گەنجانی وڵاتپارێز ڕایدەگەیەنن، خۆمان بە ھاوڕێگەی زیندانیانی مانگرتووی ئازادیی دەزانین، دەشڵێن: دەوڵەتی داگیرکەری تورک وەکو دواین پەلە قاژەی دەیەوێت بە ھاوکاری حکومەتی عێراقی و پەدەکە، کارە تەواو نەکراوەکانی چەتەکانی داعش لە شەنگال تەواو بکات.
ئەمڕۆ ئەنجومەنی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان، لە سلێمانی لە بەرامبەر ھێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و پارتی دیموکراتی کوردستان – پەدەکە و حکومەتی عێراقی بۆ سەر شەنگال و ھاوکات بۆ پشتیوانی کردنی مانگرتووانی زیندانیانی زیندانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە .
بەیانامەکە لەلایەن دابان محەمەد، ئەندامی گەنجانی وڵاتپارێزخوێندرایەوە، تێیدا هاتبوو: دەوڵەتی داگیرکەری تورک وەکو دواین پەلە قاژەی دەیەوێت بە ھاوکاری حکومەتی عێراقی و پەدەکە، کارە تەواو نەکراوەکانی چەتەکانی داعش لە شەنگال تەواو بکات و جارێکی تر پیاوانی شەنگال سەر ببڕدرێن و ژنانی شەنگالیش بکاتە کەنیزەک.
لە بەشێکی بەیاننامەکەدا هاتبوو “ئێمە وەکو گەنجانی باشوری کوردستان دڵنیای دەدەین لە ئاست ھێرش بۆ سەر ھەر بستە خاکێکی ئەم وڵاتە بێ دەنگ نامێنینەوە و خاوەن ھەڵوێستی تێرکەر دەبین لە بەرامبەر ھەر ھێرش و داگیرکارییەک و خۆمان بە ھاوڕێگەی ئەو مرۆڤە ئازادیخوازانەی کە ئێستا لە زیندانەکانی دەوڵەتی داگیرکاریی تورکدا بۆ ڕۆژی پێنجەمین لە مانگرتندان بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و ئازادیی گەلی کوردستان دەزانین”.
دەقی بەیاننامەکە:
لە دوای ڕاگەیاندنی کەمپینی کەجەکە، بە دروشمی فاشیزم و داگیرکاریی بەسە، کات کاتی ئازادییە، لە تەواوی کوردستان و جیھاندا و لە نێوان سەرجەم چینە جیاوازەکانی گەلانی ئازادیخوازدا پێشوازییەکی شایستە لەم ھەڵمەتی ئازادییە کرا و چەندین چالاکی لەسەر ئەم دروشمە لە تەواوی جیھاندا ئەنجامدرا و سوپای داگیرکەری تورک لە هەفتانین تێکشکێنرا ھەر ئەم ھۆکارانەش وای لە دەوڵەتی داگیرکاریی تورکیا کردوە وەک نا بوترین و قێزەونترین دڕەندەترین دوژمنی مرۆڤایەتی و ئازادی لە جیھاندا بناسێنرێت.
ھەر بۆیە ئەم دەوڵەتە دڕندەیە وەکو دواین پەلە قاژەی دەیەوێت بە ھاوکاری حکومەتی عێراقی و پارتی بە کرێگیراو، کارە تەواو نەکراوەکانی چەتەکانی داعش لە شەنگال تەواو بکات و جارێکی تر پیاوانی شەنگال سەر ببڕدرێن و ژنانی شەنگالیش بکاتە کەنیزەک، ئەوەی ئاشکرایە دەوڵەتی تورکیا بۆ خۆی کانگای بەرھەمھێنانی فکر و کرداری داعشە و دوژمنی گەلی کورد و ئازادییە، بەڵام ئاخۆ پارتی دیموکراتی کوردستان چۆن پشکی لەو میراتەی داعش بۆ ماوەتەوە وا دەخوازێت گەلی شەنگال کۆمەڵکوژ بکات؟
ئێمە وەکو گەنجانی باشوری کوردستان دڵنیای دەدەین لە ئاست ھێرش بۆ سەر ھەر بستە خاکێکی ئەم وڵاتە بێ دەنگ نامێنینەوە و خاوەن ھەڵوێستی تێرکەر دەبین لە بەرامبەر ھەر ھێرش و داگیرکارییەک و خۆمان بە ھاوڕێگەی ئەو مرۆڤە ئازادیخوازانەی کە ئێستا لە زیندانەکانی دەوڵەتی داگیرکاری تورکدا بۆ ڕۆژی پێنجەمین لە مانگرتندان بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و ئازادی گەلی کوردستان دەزانین، سەرباری ھەموو ڕێگری و سەختیەکانی زیندان لە پێناو بەشداربوون لە کەمپینی «فاشیزم و داگیرکاریی بەسە، کات کاتی ئازادییە» بەو مۆراڵ و ئیرادە پیرۆزە وە دەستیان کردووە بە مانگرتن لە خواردن و لە زیندانەوە وانەی ئیرادەی ئازادی و خۆڕاگری گەلی شۆڕشگێرمان پێ دەڵێنەوە، ئێمەش بەڵێن دەدەین تەواوکەری خەون و ئامانجی ئەوان بین.
ک.س