یەكشەممە, 29 مار 2020 – 17:43 ڕۆژنیوز- ناوەندی هەواڵەکان
یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە لەبارەی چالاکییەکانیان ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە، لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:
چالاکی
“ئەندامانمان لە یەکەی شەهید زەریان دەنیز رۆژی ٢١ی ئادار لە باشاکشەهیری ئیستەنبول و رۆژی ٢٤ی ئادار لە گەڕەکی کاناریای ناوچەی کۆچوکچەکمەجەی ئیستەنبول و رۆژی ٢٢ی ئادار لە شاری باگجیلاری ئیستەنبول ئاگری نەورۆزیان کردەوە و بەهۆی هێرشی پۆلیسە داگیرکەرەکانی دەوڵەتی تورکەوە لە هەندێک شوێن شەڕ روویدا.
رۆژی ٢٦ی ئادار لە یەنی بۆسنای ئیستەنبول لە دژی کارگەیەکی جلوبەرگی فاشیستەکان چالاکییەکیان ئەنجامدا، لەو ئەنجامی ئەو چالاکییەکدا کارگەکە وای لێهاتووە، کە ئیدی ناتوانێت کاری پێبکرێتەوە.
‘دەوڵەتی تورک دەیەوێت بە ڤایرۆس بیکوژێت’
دەوڵەتی تورکی بکوژی کوردان بۆ قڕکردنی گەلی کورد هەموو شێوازەکانی سڕینەوەی کولتوری و جەستەیی لە دژی گەلەکەمان ئەنجام دەدات، بۆ سڕینەوەی گەلی کورد دوێنێ هێرشی کردە سەر شارەکانی باکوری کوردستان، شارەکانی عەفرین و سەرێکانی، ئەمڕۆش بە هەمان شێوە هەوڵ دەدات بە ڤایرۆسی بکوژی کۆرۆنا (Covîd-19) گەلی کورد بکوژێت، هەوڵ دەدات ئەو ڤایرۆسەی مۆدێڕنیتەی کاپیتالیست کردوویەتی بە بەڵای سەر مرۆڤایەتیی بە ئەنقەست لە باکوری کوردستان و زیندانەکاندا وەک چەکێکی بایۆلۆژی بەکار بهێنێت و بە بێبەشکردنی گەلەکەمان لە مافە تەندروستییەکانی ڕووبەڕووی هێرشی بایۆلۆژیک بکاتەوە، هەروەها بە سوودوەرگرتن لەو دۆخە ئەو ڤایرۆسە دروستیکردووە، بەبێ ڕاوەستان ئۆپراسیۆن و هێرش دەکات.
قەیومەکان لە شارەکانی باکوری کوردستان هەم ئابووری گەلەکەمان دەدزن و هەمیش دەستیان بەسەر مافەکانی نەخۆشخانەکان و کەرتی تەندروستیی گەلەکەماندا گرتووە تاوەکو ڤایرۆسی کۆرۆنا (Covîd-19) وەک چەکێکی بایۆلۆژی بەکار بهێنن و یەکێکیش لە ئامانجەکانی دەستبەسەردا گرتنی شارەوانییەکان بۆ ئەوەیە، (تەنها لەم چەند ڕۆژەدا دەستیان بەسەر ٨ شارەوانیی باکوری کوردستاندا گرتووە).
بە ناوی یەکەی تۆڵەوە، کە کاردانەوەی خۆپاراستنی گەلی کوردە، ئێمە لە دژی هێرشە بایۆلۆژییە و قێزەونەکانی دەوڵەتی تورک چالاکیی تۆڵەسێنی ئەنجام دەدەین، لەو چوارچێوەیەدا داوا لە گەلە وڵاتپارێزەکەمان دەکەین، کە لە دژی هێرشە بایۆلۆژییەکانی دەوڵەتی تورک هۆشیار بن و داواش لە گەنجانی کوردستان دەکەین، کە لە دژی ئەو مەترسییە چالاک بن”.
د.ع