یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە لە ئامەد و ئیستەنبوڵ چالاکییان ئەنجامدا

گروپی "یەکینەی تۆڵەسەندنەوەی شەهید سۆرخوین رۆبۆسکی" ڕایگەیاند، لە ٢٤ی کانونی دووەم لە ناوچەی سووری ئامەد لە دژی بنکەیەکی پۆلیس چالاکییەکیان ئەنجامداوە، لە ئیستەنبوڵیش لە دژی ناوەندێکی بازرگانی، کە بۆ سوپای تورک کار دەکات، چالاکییان ئەنجداوە.


لە ڕاگەیەندراوێکدا گروپێک بەناوی 'یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید سۆرخوین رۆبۆسکی'، ڕایان گەیاندووە، کە لە چەندشوێنێک لە دژی هەوڵە دوژمنکارەکانی دەسەڵاتی تورک چالاکیان ئەنجامداوە.

دەقی ڕاگەیەندراوی گروپەکە بەم شێوەیەیە:

"ئەندامەکانمان لە یەکینەی تۆڵەسەندنەوەی شەهید سۆرخوین رۆبۆسکی لە ٢٤ی کانونی دووەم لە ناوچەی سووری ئامەد لە دژی بنکەی پۆلیسی مەلیک ئەحمەد سوریچی چالاکییەکیان ئەنجامدا، ئەندامەکانمان لە یەکینەی تۆڵەسەندنەوە، ٦ بۆمبی دەستکردیان فڕیداوەتە ناو بنکەی پۆلیس، لەئەنجامی ئەو چالاکییەدا کە بە مەبەستی بەبیرهێنانەوەی شەهیدانی خۆڕاگریی بەڕێوەبەرایەتی سووری ئامەد بەڕێوە چوو، زیانێکی زۆر بەر باڵەخانەی بنکەی پۆلیس و خاڵە پاسەوانییەکان کەوتووە، تا ئێستا ژمارەی پۆلیسە کوژراو و بریندارەکان نەزانراوە.

٢٤ی کانونی دووەم بەهەمان شیوەی ئەندامانی یەکینەکەمان، لە سەر ڕێگای تەم-ی ناوچەی ئەسەنیورت هارامی دەرەی ئەستەنبول، بارهەڵگرێکی ژووری بازرگانی دەریاییان سووتاند، ژووری بازرگانی دەریایی، ئامرازێکی شەڕی قێزەون و دزە کە کار بۆ گواستنەوە بازرگانییەکانی سوپای داگیرکەری تورک دەکات، چالاکییەکانمان لە دژی ئەو ناوەندە بازرگانی و ئابوورییانەی لە دژی گەلی کوردستان، پشتیوانی شەڕ دەکەن، بەردەوام دەبن.

ئێمە ئاڵای خۆڕاگرییمان لە چیاگەرەکان، زەریاکان، محمد تونچەکان و ئیسلام گەڤەرەکان وەرگرتووە، ئێمە سەربازی تۆڵەسەندنەوەی خوێنی سۆرخوێنەکان و غەمگینەکانین. هەموو ساتێک و لە هەموو شوێنێک، لە دژی داگیرکەران دەوەستینەوە و سیستمی قڕکەر پارچە پارچە دەکەین و تۆڵەمان دەسەنێنینەوە.

د.ع