گەنجێك لەكاتی مەلەكردندا خنكا 

لە سنوری شارۆچكەی چەمچەماڵ لەكاتی مەلەكردندا، گەنجێك خنكا و دوای دەرهێنانی تەرمەكەی لە نێو ئاودا، ڕەوانەی پزیشكی دادوەری سلێمانی كرا.


ئێوارەی ئەمڕۆ، لە گوندی گۆپتەپەی سەر بە شارەدێی ئاغجەلەری سەر بە شارۆچكەی چەمچەماڵ، گەنجێك بەناوی (ئـ،س)لە دایك بووی ساڵی 1991دانیشتووی شارەدێی بازیان خنكا .

بە پێی ئەو زانیارییانەی هێمن بەهجەت بەڕێوەبەری شارەدێی ئاغجەلەر بە ڕۆژنیوزی داوە، گەنجەكە لەگەڵ كەس و كاری بۆ گەشت كردن چونەتە گۆپتەپە و لە زێی بچووك خنكاوە .
 
گەنجەكە پیشەی كاسبە و دەستگیرانداربووە.

د.ح