پێنجشەممە, 4 يون 2020 – 10:51 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
لە ناوچەی شێخانی دهۆک، گەنجێکی ئێزدی بەناوی ‘ئەحمەد میرزا’، کە ئاوارەیە و لە کامپێکی دهۆک نێشتەجێیە، لەلایەن ئاسایشەوە درایە بەر لێدان و دەستگیر کرا.
ئەحمەد میرزا یەکێک لەو گەنجانەی ئێزدییە، کە بەهۆی هێرشی چەتەکانی داعشەوە لەساڵی ٢٠١٤ لە شەنگال ئاوارەبووە، ئێستا لەناو کامپ دایە و بژێویی خۆی لە ڕێگەی کشتوکاڵەوە دابین دەکات، لە کاتی گەڕانەوەی بۆ ناو کامپەکە، لەلایەن ئاسایشی ناوچەکەوە دەستگیرکرا.
بە گوێرەی زانیاریی خانەوادەی ئەو گەنجە، لە کاتی دەستگیرکردنیدا، لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە دراوەتە بەر لێدان و ئەشکەنجە و بەهۆی ئەو لێدانەوە دۆخی تەندروستیی باش نییە.
خانەوادەکەی داوایان کردووە، ئەحمەد میرزا سەربەست بکرێت.
ش.ف