پێنجشەممە, 12 يول 2018 – 20:33 ڕۆژنیوز – هەولێر
ئێوارەی ئەمڕۆ، گەنجێک بەناوی “هەڤرەست شوان”، کە ئەندامی هەرێمی هەولێری تەڤگەری ئازادییە و هاوکات خوێندکاری قۆناغی سێیە لە کۆلێژی لوبنانی – فەرەنسی لە بەشی یاسا لە شاری هەولێر، لەلایەن ئاسایشی شارکەوە دەستگگیرا.
بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنیوز، لەکاتی دەستگیرکردنی هەڤرەست-دا، مۆبایل و کۆمپیوتەرەکەی لەلایەن ئاسایشەوە دەستی بەسەردا گیراوە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، هەڤرەست ئێستا لە ئاسایشی گشتی شاری هەولێر بەندکراوە و ئاسایشیش هێچ ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر نەداوە.
هەڤرەست شوان، یەکێکە لە گەنجە چالاکوانەکانی شاری هەولێر و لەماوەکانی ڕابردوودا لە زۆرینەی چالاکییە مەدەنییەکانی ئەو شارەدا بەشداریی کردووە، بەتایبەت ئەو چالاکییانەی دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە باشوری کوردستان لەم ڕۆژانەی دواییدا بەڕێوەبراون.
س.ح