یەكشەممە, 16 سبت 2018 – 18:31 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان لە شاری سلێمانی کۆتایی هات و میدیای فەرمیی ئەو حزبەش ئەنجامی کۆبوونەوەکەی بڵاوکردەوە.
بەپێی میدیای یەکێتی، لە کۆبوونەوەکەدا پرسی سەرۆک کۆماری عێراق تاوتوێ کراوە و ڕاگەیەندراوە، کە پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق پشكی یه‌كێتییه و یه‌كێتی كاندیدی ده‌بێت بۆ ئه‌و پۆسته.
هەروەها، ڕاشگەیەندراوە، کە پرسی دیارییكردنی كاندیدی یه‌كێتی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری ده‌خرێته كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كاندیدی یه‌كێتی یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه.
جێگای ئاماژەیە، پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، کە پشکی کوردە، لە ڕابردوودا لەنێوان یەکێتی و پارتی-دا ڕێککەوتنی لەسەر کراوە و ئەو پۆستە یەکێتی وەریگرتووە و لە بەرامبەریشدا پارتی پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی وەرگرتووە.
بەهۆی ئەوەی ئێستا پۆستی سەرۆکی هەرێم سڕکراوە و هیچ کەسێک لەو پۆستەدا نییە، پارتی ئامادە نییە پۆستی سەرۆک کۆمار بە ئاسانیی رادەستی یەکێتی بکات و یەکێتیش بەردەوام جەخت دەکاتەوە، کە پشکی خۆیانە.
ش.ف