لە ئەنجامی تۆپبارانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر ناوچەی تل ڕەفعەت لە هەرێمی شەهبا، سێ هاوڵاتی شەهید بوون، کە یەکێکیان منداڵە.
کاتژمێرێک پێش ئێستا دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بە تۆپ و چەکی قورس ناوچەی تل ڕەفعەت یان لە کانتۆنی شەهبا تۆپباران کرد و لە ئەنجامدا سێ هاوڵاتی شەهید بوون و شەش کەسی دیکەش بریندار بوون.
شاری تل ڕەفعەت کەوتووەتە باکوری حەلەبەوە و زۆربەی دانیشتووانەکەی لە ئاوارەکانی عەفرین پێکدێن و تۆپبارانەکان تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە بەردەوام دەکات.
س.ح