كوردستان

كۆی بابەتەكان

  • سەرەڕای داهاتێكی زۆر ڕێگای مەرزی باشماخ ٥ ساڵە تەواو نەكراوە 

    زیاتر لە پێنج ساڵە كاركردن بۆ چاككردنی ڕێگای مەرزی باشماخ، دەستیپێكردووە و تا ئێستا تەواونەكراوە، لەکاتێکدا بەتەنها داهاتی مانگی ڕابردووی مەرزەكە ٣٨ ملیار دینار بووە، ئەمە شۆفێرانی سنورەكەی لێكەوتووەتەوە، بەڕێوەبەری گومرگی مەرزەكەش دەڵێت: هاوینی ئەمساڵ ڕێگاكە تەواو دەكرێت.
  • ناکۆکییەکانی یەکێتی و پارتی هەرێم بەرەو گرژیی دەبات 

    پارتی بە بێ یەکێتی کۆبوونەوەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی ئەنجامدا و دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی هەڵبژارد، ئەوەش دەرگای بە ڕووی دروسبوونی گرژیی توندا کردەوە لەنێوان یەکێتی و پارتی-دا، کە ڕەنگە ئەو گرژییە هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی نائارامیی سیاسی بکاتەوە.
  • لە کەرکوک چەکدارێکی حەشدی شەعبی کوژرا 

    لە کاتی هەڵمەتی گەڕان بۆ سەرچەتەیەکی داعش، بە مەبەستی دەستگیرکردنی لەنێو شاری کەرکوکدا، بەڵام ئەو سەرچەتەیە تەقەی لە هێزە ئەمنییەکان کرد و بەو هۆیەوە چەکدارێکی حەشدی شەعبی و کوژرا و یەکێکی دیکەش برینداربوو.
  • عەفرین، سەربازێکی تورک و ٣ چەتە کوژران 

    هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕایگەیاند، کە شەڕڤانەکانیان لە دژی داگیرکاریی چالاکیان پێکهێناوە و لە چالاکییەکاندا سەربازێکی سوپای تورک و سێ چەتە کوژراون.
  • ناڕەزاییەکان دژی ئازادنەکردنی چالاکوانانی بادینان بەردەوامە 

    ناڕەزایی دژی دەستگیرکردنی چالاکوانانی بادینان بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەشدا دژی دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسان لە بادینان، ژمارەیەک چالاکوان لە شارۆچکەی سەیدسادق گردبوونەوە.
  • بادینان، ئەوکەسانەی ئەمڕۆ دەستگیرکران ئازاد کران 

    لە کاتی گردبوونەوەیەکدا بۆ ئازادکردنی دەستیگرکراوانی خۆپیشاندانەکانی شیلادزێ و دهۆک، نۆ ئەندامی نەوەی نوێ و ڕۆژنامەنووسێک لە دهۆک دەستگیرکران و پاش ماوەیەکی کەم ئازادکران.
  • محەمەدی حەمەسەعید: پاشگەز نابینەوە 

    ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی سوربوونی حزبەکەی لەسەر یەک پاکێجبوونی کەرکوک و هەولێر و بەغدا دووپاتدەکاتەوە و دەڵێت: لێی پاشگەز نابینەوە.
  • بادینان، ١٠ کەسی دیکە دەستگیرکران 

    لە کاتی گردبوونەوەیەکدا بۆ ئازادکردنی دەستیگرکراوانی خۆپیشاندانەکانی شیلادزێ و دهۆک، نۆ ئەندامی نەوەی نوێ و ڕۆژنامەنووسێک لە دهۆک دەستگیرکران.
  • لە باشور ١٠٦ گروپ بەشداری مانگرتن لە خواردن بوون 

    چالاکیی مانگرتن لە خواردن دژی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان لە سێ ناوەندی باشوری کوردستان بەردەوامە، لەو چالاکییانەدا، کە سێ مانگی لەدوای خۆی بەجێهێشت هەتا ئێستا ١٠٦ گروپ بەشداربوون، هەردوو چالاکوان ناسر یاگز و فادیلە تۆک-یش لەناو مانگرتنی بێسنووردان.
  • یەکێتی: ئیتر بەسە حوكمڕانێتی بە بیركردنەوەی تەسكی حزبایەتییەوە 

