گەنجێکی باشور لە ڕۆژئاواوە بانگەوازی دەکات

هاوڵاتییەکی باشوری کوردستان بەناوی "شاباز جاف"، کە دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بەشداری بەرخۆدانی شکۆمەندی ڕۆژئاوای کوردستان بووە، بانگی لە گەنجان کرد کە ڕوو لە سەنگەرەکانی بەرخۆدان بکەن.


تا ئێستا زیاتر لە ٦٠ گەنجی باشوری کوردستان دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە ڕۆژئاوای کوردستان بەشداری ڕیزەکانی بەرخۆدانی شکۆمەند بوون، یەکێک لەو گەنجانە "شاباز جاف"ـە کە خەڵکی شاری سلێمانی‌یە و لە ئێستادا بەشداری ڕیزەکانی بەرخۆدانی ڕۆژئاوای کوردستان بووە.

جاف ئاماژەی بەوە کرد، کە پارچەکانی کوردستان هیچ جیاوازییەکیان نییە و وتی: وەک خەڵکی باشوری کوردستان ئامادەین بۆ برا و خۆشکانمان لە ڕۆژئاوا شان بە شانی شەڕڤانان گیانمان فیدا بکەین، چونکە لای ئێمە هیچ جیاوازییەک لە نێوان چوارپارچەی کوردستان نییە، بە ساڵانە کورد بۆ بەدەستهێنانی مافی ڕەوای نەتەوەیی خۆی تێکۆشان دەکات، دەبێت دەستمان لەسەر چەک بێت بۆ ئەوەی چوارپارچەی کوردستان بپارێزین.

شاباز جاف بەو شێوەیە بانگەوازی دەکات: داوا لە گەل و گەنجانی چوارپارچەی کوردستان دەکەم بە هەستی نەتەوەیی، فریای براکانمان لە ڕۆژئاوای بکەون، وەک گەنجان ئامادەین تا دوایین دڵۆپی خوێنمان، بۆ کورد و کوردستان گیانی خۆمان فیدا بکەین، هیوادارم هەموو هاوڵاتیانیش ئەرکی نەتەوەیی خۆیان پێکبێنن و وەک ئێمە بە هانای خەڵکی ڕۆژئاواوە بێن.

س.ح