یەكشەممە, 21 يون 2020 – 15:12 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
ئەمڕۆ فەرمانداریی یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان- یەرەکە، دەربارەی جوڵەی هێزەکانی ئێران ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەوەکەدا هاتووە:”لەم هەفتەی دواییدا دەوڵەتی ئێران جموجوڵی لەشکری خۆی بە گشتی لە سەر سنوور و تەواوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سەر ناوی گۆڕانی هێز هێزی زۆر کردووە و ژمارەی سەرباز خۆی لە هەرێمەکە زیاتر کردووە، دواینجار لە مەریوان، دیواندەرە و سەقز هێزێکی گەورە بە چەکی قورسەوە لەو هەرێمانە بە جێکراون و ئامادەکاری سەربازیان کردووە، ئەم بارۆدۆخە سەرنجی ئێمەشی ڕاکێشاوە و دەمانەوێت تێبگەین، ئێمە بەرامبەر دەوڵەتی ئێران لە قۆناغێکی بێ چالاکیداین، ئێمە ئەم ڕەوشە بەردەوام دەکەین، بەڵام ئەو جموجوڵانەی لەشکەری دەوڵەتی ئێران بۆ ئێمە گومان دروستەکات، ئێمە تاقی دەکەینەوە ئەگەر هێرشێکی لە سەر هێزی ئێمە و گەلی ئێمە هەبێت لە چواڕچێوەی پاراستنی ڕەوا دا، پاراستنی ئاکتیڤ بە بنەما وەردەگرین”.
یەرەکە باسی لەوەشکردووە، لە مانگی پێنجدا گەڕانی سەربازیی ئێران لە ڕۆژهەڵات و باشور هەبووە، هەروەها فڕۆکەی سیخوڕی دەوڵەتی تورک و ئێران لە باشوری کوردستان هەبووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا، یەرەکە ئامرێکی مانگی پێنج’ی ئاڵۆزییەکانی بڵاوکردووەتەوە، کە بەمشێوەیەیە:
٥ی مانگ لە هەرێمی سەقز، گوندی نەرگسەڵە، دوژمن بە حەوت ئوتۆمبێل دەکەونە قەڕەقۆڵی کۆن، دواتر دەچنە سێ گۆشەی دووبرا و لەگەڵ هەڤاڵانمان تێکەڵچوون دێتە ئاراوە و لە ئەنجامدا سێ کوژراو و بریندارێکی دوژمن هەیە.
٩ی مانگ، کاتژمێر ٠٥:٠٠ی بەیانی، دوژمن لە هەرێمی کۆساڵان بۆ ماوەی ٣٠ خولکە ناوچەکەی هاوەنباران کرد.
-١١ی مانگ، کاتژمێر ٠١:٠٠ دوای نیوەشەو، دوژمن هەرێمی کۆساڵان بە درۆن و هاوان بۆ ماوەی نیو کاتژمێر بۆمباران کرد.
-هەمان ڕۆژ کاتژمێر ١٠:٠٠ی پێشنیوەڕۆ، جاش و بەکرێگیراوی هەرێمی پیرانشار، لە هەرێمی مەهاباد گوندی سپیشەنگ و سەرخێزان دەکەونە ئۆپەراسیۆن و ئۆپەراسیۆنەکە بە بێ ئەنجام پاشەکشەی کردووە.
-١٢ی مانگ، دوژمن لە گوندی گوگجە و تەوەکولان لە دەشتی زەلکە، کاتژمێر ١٠:٠٠ی پێشنیوەڕۆ، بە پشتیوانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و چەکی قورس ئۆپەراسیۆنێکیان دەستپێکرد، بەبێ ئەنجام هەمان ڕۆژ کۆتاییان پێهێنا.
-١٩ی مانگ، کاتژمێر ٠٤:٣٠ی بەیانی تا کاتژمێر ٠٥:٠٠ی ئێوارە، دوژمن گوندی توتمەر و دەرگاشێخان’ی دایە بەر هاوان.
-هەمان ڕۆژ، ٠١:٠٠ی دوای نیوەڕۆ بۆ ٠٢:٣٠، دوژمن لە هەرێمی دووەیسە بە پشتیوانی جاشەکان ویستوویانە دزە بکەنە ناو هەڤاڵانەوە، بەڵام ئاشکرابوون و ئاڵۆزی دروستبووە و دواتر ناوچەکە بە هاوەن بۆردوومان کراوە.
-٢٢ی مانگ، دووژمن مانۆڕێکی سەربازیی بەڕێوەبردووە.
دەربارەی ئەم مانگەش یەرەکە ڕایگەیاند، کە شەوی ڕابردوو کاتژمێر ١٠:٠٠، لە هەرێمی مەریوان لە گوندی هەژمنە کاتێک هەڤاڵانیان دەچنە گوندەکە دووژن زانیاری وەردەگرێت و دەستڕێژ لە گوندەکە دەکەن.
هەردوێنێ “لە هەرێمی گوندی ئاگجە، گۆگجە، قەمچیان، کانی تەمەرخان و خەتی چلچەمە سەرەتا خەڵک دووردەخەنەوە و دواتر قەدەغەی هاتووچۆیان ڕاگەیاندووە، ئەمڕۆ سەرلەبەیانیی هێزێکی زۆر و ئۆتۆمبێلی سەربازیی و چەکی قورسیان گەیاندووەتە هەرێمی سوڵتان و دووبرا، لە هەمانکاتدا هێلیکۆپتەرت کوبرا هەرێمەکە گولە باران دەکات”.
س.ح