دووشەممە, 17 سبت 2018 – 15:57 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
ئەمڕۆ پەرلەمانتاری یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کە لە شاری کەرکوکەوە سەرکەوتوون بۆ پەرلەمان، سکاڵایەکیان دژی پارێزگاری کەرکوک تۆمارکرد.
له‌و سكاڵایه‌دا هاتووه: ده‌ستبه‌جێ ڕێگیری بكرێت له‌و كارانه‌ی پارێزگاری كه‌ركوك، کە دژ به به‌رپرسه كورده‌كانی ده‌كات له به‌ڕێوبه‌ری گشتی و به‌رپرسی به‌شه‌كان، ئه‌وانه‌ی كه سه‌ربه حكومه‌تی ناوه‌ندین.
باسیش لەوەکراوە، کە لە ١٣ی ئەم مانگەدا حەوت کەس لە به‌شه‌كانی شاره‌وانی كه‌ركوك کە کوردن ئاڵ‌وگۆڕیان پێکراوە و ڕاشیانگەیاندووە: ئەو ئاڵۆگۆڕیانە لە دەسەڵاتی ڕاکان جبوریدا نییە، کە بە وەکالەت پارێزگاریی شارەکەیە و ئەوەی دەیکات دژی یاسا و دەستوورە.
س.ح