سێشەممە, 4 سبت 2018 – 20:35 ڕۆژنیوز – هەڵەبجە
سەرلە ئێوارەی ئەمڕۆ، گەنجێکی دانیشتووی شاری هەڵەبجە لە کاتی مەلەکردندا لە ڕووباری سیروان خنکاوە.
ڕائید بەرزان عوسمان، وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: گەنجێکە دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجە بووە و لەکاتی مەلەکردندا لە ئاوی ڕووباری سیروان لە نزیک ناوچەی دەوەرە خنکاوە.
گەنجەکە ناوی ئارام حەمەساڵح بووە و تەمەن ٢٥ ساڵە و تا ئێستاش تەرمەکەی نەدوزراوەتەوە و گەڕان بەدوای تەرمەکەیدا بەردەوامیی هەیە و پۆلیسیش لێکۆڵینەوەی لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە.
ب.ل