    كۆبوونەوەیەكی فراوانی یەکێتی بە بەشداری مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و مەڵبەند و ئۆرگانەكانی دیکەی حزبكە لەسلێمانی بەڕێوەچوو، ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی ئەو حیزبەش دەڵێت: ئیتر بەسە حوكمڕانێتی هاوڵاتیان بە بەرگ و بیركردنەوەی تەسكی حزبایەتییەوە، بەدێت هەوڵی باشكردنی حوكمڕانی لە هەرێم دەدەین.
  • یەکێتی هۆشداریی توند دەداتە پارتی 

    وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان هۆشداریی توند دەداتە پارتی و ڕایدەگەیەنێت: ئەگەر بڕیاربێت خولێکی دیکەی دانووستان دەستپێبکەینەوە، ئەوا لە دابەشکردنی پۆستەکان قسەی جیاوازمان دەبێت.
  • پەرلەمانتارێکی ئیرلەندی سەردانی لەیلا گوڤەنی کرد 

    مارتینا ئەندرسۆن پەرلەمانتاری ئیرلەندی لە پەرلەمانی ئەوروپا، سەردانی لەیلا گوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدەی کرد، کە ماوەی ١٠٥ ڕۆژە لە چالاکیی مانگرتندایە.
  • داوا دەکرێت زمانی کوردی لە ئێران بە فەرمی بخوێندرێت 

    ١٠ ڕێکخراو لە شاری مەریوان، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکەوە ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، لە کۆی ٢٠٠ وڵاتی جیهان، ئێران خوێندنی زمانی دایکیی تێیدا ڕێگەپێنەدراوە، دەشڵێن: خوازیارین زمانی کوردی بە فەرمی بخوێندرێت و ئەوەش دژی یەکپارچەیی ئێران نییە.
  • دانیشتنەکەی پەرلەمان و پێشێلکارییە یاساییەکانی 

    پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، کە بە گەورەترین دەسەڵاتی یاسادانان دادەنرێت، هەر لە دەستپێکی ئەم خولەدا چەندین پێشێلکاریی یاسایی ئەنجامداوە، بەتایبەت هێشتنەوەی دانیشتنی یەکەم بە کراوەیی بۆ ماوەی ١١٢ ڕۆژ و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی بەشێوەیەکی کاتیی.
  • ٣٥مین گروپ بەشداری مانگرتنی سلێمانی بوون 

    ۳٥مین گروپ بەشداری مانگرتنی کۆمەڵەی کرێکارانی میزۆپۆتامیا بوون لە شاری سلێمانی، کە گروپێکی سێ پارچەی کوردستانە.
  • دووەمین کۆنفرانسی گەنجانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستبەکارەکانی دەکات 

    دووەمین کنفرانسی گەنجانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕۆژئاوای کوردستان و بە بەشداری گەنجانی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستبەکارەکانی دەکات.
  • هەولێر، مانگرتن بەردەوامە و ڕەوشی یاگز لە مەترسیدایە 

    مانگرتن لە خواردن دژی گۆشەگیریی سەر ئۆجالان لە شاری هەولێر، زیاتر سێ مانگە بەردەوامیی هەیە، چالاکوانان دووپاتیدەکەنەوە، کە تا گۆشەگیریی بەردەوامبێت، چالاكییەكانیان درێژەی دەبێت، هاوکات ڕەشی ناسر یاگز لە مەترسیدایە.
  • دەقی ڕێککەوتنی سیاسیی نێوان پارتی و گۆڕان بڵاوکرایەوە 

    بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموکراتی کوردستان-عێراق، دوێنێ لە هاوینەهەواری پیرمام ڕێککەوتنێکی سیاسییان واژۆکرد و دەقی ڕێککەوتنەکەیان بڵاوکردەوە.
  • فادیلە تۆک ٣١ ڕۆژە لە مانگرتندایە 

