گەنجێک لە سۆران خنکا

گەنجێک لە سنووری شارۆچکەی سۆران، کەوتە ئاوی ڕووباری چامەوە و خنکا، هەتا ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.


ڕائید کاروان میراودەلی، بەرپرسی بەشی هۆبەی هونەری لەبەرگریی شارستانی سۆران، ڕایگەیاندووە: ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگادارکراینەوە بەبوونی ڕووداوێکی خنکان، کە گەنجێکی تەمەن ۲۰ساڵانە و خەڵکی گوندێکی سەر بە شارەدێی پێرانە، لەناو ئاوی چامەدا خنکاوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کە گەنجەکە ناوی گوناڵ کیفیە و لە ئێستادا گەران بەدوای تەرمەکەیدا بەردەوامە.

د.ع