یەكشەممە, 16 سبت 2018 – 12:38 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
نووری مەحمود، وتەبێژی یەپەگە لەبارەی دەنگۆی بەشداریبوونی یەپەگە لە ئۆپەراسیۆنی ئیدلبدا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
نووری مەحمود ڕایگەیاند: بەنزیکبوونەوە لە ئۆپەراسیۆنی ئیدلب، هەندێک دەزگای ڕاگەیاندن هەواڵی بەشداربوونی یەپەگە لەو ئۆپەراسیۆنەیان بڵاوکردووەتەوە، ئەو بانگەشانە بێ بنەمان و ڕاست نین.
ڕاشیگەیاند: خەخت دەکەینەوە کە یەکینەکانی پاراستنی گەل و یەکینەکانی پاراستنی ژنان، هەر ئێستا لەدژی تیرۆریستەکانی داعش لە شەڕی سەختدان و بەبڕیارن بۆ لەناوبردنی هەموو جۆرە گروپە تیرۆریستەکان لە باکوری سوریا.
لەکۆتاییدا سەرنجی ڕاکێشاوەتە سەر داگیرکارییەکانی عەفرین و رایگەیاندووە:”لەدژی دەوڵەتی تورک کە بە داگیرکردنی عەفرین هەبوونی لە سوریا بە ڕەوا دەزانێت و بە ئاشکرا هاوکاریی چەتەکانی داعش دەکات تێدەکۆشین، ئەوەش بە مافی رەوامان دەزانین، دیسانەوە جەخت دەکەینەوە، کە هێزەکانمان لە ئیدلب نین.
س.ح