هەینی, 20 يول 2018 – 17:04 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
ئەمڕۆ دەربارەی دواین قۆناغی ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی جزیرە، ناوەندی ڕاگەیاندنی یەپەگە نوێترین زانیاریی بڵاوکردەوە.
یەپەگە ڕایگەیاند: ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی جزیرە کە لەلایەن شەڕڤانانی قەسەدەوە دەستیپێکردبوو، بەهەموو هێزییەوە بۆ ڕزگارکردنی هەرێمەکانی ڕۆژهەڵاتی گوندەکانی دێرەزۆر و هەرێمەکانی سەر سنوور بەردەوامیی هەیە.
یەپەگە ڕاشیگەیاند: دوای ئەوەی کە شارۆچکەکانی دشیشا و تۆمین و بەدەیان گوند ڕزگارکران، ئێستاش شەڕڤانان لە سێ لایەنەوە لەسەر باشوری سنوورەکەوە بەرەو پێش دەچن، کە دەکاتە نزیک شارۆچکەکانی سوور و مەرگەدا، لەو پێشڕەوییانەدا شەڕڤانان گورزی کوشندەیان لە چەتەکانی داعش و پێگەکانیان داوە.
یەپەگە ئاشکراشیکردووە، کە لە شەڕی هەفتەی ڕابردوودا، ١٦ گوند لەدەست چەتەکان ڕزگار کراون و دەستبەسەر چەندین جۆری چەکدا گیراوە.