    چالاکی مانگرتن لە خواردنی فادیلە تۆک، کە لە دژی گۆشەگیری ئۆجالان دەستی بە مانگرتنی بێسنوور کردووە، لە ٣١ـەمین ڕۆژدا بەردەوامە و بەپێ قسەی پزیشکەکەی دۆخی تەندروستیی بەرەو خراپی دەچێت، بەڵام پێداگرە لەسەر چالاکییەکەی.
  • سلێمانی، مۆزەخانەیەک مەترسیی لەناوچوونی لەسەرە 

    مۆزخانەی كەلەپووری كورد لە سلێمانی، تەمەنی دروستكردنی بیناكەی ١١٨ ساڵە و نزیكەی ٤٠ ساڵیشە كراوە بە مۆزەخانەیەكی كەلەپووری، بەڵام ماوەیەكی زۆرە پشتگوێ خراوە و بە هۆی مەترسی داڕووخانی دیوارەكانی مەترسی لە ناوچوونی لە سەرە و سێ ساڵە بە رووی هاوڵاتیاندا داخراوە.
  • شیوعی، یەكگرتوو، زەحمەتكیشان، داوای دەركردنی سوپای تورك دەكەن 

    حیزبە سیاسیەكانی سنوری ئیدارەی گەرمیان، دژی داگیركاریی دەوڵەتی توركیان و یەكێتی نەتەوەیی و یەكڕیزی ماڵی كورد بەگرنگ دەزانن بۆ دەركردنی ئەو سوپایە و هەر هێزێكی دیکە كە لە هەرێی كوردستاندان .
  • ژنان داوا دەکەن لەناو حزبەکاندا ڕۆڵی ڕاستەقینەیان پێبسپێردرێت 

    گروپی ئاشتی ژنانی سەرکردە، هەوڵەکانیان چڕ کردووەتەوە بۆ ئەوەی ژنانی بەتوانا لە ناوەندەکانی بڕیاردان و کۆبوونەوە گرنگەکاندا بوونیان هەبێت، بۆ ئەوەش سەردانی لایەنە سیاسییەکان دەکەن و داوایان لێدەکەن ڕۆڵ بە ژنانی نێو ڕێکخستنەکانیان بدەن و لە کۆبوونەوە گرنگەکان و پۆستە حکومییەکاندا دەرفەتی بەشدارییان بۆ بڕەخسێن.
  • چالاكوانێكی ڕۆژهەڵات: ئیتر گەلەكەمان پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیی قبوڵ ناكات 

    چالاكوانێكی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، ڕایدەگەیەنێت، دەبێت چالاكیەكانمان فروانتر و گشتگیرتر بكەین بۆ ئازادیی ئۆجالان، لە بارەی دۆخی ئێرانیشەوە دەڵێت: دەبێت لە بەرامبەر ئەو ڕەشەكوژی و بێ مافیەی ڕژێمی ئیسلامی لەسەر گەلی كورد بەڕێوەی دەبات بڵێین ئیتر بەسە، چونكە لە سایەی ئەو ڕژێمە قەیرانێكی زۆر جدی ڕووبەڕووی كۆمەڵگای ڕۆژهەڵات كراوەتەوە.
  • "بە درێژایی ٣٥ كیلۆمەتر سنووری نێوان کفری و خورماتوو لەدەستی داعشدایە" 

    فەرماندەیەكی پێشمەرگە، ئاشكرایدەكات، لەنێوان شارۆچكەی كفری و خورماتوو، چەتەكانی داعش نزیكەی بە درێژایی ٣٥ كیلۆمەتر و پانی شەش كیلۆمەتری سنورەكەیان بەدەستەوەیە، دەشڵێت: لەئێستادا هیچ پلانێك نیە بۆ لەناوبردنی ئەو چەتانە.
  • یەکێتی: پارتی گرێی دەستی خستە دەم 

    مەکتەبی سیاسی یەکێتی، ڕاگەیەندراوێکی لە بارەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان بڵاو کردەوە و دەڵێن: تێبینی زۆرمان لەسەر ئەو کۆبوونەوەیە هەیە و پێمان وایە خزمەت بە داهاتووی کوردستان ناکات، هەروەها دەڵێن: کۆبوونەوەک بووە بە پەلە پڕوزێ ئەنجامدراوە و بەو کۆبوونەوەیە گرێی دەستیان خستە دەم.