KURDÎ
العربية
ئەرشیف
هه‌ینی, نیسان 16, 2021
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

برایەتی گەلان کلیلی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە

  رۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان
13/02/2021 - 7:47:43 am
لەناو وتار
0 0
A A
برایەتی گەلان کلیلی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە
FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

فادی ئاکۆم- نوسەر و ڕۆژنامەنووس- لوبنان

ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە مێژەوە تا ئێستا، جێگەی سەرنجی زلهێزەکان بووە، هەروەها سەرنجی ئەو دەوڵەتانەشی ڕاکێشاوە کە ئامانجی دەرەکییان هەیە، بەڵام هێزیان لە ئاستی زلهێزەکاندا نییە، لەوانەیە هەندێک کەس بۆ ئەو دۆخەی بە ناوچەکەدا تێدەپەڕیت، وا شرۆڤەی بۆ بکەن کە لە ئەنجامی سەرهەڵدانەوەی گروپە توندڕەوەکانێک وەک داعش، قاعیدە، نوسرە و ئیخوان موسلمین و هەندێک ڕێکخستنی دیکەیە، بەڵام لەپاڵ ئەم خاڵەدا، پێویستە بە دەسەڵات گەیشتنی خومەینی، زاڵبونی بەسەر مەلاکانی دیکەدا، سوپای پاسدارانی شۆڕش و دەسەڵاتدارییان وەک هۆکارێکی دیکەی گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ببیندرێن.

لەم کاتەدا قۆناغی هەناردەکردنی شۆڕش لە ڕوانگەیەکی دینی و  مەزهەبی پشتبەستوو بە هێڵی “ویلایەتی فەقیهـ” و بڵاوکردنەوەی ئەو بیرۆکەیە بۆ دەوڵەتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستیپێکرد، لێرەدا یەکەم هەنگاوەکانی گۆڕینی دیمۆگرافیای سیاسی ناوچەکە دەستیپێکرد، بە تایبەتی دوای ئەوەی لە ساڵی ١٩٨٢ـدا، دۆسیەی فەلەستین، بە هێرشی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان سنووردار کرا، ئەو گۆڕانکارییانە دەبینرێن.

هەروەها گۆڕانکارییە یەک لەدوای یەکەکانی وەک؛ چوونی سەدام حسێن سەرۆکی عێراق بۆ کوێت لە ساڵی ١٩٩١ـدا، پێش ئەوەش کۆمەڵکوژیی کوردان لە زۆرێک لە  ناوچەکانی عێراق، تا دەگاتە داگیرکردنی عێراق لەلایەن ئەمریکاوە لە ساڵی ٢٠٠٣ـدا.

لەو کاتەوە بەدوا، دەتوانین بڵێین کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی کۆن گۆڕاوە و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستێکی نوێ جێی گرتووەتەوە، ڕێکخستنە سەلەفییەکان و دینپەرێستە ئیسلامییەکان کە هاوکارییەکانیان لە دەوڵەتانی عەرەب وەردەگرن، وەک ئامرازێکی سەروەربوون و بەرفراوانبوونی هزری و سیاسیی بەکاردەهێنران.

بەڵام پلانەکان سەروژێر بوون و ئەو ڕێکخستنانانە لە کۆنترۆڵ دەرچوون و بوونە ئامرازێکی نێودەوڵەتی کە بەپێی بەرژەوەندیی سیاسی بەکاردەهێنرێن و یارییان پێدەکرێت، شاراوە نییە کە هەموو زلهێزەکان بەپێی ئەو حەساباتە بەرژەوەندیپەرێستانانە دەجوڵێنەوە، بە هۆکاری دۆخی ئاڵۆزی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبینرێن، بە تایبەتیش ئەمریکا، ڕوسیا و دەوڵەتانی ئەوروپا، بەرپرسیاری ئەم دۆخەن.

