یەکێتیی کوردانی فەیلی بارەگای لە شاری کەرکوک کردەوە

یەکێتیی کوردانی فەیلیی دوای دامەزراندنی، بارەگای خۆی لە شاری کەرکوک کردەوە.


سەرەتای ئەم مانگە یەکێتیی کوردانی فەیلی لە شاری کەرکوک دامەزرا و کاتژمێر ۱۰ی بەیانی ئەمڕۆ، لە مەراسیمێکدا و لەگەڕەکی گۆڕەپانی تەیاران-ی شارەکە بارەگای خۆی کردەوە.

سەرەتای مەراسیمەکە بە خولەکێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی شەهیدان دەستیپێکرد و دواتر چەند وتارێک لەلایەن کۆمەڵەکە و کەسایەتییە فەیلییەکانەوە پێشکەش کران.

داود سورەمەرێی، بەرپرسی یەکێتی کوردانی فەیلی لە کەرکوک، لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنیوز ئاماژەی بە ئامانجی دروستبوونی یەکێتییەکە کرد و وتی: لە شاری کەرکوک ٨٠٠ خانەوادەی فەیلیی هەیە، لەلایەن هەردوو حکومەت هەرێم و عێراقەوە فەرامۆش کراوین، بۆیە بەپێویستمان زانی یەکێتییەک بۆ خۆمان دروست بکەین و لەم بارەگایەدا کوردانی فەیلیی کۆبکەینەوە.

ش.ف