سێشەممە, 28 أغس 2018 – 21:45 ڕۆژنیوز – ڕانیە
درەنگانێکی ئێوارەی ئەمڕۆ، گەنجێک لە شارۆچکەی سەنگەسەری سەر بە شارۆچکەی ڕانیەی ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕین بەهۆی وەرگەڕانی تراکتۆرەوە گیانی لەدەستدا.
گەنجەکە دانیشتووی شارۆچکەی قەڵادزێ بووە و لە شارەدێی سەنگەسەر تراکتۆرەکەی وەرگەڕاوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
ئەو گەنجە ناوی کارزان ئیبراهیم بووە و دوای ڕووداوەکەش بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەریی ڕانیە کراوە.
ب.ل