هەروەها ئێران و تورکیا کە لە بەرامبەر پرۆژە گەورەکان بوونە ئاستەنگ  تا پرۆژە تایبەتەکانی خۆیان پێکبێنن، لە هۆکارەکانی دیکەی ئەم ئاڵۆزییانەن، لەنێوان پرۆژەی زلهێزەکان و پرۆژەکانی ئێران و تورکیا زۆرجار ناکۆکی دروست بوون، ئەمەش وایکرد تا دۆخەکە ئاڵۆزتر ببێت و هەندیک جاریش لە کۆنترۆڵ دەربچێت، پرۆژەکانی ئێران و تورکیا بە تایبەتی لەسەر بنەمای بەرفراوانکردنی مەزهەبی دامەزراون، بەڵام تێگەیشتنێکی وا دروست دەکات کە یەکگرتنێک لەنێوان ئێران و تورکیا پێکهاتووە، بەپێی ئەمەش دەیانەوێت ناوچەکە دابەشی دوو ناوچەی شیعە و سونە بکەن، ئەمش لە چوارچێوەی پلانەکانی خۆیان و زۆر جاریش لەسەر ناوی دەوڵەتانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجامدەدەن.

بە دەستپێکردنی شەپۆلی گەل، کە وەک ‘بەهاری عەرەبی’ـش ناوی لێدەکڕیت، سیستمی سیاسیی عەرەبی هەڵوەشایەوە، لە دوای ئەوەش بەهۆی ‘ئیخوان موسلمین’ـەوە کە وەک پاڵپشتی سەرەکیی هەموو ڕێکخستنە ڕادیکالەکانی دیکە دەناسرێت، ئاژاوە بڵاوکرایەوە، لە ئەنجامدا لقەکانی ئەم گروپە کە لە بنەڕەتدا تورکن، لە ناوچەکە بڵاوبوونەوە تا لایەنەکانی دیکە هانبدەن.

سەرنجڕاکێش ئەوە بوو کە لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەکان و ئامێرە سیاسییەکانەوە، لەدژی خۆبەڕێوبەری هێرشی بەردەوام دروستبوون و خۆبەڕێوبەرییان بە خیانەت و نەژادپەرێستی تۆمەتبار کرد، تورکەکان و ئەو کەسانەی بوونەتە تورک، کردەوەکانی تورکیا لەدژی تورکەکان و نەتەوەکانی دیکە کە لە تورکیا دەژین، لەبیر کردووە کە زۆرجار دەگاتە ئاستی کۆیلایەتی.

چارەسەر چییە؟ ئەوە پرسیارێکە کە ڕۆژانە سەدان جار دووبارە دەکرێتەوە، تا ئەو شتەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ماوە بپارێزرێت، وەڵامێک کە بیری لێبکەیتەوە ئەوەیە؛ هزرەکانی ئۆجالان کە لە ڕۆژژئاوا و باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەڕێوەبردن، لە سەرتاسەری ناوچەکە پێکبێت، بەڵام پێش ئەوەی ئەو هزرە پێکبێت، پێویستە بەگەڕینەوە بۆ هزرەکانی سەرۆک کەمال جۆنبەلات (دامەزرێنەری پارتی سۆسیالیستی پێشڤەڕۆی لوبنان) کە داوای پێکهێنانیان دەکرد، لەوانەیە ئەمە ڕێکەوت بێت، جۆنبەلاتیش لە بنەمادا کوردە و وەک دەردەکەوێت، چارەنووسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە مێژەوە گرێدراوی هزری کوردەکانە، بیرۆکەی جونبەلات لەسەر برایەتی و هاوکاریی نێوان پێکهاتەکان، لەسەر بنەمای یەکسانی و ئازادیدا، زۆر نزیکی هزرەکانی ئۆجالانە، بۆیە شتێکی سەیر نییە، کە جۆنبەلات بکوژرێت و ئۆجالان بە دیل بگیردرێت، نە بۆ ئەوەی بێدەنگ بکرێن، بۆ ئەوەی کە پرۆژەکەیان ڕابگیرێت کە لە سایەیدا هەموو ناوچەکە لە خوێنڕشتن بپارێزرێت، هەروەها ببێتە ڕێگەی ژیانەوە و پێشکەوتنێک کە ئێستا دەوڵەتی ڕۆژئاوایی لە ئێمە پێشکەوتوون، دەوڵەتانی ڕۆژئاوایی بە داگیرکردنی جیهانەوە خەریک دەبن و تەکنۆلۆژیای خۆیان لە ئاستێکی هەرە بەررزدا بەکاردێنن، بەڵام ئێمە تا ئێستا کێشەیەکی نەتەوەیی خۆمان چارەسەر نەکردووە و تەنانەت کێشەی عەشیرە و خێڵەکانمان چارەسەر نەکردووە.

