یەکێک لەو سەربازانەی سوپای عێراق کە شەوی ڕابردوو لە هێرشێکی داعشدا لە خانەقین بریندار کرا، گیانیلەدەستدا کە دانیشتووی شارۆچکەی کەلارە.
شەوی ڕابردوو چەتەکانی داعش لە گوندی شیرک لە باکوری ڕۆئاوای خانەقین لە سنووری پارێزگای دیالە، ھێرشیانکردە سەر خاڵێكی سەربازی سوپای عێراق و لە ئەنجامدا سەربازێکی سوپاکە کە دانیشتووی شارۆچکەی کەلارە، بریندارکراو درەنگانێکی شەوی ڕابردوو بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی سپارد.
شەوی چوارشەممەی ڕابردووش ژمارەیەک چەتەی داعش پەلاماری گوندی ئوم حونتەیان لە باکوری شارەدێی گوڵاڵە دا.
ک.س