یەکێتی و هاوپەیمانی لە کۆبوونەوەدان

بەپێی هەواڵێکی سایتی فەرمی یەکێتی  'pukmedia' شاندێکی باڵای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری له‌ شاری سلێمانی لە کۆبوونەوەدان..


دوێنی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی کۆبووەوە و دوای کۆبوونەوەکەش ڕایانگەیاند، کە داوای هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی ‌و دادپەروەری بۆ یەكگرتنەوە لەگەڵ یەكێتی لە کۆبوونەوەکەدا باسکراوە و پێشوازی لێکراوە، بەهەمان مەبەست لە ئێستادا بە سەرپەرشتی کۆسرەت ڕەسوڵ و د. بەرهەم ساڵح لە کۆبوونەوەدان.

بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، شاندی یه‌كێتی پێكهاتوون له‌ 'كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی  جێگری سكرتێری گشتی و ئه‌رسه‌لان بایز و ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و  لاهور شێخ جه‌نگی و بافڵ تاڵه‌بانی و په‌روین بابه‌كر ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی'، هه‌روه‌ها وه‌فدی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری پێكهاتوون له‌ 'د. به‌رهه‌م ساڵح  سەرۆکی هاوپەیمانی و ڕێبوار كه‌ریم وتەبێژی هاوپەیمانی.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، کۆبوونەوەکە بەردەوامە و بڕیارە دواتر ڕاگەیەندراوی هاوبەش بڵاوبکەنەوە.

س.ح