تێز (پرۆەژە)ی ئۆجالان لە سوریا بە تەواوەتی سەرکەوتووە، بۆیە ئەو کەسانەی کە کوردەکان بە نەژادپەرێستی تاوانباردەکەن یان بانگەشەی کۆچبەرکردنی عەرەبەکان و گۆڕینی دیمۆگرافیای هەرێمەکانی ڕۆژئاوا و باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەکەن بیانۆیەکیان نییە، هەڵبژاردنی کۆمینەکان پشتڕاستی دەکاتەوە، ڕێگایەک  کە هاوڵاتیان پێدا دەڕۆن ڕاستە، خۆبەڕێوبەریی خۆیان بەڕێوەیدەبەن و خۆیان دەپارێزن.

بۆ ئەوانەی کۆمینەکان ناناسن دەڵێم؛ کۆمین ئەوەیە کە پێوەری بەڕێوبەریی ناوخۆیی لە هەموو بازنەکانی ئابوری، گەشەدان، ئاسایش و پەروەردە، دیاریدەکات، یان؛ هاوڵاتیانی هەر ناوچە و دەڤەرێک، خۆیان بەڕێوەدەبەن و لەناویاندا کۆمینە باڵاکان دادەمەزرێت، هەڵبژاردنی کۆمینەکان لەلایەن هاوڵاتییانە وە پێکدێت، وەک وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە کەسێک لەژێر ناوی هەڵبژاردن دەسەپێنن و لە ٩٩.٩٪ خۆیان بە سەرکەوتوو نیشاندەدەن نییە، لەناو کۆمینەکاندا کۆردینەیەک هەیە و گرێدراوی بەڕێوبەریی باڵایە تا بەرهەمەکان بە شیوەیەکی یەکسان دابەش بکەن و پێداویستییەکانی گەل دابین بکەن، بەپێی دیمۆگرافیای سوریا و بە تایبەتی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ئەو کۆمیتەیە لە پێکهاتە جیاوازەکانی پێکهاتووە و لە سایەی ئەواندا هەموو پێکهاتە ئەتنیکی، دینی و ئاینییەکان، کلتور و تایبەتمەندییەکانی خۆیان دەپارێزن، بە کورتی نوێنەرایەتی هەمووانی لێیە و دەنگی هەمووانیش دەبیسترێت.

دامەزراندنی کۆمین لە سوریا شتێکی نوێ نییە، ئەوە بابەتێکی مێژووییە و دەگەرێتەوە بۆ دەستپێکی مرۆڤایەتی، کاتێک مرۆڤەکان بڕیاریاندا لە گروپە جیاوازەکاندا ژیانی خۆیان بەردەوام بکەن و کاروباری ژیانی خۆیان بەڕێوەببەن، کۆمینەکانیش دروست بوون، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕستی دوای زایندا، نزیکەی سەدەکانی ٥٠٠، لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە شاری ‘هەمەدان’، بەدەستی ‘مەزدەک’  ئەو ئەزمونە بەڕێوەبرا و دوای ئەوەش لە سەردەمی ئیسلامییەکاندا لە ساڵی ١٠٨١ـدا، لەلایەن ‘حەسەن سەباح’ـەوە بەڕێوەبرا، لەنێوان ساڵەکانی ٨٧٠ بۆ ١٠٧٠ـدا لەلایەن ‘قەرمێتییەکان’ـەوە و لە ساڵی ١٤٢٠ لەسەر دەستی ‘شێخ بەدرەدین’ پێکهاتووە، لە ئەوروپاش لە زۆرێک لە وڵاتان وەک؛ یۆنان، ئیتاڵیا، ئیسپانیا و فەرەنسا ئەزمونی کۆمینەکان پێکهاتووە، دوایین ئەزمونیش لە ڕوسیای سۆسیالیست لە ساڵی ١٩١٧ـدا بوو، بە تایبەتی بزوتنەوەی ڕزگاری فکری و کرێکاران کە ساڵی ١٩٦٩ لە ئەوروپا بڵاوبووەوە، ئارمانجی دامەزراندنی سیستمی کۆمینەکان بوو تا کێشەکانی گەل بە تەواوەتی چارەسەر بکرێت و مافی خۆیان بە تەواوەتی بەدەست بێنن.

