گەنجێك بەهۆی تەزووی كارەباوە گیانی لەدەستدا

دوای دوو ڕۆژ مانەوەی لەنەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی، گەنجێك كە كارەبا گرتبووی گیانی لە دەستدا.


دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ، (تاریق محەمەد عەبدوڵا) ئەو گەنجەی، كە یەكەم ڕۆژی جەژن لە شارەدێی ڕزگاری سەر بەشارۆچكەی كەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، كارەبا گرتی گیانی لەدەستدا.
 
كەسێكی نزیكی گەنجەكە، بۆ  ڕۆژنیوز وتی: لەنهۆمی دووەمی خانووەكەیان، كارەبا گرتوویەتی، دواتر گەیاندمانە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار و لەوێشەوە بەمەبەستی چارەسەركردنی زیاتر ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانیان كرا، ئەمڕۆ سێشەممە گیانی لەدەستدا.

ئەو گەنجە لەدایك بووی ساڵی 1992 ە و خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە.

د.ح