یەپەگە کوژرانی ٨ چه‌ته‌ی لە عەفرین ڕاگەیاند

یەکینەکانی پاراستنی گەل-یه‌په‌گه‌ ڕایگه‌یاند، له‌ ناوچه‌ی جندرێس و ناوه‌ندی شاری عه‌فرین له‌ ئه‌نجامی چالاکیی شه‌ڕڤاناندا ٨ چه‌ته‌ی سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی تورک کوژراون.


ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل -یه‌په‌گه ئەمڕۆ ده‌رباره‌ی چالاکییه‌کانی شه‌ڕڤانان له‌ ناوچه‌ی جندرێس و ناوه‌ندی شاری عه‌فرین ڕاگه‌یه‌نراوێکی بڵاوکرده‌وه‌.

یه‌په‌گه‌ ڕایگه‌یاندوە: له‌ چوارچێوه‌ی قۆناغی دووه‌می به‌رخۆدانی سه‌رده‌مدا له‌ عه‌فرین، هێزه‌کانمان له‌ به‌رانبه‌ر سوپای تورکی داگیرکه‌ر و گرووپه‌ چه‌ته‌کانی چالاکییان ئه‌نجامدا.

باسی لەوەش کردووە: یه‌کینه‌کانی تۆڵه‌کردنه‌وه‌ی شه‌هید دڵسۆز، ڕۆژی ٨ی تشرینی دووه‌م له‌ گوندی محه‌مه‌دیه‌ی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی جندرێس له‌ دژی گرووپێکی چه‌ته‌کانی فه‌یله‌قی شام چالاکییه‌کی کاریگه‌ریان ئەنجامداوە، له‌ ئه‌نجامدا ٣ چه‌ته‌ی گرووپه‌که‌‌ و ٢ پۆلیس که‌ هاوکات ئه‌ندامی گرووپه‌ چه‌ته‌که‌ن، کوژراون، هه‌روه‌ها ٦ چه‌ته‌ش بریندار بوون.

یه‌په‌گه‌ ڕاشیگه‌یاندوە: له‌ هه‌مان ڕۆژدا یه‌کینه‌ی تۆڵه‌کردنه‌وه‌ی شه‌هید ڕووسیار له‌ ناوه‌ندی شاری عه‌فرین دژی چه‌ته‌کانی سه‌ر به‌ ئه‌بوو له‌یس که‌ سه‌رچه‌ته‌یه‌کی گرووپی سوڵتان مووراده‌، چالاکییه‌کی کاریگه‌ریان کردووه‌، له‌ ئه‌نجامدا ٣ چه‌ته‌ کوژراون و ٤ی دیکه‌ش بریندار بوون.

 

ک.ک