لەوانەیە ئێستا هەندێک کەس بڵێن؛ “ئەو هەڵبژاردنە لەلایەن هێزە کوردییەکان کە لەسەر ئەو جوگرافیایە سەروەرن، سەپێندراوە”، بەڵام ئەو کەسانە لەبیر نەکەن، ئەم هێزە کوردییەی ناوچە داگیرکراوەکانی لە دەستی چەتەکانی داعش ڕزگار کرد، ڕادەستی ئەنجومەنە ناوخۆییەکانیانی کردەوە، تا خۆیان خۆیان بەڕێوەببەن، لە شارەکانی تەبقا، ڕەقا، منبج و زۆر ناوچەی دیکە ئەنجومەنی لەم شێوەیە دامەزرا، سەرەڕای کەمیی دەرفەتیش، دیسان ئەو ناوچانە لە سەرکەوتنێکی گەورەدا دەژین و ڕۆحی برایەتی لەنێوان گەلاندا بە شیوەیەکی ڕاستەقینە نیشاندەدرێت، لە ئەنجامدا دەتوانین بڵێن، کە کۆمینەکانی ڕۆژئاوا، کۆمینێکی نیشتمانی سوریایە و قۆناغی دوای شەڕ دادەمەزرێنێت، بە تایبەتی شەڕی سوریا زۆر نەخۆشیی کۆمەڵایەتی و جیابوونەوەی پێکهاتەکانی پێشخستووە، ئەو کۆمینانەش دەبنە دەرمان و چارەسەری ئەو نەخۆشیانە، کۆمین هیچکات بە واتای جیابوونەوە لە دەوڵەت نییە، بە پێچەوانەوە دوای ئەوەی هۆکاری توندوتیژییەکان و لەناوبردن و سیاسەتی برسیکردن لەناوببرێت، ناسنامەی نەتەوەیی بەهێز دەکات.

بەڵام ئەم سیستمە سەرکەوتووە لەژێر هەڕەشەی عوسمانی نوێ و زۆرێک لە دەوڵەتانی ناوچەکە و تەنانەت هەندێک لە دەوڵەتانی ڕۆژئاوایی کە نایانەوێت ئەم ئەزمونە بڵاوببێتەوە دایە، ئەم دەوڵەتانە هەڕەشە دەکەن کە پیلانە جیاییخوازەکانی خۆیان بەردەوامی پێبدەن، عوسمانی نوێ لەسەر پارچەبوونی ئاین، ئەتنیک و قووڵکردنەوەی ئاڵۆزییەکان بەڕێوەدبرێت تا بتوانن بە ئاسانی هەژمونی خۆیان لەسەر گەلانی ناوچەکە بسەپێنن، لە ڕاستیشدا ئەم سیاسەتەی لەنێوان عەشیرەتەکانی لیبیا، عێراق، میسر، سوریا و لوبنان بەڕێوەبرد، بەڵام میسر خۆی لەم چوارچیوەیەی تورکیا ڕزگارکرد، سوپای میسریش خۆی لە بەرامبەر ئەو پیلانانە پاراست.

