قەسەدە ڕایگەیاند، بەو ٢٥٠ چەتەیەی کە بەیانی ئەمڕۆ خۆیان ڕادەستی شەڕڤانان کردووە، ژمارەی چەتە ڕادەستبووەکانی داعش لە پێنج ڕۆژی ڕابردوودا گەیشتە ٥٥٠ چەتە.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی قەسەدە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە: بەیانی ئەمڕۆ ٢٥٠ چەتەی دیکەی داعش خۆیان ڕادەستی شەڕڤانان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کردووەتەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە بەو ٢٥٠ چەتەیەوە تائێستا ژمارەی ئەو چەتانەی داعش کە خۆیان ڕادەستی شەڕڤانان کردووە، گەیشتووەتە ٥٥٠ چەتە.
هاوکات ئاماژەی بەوەشکردووە، کە هێزەکانیان بەشێوەیەکی هەستیارانە درێژە بە ئۆپەراسیۆنەکانیان دەدەن لە دەوروبەری زیندانی غوێران، کە بووە ئامانجی شانە نووستووەکانی داعش و هەوڵیاندا چەتە زیندانیکراوەکانی ئەو زیندانە دەربهێنن، کە ژمارەیان پێنج هەزار چەتەیە.
ب.ل