دووشەممە, 11 يون 2018 – 09:58 ڕۆژنیوز – قەندیل
لێدوانێکی ئایدن مەعروف، پەرلەمانتاری بەرەی تورکمانیی لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بۆ کەناڵیکی تورکیی کاردانەوەی گەنجانی باشوری کوردستانی بەدوای خۆیدا هێنا و شەوی ڕابردوو لە بناری قەندیلەوە وەڵامی ئایدن مەعروف-یان دایەوە.
محەمەد کەرکوکی، لەسەر ناوی ئەو گەنجانە لێدوانێکی ڕۆژنامەنووسیی دا و وتی:”لێرەوە بە ئایدن مەعروف دەڵێین پەکەکە تیرۆریست نییە و هێزێک بووە کە شەڕی داعشی و بەرەی نوسرە و تیرۆریستانی دیکەی کردووە لە پارچەکانی کوردستان و گەلانی ژێر دەست ئێستا هیوایان بە پەکەکەیە”.
هەروەها، وتی:”ئێمە وەک گەنجانی باشور بە ئایدن مەعروف دەڵێین، کە لەبری ئەو قسانە تۆ چەند دۆلارت وەرگرتووە؟”.
ئەو گەنجانە، داوای سەرهەڵدانیان کرد لە بەرامبەر قسەکانی ئایدن مەعروف، کە دژی گەلی کورد و پەکەکە کردووەیەتی.
ئایدن مەعروف، لە لێدواکەیدا لە پایتەختی هەرێمی کوردستانەوە، پەکەکەی بە “تیرۆرست” ناوبرد و داوای کردنەدەرەوەی لە قەندیل و شەنگال کرد.
ش.ف