یەکێتی و هاوپەیمانی ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە

دوای کۆبوونەوەی شاندی یه‌كێتیی هاوپه‌یمانی،  لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند: درێژە بە کۆبوونەوەکانیان دەدەن.


ئەمڕۆ شاندێکی یەکێتی بە سەرپەرشتی کۆسرەت ڕەسوڵ و شاندی هاوپەیمانی بە سەرپەرشتی د. بەرهەم ساڵح، لە شاری سلێمانی کۆبوونەوە و دوای کۆبوونەوەکەش کە کەمێک پێش ئێستا کۆتاییهات، ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: له ‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیانكرده‌وه‌ له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كانی كوردستان و ئه‌و كێشانه‌ی ڕووبەڕووی هاوڵاتییان بووەته‌وه،. ئه‌مه‌ش له‌چوارچێوه‌ی رێكه‌وتنێكی سیاسی هه‌مه‌لایه‌نه‌ بۆ رێكخستنه‌وه‌ی ناوماڵی كوردستانی به‌ هاوبه‌شی هێزو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و بڕیاریشمان دا بە درێژەدان بە کۆبوونەوەکان.

س.ح