یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا لەسەر دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان دەڵێت، کە حکومەت لە بەرامبەر دۆخی هەرێم بێباکە و ئەوەش نیشانەی شکستی سیستمی حوكمڕانیه، داواشدەکات، کە حکومەت داهاتی ناوخۆ ڕێکبخات و ڕێککەوتنی تەواو لەگەڵ بەغدا بکات بۆ چارەسەرکردنی دۆخی دارایی هەرێم.
ئه‌مڕۆ، ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به سه‌رپه‌رشتی سه‌لاحه‌دین به‌هادین، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو كۆبوونه‌وه.
لەدوای کۆبوونەوەکە لە ڕاگەیەندراویکدا لەسەر دۆخی هەرێم دەڵێن: دوای ده‌رچوونی یاسای قه‌رز و ڕاگرتنی شایسته داراییه‌كانی په‌یوه‌ست به موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران پێی ناوه‌ته دۆخێكی دژواره‌وه، له‌به‌رامبه‌ردا حكومه‌ت زۆر بێ باك و خه‌م سارده و هیچ ڕێگا چاره‌یه‌كی جدی ناگرێته به‌ر بۆ ده‌رچوون له‌م قه‌یرانه ترسناكه، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی نه‌بوونی ئیراده‌ی ڕاسته‌قینه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و شكستی سیسته‌می حوكمڕانیه له‌م هه‌رێمه‌دا.
هەروەها دەڵێن: به پێویستی ده‌زانین هه‌رچی زووتره حكومه‌تی هه‌رێم هه‌موو هه‌وڵه‌كانی بخاته گه‌ڕ بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی داهاتی ناوخۆی هه‌رێم و ڕێككه‌وتنی ته‌واو له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق له پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی بودجه‌ی پێویست بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و موچه خۆران به شێوه‌یه‌كی مانگانه به‌بێ هیچ جۆره لێ بڕین و دواخستنێك.
لەبارەی هەنگاوەکانی یەکگرتوو بۆ چارەسەرکردنی دۆخی هەرێم، لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: بڕیاردرا كه یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان هه‌موو هه‌وڵ و تواناكانی بخاته كار بۆ ده‌رچوون له‌م قه‌یرانه دژواره و له‌و پێناوه‌دا هه‌موو ڕێوشوێن و میكانیزمێكی پێویست ده‌گرێته به‌ر له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و جه‌ماوه‌ر به گشتی.
د.ع