گەنجێک بە کورسی کەمئەندامییەوە بەشداریی مەراسمی بیرهێنانەوەی دیارغەریب بوو

لەگەڵ بەشداریی خەڵکی باشوری کوردستان لە مەراسیمی بەبیرهێنانەوەی دیار غەریب و هەڤاڵانی لە راپەڕین، گەنجێکی بازیانی بە کورسیی کەمئەندامییەوە، بەشداریی مەراسیمەکە بووە.


ئەمڕۆ گەنجێکی خاوەن پێداویستی تایبەت بە ناوی ئیبراهیم ڕەمۆیی، کە دانیشتووی شارەدێی بازیانە بە کورسیی کەمئەندامییەوە بەشداریی مەراسیمی بەبیرهێنانەوەی دیار غەریب، ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی کەجەکە و هەڤاڵانی بوو.

ئیبراهیم لەدژی داگیرکارییەکانی تورکیا تووڕەیە و خەمباری شەهیدبوونی ئەو هەڤاڵانەیە.

هاوڵاتیان لەناوەندی شاری ڕانییە کۆبوونەتەوە، بڕیار وایە کاتژمێر ١٢:٠٠ لە ڕانییە بەروە قەندیل بەڕێی بکەون و پێش ئەوەی بگەنە مەزارگەی شەهیدان بە ڕێپێوانێک دەوڵەتی تورک و هاوکارەکانی لە هەرێم شەرمەزار دەکەن.

د.ع