گەنجان لە برادۆستەوە: پارتی جلی پێشمەرگەی داوە بە سوپای تورک

ئەو گەنجانەی کە وەک قەڵغانی زیندوو دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە دەڤەری برادۆست جێگیربوون، داوا لە گەنجان دەکەن کە ئەرکی خۆیان دژی داگیرکاریی بەجێبێنن، ئاشکراشی دەکەن، "پارتی جلی پێشمەرگەی داوە بە سوپای تورک و هێناونیەتە کوردستانەوە".


ژمارەیەک لە گەنجانی باشوری کوردستان کە لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە دژی داگیرکارییەکانی سوپای تورک وەک قەڵغانی زیندوو ڕوویان لە قەندیل کرد بوو، ٢٤ی ئەم مانگە بۆ هەمان مەبەست بەشێکیان ڕوویان لە ناوچەی برادۆست کرد، بۆ پشتیوانی چالاکییەکەیان ئامانجەکانیان، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیان بەڕێوەبرد.

لە کۆنگرەکەدا گەنجان ڕایانگەیاند: ئێمە لە ١٤ی ئەم مانگە وەک قەڵغانی زیندوو چووینە قەندیل، دواتر لە ٢٤ی مانگدا بەشێکمان هاتینە برادۆست، داوا لە گەنجانی باشور بەگشتی و برادۆست بەتایبەت، دژی داگیرکارییەکانی تورکیا ئەرکی خۆیان بەرامبەر نیشتیمان بەجێبێنن و چیتر بێدەنگ نەبن، هەروەها بەشداریی لەم چالاکییەی ئێمەدا بکەن.

ڕاشیانگەیاند "پارتی چەند گردێکی ڕادەستی تورکیا کردووە، هەروەها جلی پیرۆزی پێشمەرگەی داوە بە سوپای تورک و هاتوونەتە خاکی کوردستانەوە، کە لای گەلەکەمان جلێکی پیرۆزە، ئەوە مایەی شەرمەزارییە".

س.ح