گەنجێک بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا

گەنجێکی کۆمەڵگای پیرزین بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا.


دوای ئەوەی ڕۆژی ١٠ی ئەم مانگە کاتژمێر ٣:٠٠ی پاش نیوەڕۆ گەنجێکی دانیشتووی کۆمەڵگای پیرزین لە سنووری شاری هەولێر کارەبا گرتی و ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری هەولێر کرا، ئەمڕۆ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

ئەو گەنجە ناوی رێنوار عەبدولواحیدە و خوێندکاری زانکۆ بووە.

ش.ف