سێشەممە, 28 أغس 2018 – 16:43 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
ئه‌مڕۆ له شاری هه‌ولێر، به سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی، جێگری سكرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، مەکتەبی سیاسیی یەکێتی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئەنجامداوە، دواتریش ڕاگەیەندراوێکیان لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەوە بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دۆخی عیراقی دوای ئاڵوگۆڕه سیاسییه‌كان كرا‌و سه‌ره‌نجام مه‌كته‌بی سیاسی گه‌یشته ئه‌و بڕوایه‌ی كه هه‌وڵی زیاتر بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی شاندی دانوستانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه عیراقییه‌كان به به‌شداری سه‌رجه‌م لایه‌نه كوردستانییه‌كان بێت باشتره، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كاندا گفتوگۆ بكرێت تا پڕۆژه‌ی مافه ده‌ستووری و سیاسی و ئابوورییه‌كانمان په‌ره‌یان پێبدرێت، وه‌كو پرۆژه‌ی هه‌موو لایه‌نه كوردستانییه‌كان، له‌پێناوی ئه‌و ئامانجه‌ش یه‌كێتیی به‌رده‌وام ده‌بێت له سه‌ردانی هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان.
هه‌ر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، جه‌خت له‌وه كراوەتە‌وه كه “كێشه‌ی كه‌ركوك كێشه‌یه‌كی میحوه‌ری كوردستانییه‌و ده‌بێت حوكمی مه‌ده‌نی بۆ شاره‌كه بگه‌ڕێته‌وه‌و شایسته‌یی هه‌ڵبژاردن بدرێته لایه‌نی براوه”.
جێگای ئاماژەپێکردنە، لەکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵەشدا، هەردوو مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و پارتی لەبارەی کۆبوونەوەی دوێنێیان لەگەڵ شاندی فراکسیۆنەکانی سائیرون، نەسر، نەتەنییە و حیکمە لەکۆبوونەوەدان.
ب.ل