گەنجانی سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان، وێڕای ئیدانه‌كردنی ڕه‌شبگیری ئه‌ندامانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی، پێیانوایه، ئه‌و ده‌ستگیركردنانه، دژی یاسا، هه‌موو بنه‌ما و پێوانەیەكی مرۆڤایه‌تی و سیاسی و كاری ڕێكخراوییە، داواشدەکەن دەستبەجێ دەستگیرکراوە‌كان ئازاد بكرێن.
ماوه‌یه‌كه پارتی دیموكراتی كوردستان – پەدەکە، ده‌ستی كردووه به ده‌ستگیركردنی لایەنگران و ئه‌ندامانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی كۆمه‌ڵگای كوردستان و چالاکوانان و دوای دەستگیرکردنیشیان بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ زیندانیان دەکات و تۆمه‌تی ناڕه‌واشیان دەخاتە پاڵ، ئەوەش کاردانەوە و ناڕەزایەتی هاوڵاتیانی باشووری كوردستانی لێکەوتوەتەوە، لەو چوارچێوەیەدا گەنجانی سنووری ئیدارەی گەرمیان بۆ ڕۆژنیوز قسەیانکرد.
ژیان گۆران، سەرەتا زۆر به‌توندی ئیدانه‌ی ڕه‌شبگیریی ئەندام و لایه‌نگرانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی كۆمه‌ڵگای كوردستان و خه‌ڵكانی ئازادیخوازی لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستان کرد و دواتر وتی: دەبێ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م هه‌رێمه باش بزانن، ئێستا ساڵه‌كانی شه‌سته‌كان وحه‌فتاكان نیه، كه خه‌ڵك له‌سه‌ر بیروڕای حزبی ده‌ستگیر بكرێت، هەر بۆیە له كه‌سایه‌تی دایكه سه‌میره‌دا، داوای ئازادی بۆ سه‌رجه‌م گیراوانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی و ئازادیخوازان ده‌كه‌ین.
په‌روێز هۆما، هەر سەبارەت بەو پرسە وتی: ئه‌و ڕه‌شبگیریی و گرتن و زیندانی كردنه‌ی پارتی دیموكراتی کوردستان، له ڕێگای هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه له بادینان و هه‌ولێر جێبه‌جێی ده‌كات، به پێچه‌وانه‌ی بڕیاری دادگاکانە و به فه‌رمانی حزب و كه‌سی ده‌ستگیر ده‌كرێن، دژی یاسا و هه‌موو بنه‌ما و پێوانەیەکی مرۆڤایه‌تی و سیاسی و كاری ڕێكخراویشه.
ئەو گەنجە هه‌روه‌ها وتی: ئه‌و عه‌قڵییه‌ته ئیدانه ده‌كه‌ین، كه ئازادیخوازان ده‌ستگیر ده‌كات له‌بەر بیروڕای سیاسی و بیروڕای كۆمه‌ڵایه‌تی و ئازادی ڕاده‌رده‌بڕین، دەسەڵات سانسۆر بۆ ئازادیخوازان دیاری ده‌كات تا زیندانی كردن، ئاستی ئه‌شكه‌نجه، سوكایه‌تی و زیندانی كردنیان و دابڕاندنیان لە كه‌سوكارییان، ئه‌مه‌ش هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لاوازی حزبی ده‌سه‌ڵاتدار، لاواز له به‌رامبه‌ر ئه‌و گوژمه‌ی كه چالاكوانان و سیاسه‌توانان هه‌یانه خۆی ڕاناگرێت به‌سیاسه‌ت و یاسایی وه‌ڵامیان بداته‌وه، كرده‌یه‌كی له‌م جۆره له لایه‌ن حیزب و ده‌سه‌ڵاته‌وه به‌ته‌واوه‌تی نایاسییه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، زیندانیكردنی ئه‌م چالاكوانانه به‌شێكه له‌و داگیركارییی و سیاسه‌ته هه‌رێمییه‌ی له ده‌ره‌وه ده‌كرێت، پارتی ئه‌م گومانه له لای خه‌ڵك و ڕای گشتی دروست ده‌كات، كه خودی خویشی به‌شێك بێت و میكانیزمێك بێت بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پیلانه‌ی ده‌ره‌وه.
ک.س