یەپەگە شانەیەکی نووستووی داعش-ی بێکاریگەر کرد

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی یەپەگە بێکاریگەرکردنی شانەیەکی نووستووی چەتەکانی داعش-ی لە نێوان حەسەکە و دێرەزوور ڕاگەیاند، کە ئامادەکارییان بۆ ئەنجامدانی هێرش کردووە لە ڕۆژانی جەژن-دا.


ئەمڕۆ، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی یەکینەکانی پاراستنی گەل-یەپەگە لە ڕاگەیەندراوێکدا بێکاریگەرکردنی شانەیەکی نووستووی چەتەکانی داعش-یان لە نێوان شارۆچکەی حەسەکە و شاری دێرەزوور-دا ڕاگەیاند.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ئۆپەراسیۆنەکە لەلایەن یەکینە تایبەتەکانی ئۆپەراسیۆنەوە لە نێوان حەسەکە و دێرەزووردا ئەنجامدراوە و شانە نووستووەکەی داعش سەرقاڵی خۆمادەکردن بوون بۆ ئەنجامدانی هێرش لە ڕۆژانی جەژن-دا.

یەپەگە ئەوەشی خستووەتەڕوو،  کە ئۆپەراسیۆنەکە بەسەرکەوتوویی ئەنجامدراوە و شانە نووستووەکەی داعش بێکاریگەر کراوە و پیلانەکەشیان پووچەڵکراوەتەوە، هاوکات دەستیش بەسەر بڕێکی زۆر تەقەمەنیدا گیراوە.

ب.ل