گەنجانی عەرەب گەلەکۆمە و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیان شەرمەزارکرد

یەکێتی گەنجانی عەرەبی شەنگال ٢١ـەمین ساڵوەگەڕی گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی و هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورکیان بۆسەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە توندی شەرمەزار کرد و بانگیان لە گەنجانی عێراق کرد، کە فەلەسەفەی ئۆجالان بە بنەما بگرن.


یەکێتی گەنجانی عەرەبی شەنگال بە ئامانجی شەرمەزارکردنی ٢١ـەمین ساڵوەگەڕی گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی دژی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە و هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریاڕاگەیەندراوێکیان بڵاو کردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: وەک گەنجانی عەرەبی شەنگال ڕۆژی ٩ی تشرینی یەکەم بە ڕۆژێکی ڕەش لەدژی مرۆڤایەتی دەزانین، چونکە لەم ڕۆژەدا گەلەکۆمە لەسەر ڕێبەری گەلان عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکرد، ئەو پیلانە نەک تەنیا لەسەر بەڕێز ئۆجالان بوو، لەسەر بیری ئازاد، هەموو ئازادیخوازان و ڕۆژهەڵاتی ناوەراست بوو، بە گرتنی بەڕێز ئۆجالان ویستیان گەلانی ڕۆژهڵاتی ناوەڕاست بخەنە ژێر دەست خۆیان و ڕێگە لە ئازادی و دیموکراسی بگرن.

لە بەردەوامی هاتووە: بانگ لە هەموو گەنجانی عێراق دەکەین کە بیری بەڕێز ئۆجالان بۆخۆیان بە بنەما بگرن و لەسەر ئەو بیرە خۆیان بە ڕێکخستن بکەن، وەک گەنجانی عێراق بۆ ئازادی خۆمان و هەروەها لەدژی پیلان و شەڕی تایبەت کە دەوڵەتی تورک لەسەرمان  بەڕیوەی دەبات، بیر و فەلسەفەی بەڕێز ئۆجالان بە بنەما وەردەگرین.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەش هاتووە: لەم ساڵانەی دواییدا لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، گەل خۆی بە ڕێکخستن کرد و بەبێ جیاوازیی گەلانی هەرێمەکە، بە بیر و فەلسەفەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، سیستەمێکی دیموکراسییان دامەزراند، بۆ ئازادی گەلانی کورد، عەرەب، سوریانی، ئاشوری و ئێزدی، هەزاران شەهیدیان پێشکەش کرد، وەک گەنجانی عەرەبی شەنگال بە ئەوان دەڵێن کە لەگەڵتانین، ئێمەش لەسەر وتەکانی بەڕێز ئۆجالان کە دەڵێت: "بە گەنجی دەستمان پێکرد و بە گەنجیش سەردەکەوین"، دەڕۆین و سەردەکەوین.

ش.ف