كوردستان
كۆی بابەتەكان
-
-
-
خانەوادەی ئۆجالان داواکارییان بۆ دیدار پێشکەشکرد
خانەوادەی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە و سێ زیندانی دیکەی زیندانی ئیمرالی، بۆ ئەوەی لە ئیمرالی چاویان بە کەسوکاریان بکەوێت، سەردانی داواکاری گشتیی شاری بۆرسایان کرد و داواکاریی دیداریان پێشکەشکرد.
-
-
پەرلەمانتارێک: مەسرور بارزانی چووە ڕەزامەندی ئەردۆغان وەربگرێت بۆ ڕادەستکردنی نەوت
غالب محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەسەر سەردانەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا، دەڵێت، کە مەسرور بارزانی بۆ ئەوە سەردانی تورکیای کوردووە، کە ڕەزامەندی ئەردۆغان وەربگرێت هەتا نەوتی هەرێمی کوردستان ڕادەستی بەغدا بکات، دەشڵێت: لەبەر ئەوەی تورکیا خاوەنی نەوتی هەرێمی کوردستانە ناتوانن بێ ڕەزامەندی ئەو نەوت بدەن بە بەغدا.
-
-
پەرلەمانتارێکی عێراق: تورکیا هەموو کوردێک دەکاتە ئامانج
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایدەگەیەنێت، کە تورکیا لە شەنگال هێزەکانی پاراستنی شەنگالی کردووەتە ئامانج، ئەوەش کاری تورکیایە هەموو کوردێک بکاتە ئامانج، دەشڵێت: لەدوای سەردانی شاندێکی سەربازیی عێراق بۆ تورکیا، هەڵوێستی عێراق بەرامبەر تورکیا زۆر لاوازبووە.
-
-
-
-
شەپۆلێکی بەفربارین باڵەکایەتی گرتەوە
لەگەڵ هاتنی شەپۆلی سەرماو سۆڵەو باران بارین هاوکات بەفرێکی زۆریش ڕووی لە ناوچەی باڵەکایەتی کردو تا ئێستاش لە شارەدێی حاجی ئۆمەران و بەرزاییەکانی باڵەکایەتی بەفرێکی زۆر باریوە.
-
-
-
-
-
-
-
-
گوندنشینانی بناری قەندیل: چەند بۆردومان بکرێین دەست لە گوندەکانمان بەرنادەین
فڕۆکەجەنگییەکانی دەوڵەتی تورک، بەردەوامن لە پەلامار و بۆردومانکردنی گوندەکانی بناری قەندیل و بە ئامانجکردنی خەڵکی مەدەنی، دانیشتوانی ئەو گوندانەش ڕایدەگەیەنن، ئامانجی تورکیا ئەوەیە گوندەکانمان چۆڵ بکەین، بەڵام پێیان دەڵێین: دەست لە خاکی خۆمان بەرنادەین و بەردەوامدەبین لە ژیانی خۆمان لە شوێنی باب و باپیرمان.
-
ئەندامێکی ئەنجومەنی پژاک: سەرهەڵدان لە ئێران کاتیی نیە و کاتییش نابێت
ئەندامێکی ئەنجومەنی پژاک، لەبارەی خۆپیشاندانەکانەوە ڕایدەگەیەنێت، ئەم سەرهەڵدانە لە ئێراندا کاتیی نیە و کاتییش نابێت، دەشڵێت: کۆماری ئیسلامی لە سەرەتاوە لەگەڵ قەیرانێکی بەڕێوەبەریدا ڕووبەڕووبوەتەوە و بەهەڵە شیکاری بۆ کێشەکان دەکات و هەموو کێشەکان گرێدەدات بە دەرەوە، داواش لە لایەنەکان دەکات "پرۆژەیەکی هاوبەشمان هەبێت بەرامبەر بە ڕژێمی ئێران".
-
-
ژنان ڕۆڵێكی كاریگەریان لە بەردەوامی خۆپیشاندانەكانی بەغدا هەیە
زیاتر لە مانگێک بە سەر خۆپیشاندانەکانی بەغدا و بەشێکی دیکە لە شارەکانی دیکەی باشوور و ناوەڕاستی عێراق تێپەڕبووە و تائێستاش خۆپیشاندانەکان بەردەوامە، جیاواز لە خۆپیشاندانەکانی دیکە ژنان ئەمجارە ڕۆڵێكی كاریگەریان لە بەردەوامی خۆپیشاندانەكاندا هەیە بە تایبەت لە گۆڕەپانی تەحریر، بەشێک لەو ژنانەش باس لەوە دەکەن کە سەرەڕای هەڕەشی هێزە ئەمنییەکان و ڕفاندنی دوو چالاکوانی ژن بەردەوام دەبن لە خۆپیشاندانەکانیان.
-
-
-