دەستێوەردانی تورکیا لە دەستپێکدا داگیرکردنی نەرم و دواییش داگیرکردنی دڕندانەیە، ئەوەی ئێستا لە ڕژێمی سوریا و دەوڵەتانی دیکەی ناوچەکە داوادەکرێت، ئەوەیە کە لە بەرامبەر ئەم پیلانانەی تورکیا لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بوەستنەوە، بابەتەکە بە بیانوی پاراستنی سنووری باکوری سوریا دەستیپێکرد، دوایی بە گشتی ژیان و دیمۆگرافیای ناوچە داگیرکراوەکانی گۆڕیی و تورکاندن (بە تورک کردن)ی ناوچەکەی لە ئاستێکی بەرزدا بەڕیوەدەبات، لەم چوارچێوەیەشدا پەروەردەی بە زمانی تورکی لەو ناوچانە بەڕێوەدەبات، خوێندنگا و زانکۆش بەو ئامانجە دەکاتەوە، لێرە پرسیاری سەرەکیی ئەمەیە؛ کەسانی خۆفرۆش چۆن دەتوانن پەروەردە بە زمانی کوردی قەدەغە بکەن و سەرەڕای ئەوەی بەهۆی ئەو عوسمانیانەوە سەدان ساڵ تووشی کۆیلایەتی و ماڵوێرانیش بوون، پەروەردە بە زمانی تورکی لەسەر خۆیان قبوڵ دەکەن.

ب.ک

دواتر

ڕووماڵی هێرشی تورکیا بۆسەر گارە لە زاری ڕۆژنامەنووسانەوە

پێشتر

نرخی نەوت دووبارە بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی

بابەتی پەیوەندیدار

گەواهی

گەواهی

10 نیسان 2021
کێشەی ئاو ئەو چەکەی تورکیا دژ بە عێراق و سوریا بەکاری دێنێت

کێشەی ئاو ئەو چەکەی تورکیا دژ بە عێراق و سوریا بەکاری دێنێت

24 ئازار 2021

ئه‌رێ پاپا پرسیارێك!؟

“ژنۆلۆژی” بە واتای چی دێت و ئامانجی چییە؟

دەستپێشخەریی عەرەبیی بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان بۆچی و چۆن؟

خەڵکی عێراق لە دژی گەندەڵیی حزبەکان ڕادەپەڕن

پێشتر
نرخی نەوت دووبارە بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی

نرخی نەوت دووبارە بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی

زۆرترین خوێندراو

دووەم فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سوپای تورک خرایەخوارەوە

دووەم فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سوپای تورک خرایەخوارەوە

14 نیسان 2021

ئێوارەی ئەمڕۆ، لە گوندی بێنێ-ی سەر بە ناوچەی شێراوا، دووەم فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سوپای تورک خرایەخوارەوە. بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی...

وردەکاری کوشتنی ژنێکی گەنج لەلایەن باوکییەوە

وردەکاری کوشتنی ژنێکی گەنج لەلایەن باوکییەوە

15 نیسان 2021

پۆلیس لە هەبوونی تەرمی ژنێک لە لێواری زێی بچووک ئاگادار دەکرێتەوە و دەچنە شوێنی رووداوەکە و دەبینن خنکاوە، پاش ماوەیەکی...

نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ مستەفا کازمی لە بەغدا

دیوی پشتەوەی مانۆڕی دیپلۆماسیی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا

15 نیسان 2021

ئاماژەکان لەسەر سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا ئەوە دەڵێن، کە بارزانی پەیامێکی جیاوازیی پەدەکەی بە عێراقییەکان گەیاندووە، کە دەیەوێت بگەڕێتەوە...

دۆلار

دۆلار دابەزی

15 نیسان 2021

ئەمڕۆ نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دیناری عێراقی دابەزی. دوێنێ ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، ئەمڕۆ...

مەزڵوم عەبدی،-فەرماندەی قەسەده

مەزڵوم عەبدی پەیامێكی بڵاوكردەوە

14 نیسان 2021

مەزڵوم عەبدی، ڕایدەگەیەنێت، پاراستنی ئێزدییەكان بنەمای پێكەوە ژیانە لەسەرانسەری سوریایە. مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات – قەسەدە، بەبۆنەی...

هێزێکی سەربازی ڕوسیا

دوای کشانەوەیان هێزەکانی ڕوسیا گەڕانەوە بۆ شەهبا

14 نیسان 2021

دوای ئەوەی دوێنێ هێزەکانی ڕوسیا، لە خاڵەکانی خۆیان لە شەهبا کشانەوە، ئەمڕۆ گەڕانەوە شوێنەکانی خۆیان. یەکینەکانی ڕوسیا کە دوێنێ لە...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke