یەبەشە بەشداربوو لە ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی سوپای عێراق دژی داعش

شەڕڤانانی یەبەشە بەشدارییان لە ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی سوپای عێراق دژی داعش کرد، کە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش پشتیوانی ئاسمانیی لێدەکات.


ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی سوپای عێراق بە ناوی "ئیرادەی ناسر" دژی چەتەکانی داعش ٧ی ئەم مانگە لە هەرێمەکانی نێوان سەلاحەدین، موسڵ و ئەنبار لەسەر سنووری نێوان عێراق و سوریا دەستیپێکردووە، کە هێزەکانی ناوچەی شەنگال لەوانە شەڕڤانانی یەبەشە-ش بە شێوەیەکی چالاک تێدا بەشدارن.

سوپای عێراق، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، حەشدی شەعبی، حەشدی عەشایری، هێزەکانی نەسرولموبین (فەوجی سەرکەوتوو) و یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال- یەبەشە، ئەو هێزانەنن کە لەو ئۆپەراسیۆنەدا بەشدارن، ئۆپەراسیۆنی ئیرادەی ناسر، کە بەیەکێک لە ئۆپەراسیۆنە گەورەکان لە عێراق دەناسرێت بە فەرماندەیی هاوبەش بەردەوامە و بەرەو کۆتایی دەچێت.

زەردەشت شەنگالییەکێک لە فەرماندەکانییەبەشە، کە ئەندامە لە فەرماندەیی هاوبەشی ئۆپەراسیۆنەکە بۆڕۆژنیوز قسەیکرد و وتی: ئەنباریەکێک لە ناوەندەکانیڕێکخستنی بیری داعش بوو، پیلانەکان دژی کۆمەڵگای ئێمەش لێرەوە دادەڕێژرا، وەک هەڵویستێک بەرامبەر کردەوەکانی تیرۆریستانی داعش ئێمەش بەشداری ئەو ئۆپەراسیۆنە بووین، ئەو بەشدارییە بەرفراوان و خاوەنڕۆڵەی هێزەکانی ئێمە لەم ئۆپەراسیۆنەدا ئەنجامی تێکۆشانی گەلەکەمان بوو، هەڤاڵانی عەرەب-یشمان بەشدارن لەم ئۆپەراسیۆنەدا و خاوەن هەڵویستێکی بەهێزن.

شەڕڤانانی یەبەشە-ش ئاماژە بەوە دەکەن، کە بە مۆراڵێکی بەرزەوە بەشداری ئۆپەراسیۆنی دژی داعش بوون و خۆشحاڵی خۆیان بۆ بەشدارییان هێنایە زمان.

س.ح