هەینی, 3 أغس 2018 – 15:30 ڕۆژنیوز ـ ناوهندى ههواڵهکان
ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل- یەپەگە، ئاماری مانگی ڕابردووی چالاکییەکانی شەڕڤانانی لە دژی هێزە داگیرکەرەکانی عەفرین بڵاوکردەوە.
یەپەگە ڕایگەیاندووە، کە لە ماوەی مانگێکدا شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە ٢٢ جار لە دژی سوپای تورک و چەتەکانی چالاکییان ئەنجامداوە و لەو چالاکییانەدا بە گشتی ٥٤ چەتە و سەرباز کوژراون و ١٦ی دیکەش برینداربوو.
ئاماژە بەوەشدراوە، کە لە کوژراوەکان، ٢٣یان سەربازی سوپای تورک بوون و ٣١ی دیکە لە چەتەکانی سەربە دەوڵەتی تورکن.
یەپەگە ئەوەشی خستووەتە ڕوو، کە لە ئەنجامی ئەو چالاکییانەدا حەوت شەڕڤان کە قارەمانانە شەڕیان کردووە و شەهیدبوون.
لە کۆتاییدا ئەوەشی ڕاگەیاندووە، کە بەهۆی هێرشەکانی سوپای تورک بۆ سەر سنوورەکانی عەفرین دوو هاوڵاتی برینداربوون و ڕووبەڕێکی زۆر لە باخ و کێڵگەکانی هاوڵاتیان سووتاون.
ک.ک