گه‌نجۆ ژین‌دا
له 17ی نیسانه‌وه، ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری تورك و به‌كرێگیراو و نۆكه‌رانی، ده‌ستیان به‌هێرشێكی داگیركه‌ری نوێ كردووه، ئه‌و هێرش و داگیركە‌رییه مانگێك زیاتری تێپه‌ڕاند. دووژمن به هه‌موو جۆره چه‌كێكی سه‌رده‌میانه‌ی ناتۆ و به‌پشتیوانی به‌كرێگیراوانی كورد و چه‌ته‌كانی سوریا و سه‌ربازه به‌پاره و جاشه‌كانی باكوور، ده‌یانه‌وێت هه‌رێمی بادینان “زاپ، ئاڤاشین و مه‌تینا” له‌ده‌ست گه‌ریلای ئازادیی كوردستانی ده‌رخه‌ن و داگیركه‌ر و چه‌ت و به‌كرێگیراوانی بنكه و باره‌گای لێ دابنێنن.
سوپای توركی داگیركه‌ر له شوباتی 2008یش خۆی له زاپ تاقی كرده‌وه، به‌ڵام ئه‌وكات له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك به‌ده‌ستی گه‌ریلا تێكشكا، ئه‌و تێكشكانه بووه هۆكار سه‌رفه‌رمانداری ئه‌وكاتی سوپا یه‌شار بیوك ئانت ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه. له په‌نای ئه‌و دۆخه‌ی به‌شه‌ڕی ئۆكرانیا هاتۆته گۆڕێ، شۆڤینزمی تورك و به‌كرێگیراونی په‌ده‌كه، ده‌یانه‌وێت گورزێك له شۆڕشی كوردستان بده‌ن و گه‌ریلا له هه‌رێمی بادینان نه‌هێڵن، هه‌مانكات به نه‌هێشتنی گه‌ریلا له هه‌رێمی بادینان، بتوانن په‌لاماری هه‌رێمی خۆسه‌ری شه‌نگال و رۆژئاوا‌و باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سوریاش بده‌ن.
دووژمن و به‌كرێگیراوان كاره‌كانیان دابه‌ش كردووه، به‌گوێره‌ی ئه‌و پلانه هێرشه‌كانیان ده‌ستپێكردووه، سه‌ره‌تای پیلانه‌كه‌یان به دیداره‌كانیان له‌گه‌ڵ خلوسی ئاكار ده‌ستپێكرد، دواتریش له كۆنفرانیسی میونغ رای گشتی و نێوده‌وڵه‌تیان بۆ ئاماده‌كرد. به‌چوونی مه‌سرور بارزانی بۆ لای ئه‌ردۆغان، ده‌ستیان به هێرش و په‌لاماره‌كانیان كرد.
له ماوه‌ی ئه‌و 30 ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ركاتێك سه‌رۆكایه‌تی په‌ده‌كه چووبێته توركیا، ئه‌وا بێگومان به‌سه‌ر خوێن و جه‌ستی كورد چووه، واتا ئه‌وه‌ی ئه‌وان پێی ده‌ڵێن په‌یوه‌ندی و دیبلۆماسی، هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به دیبلۆماسیه‌تی نێوان دوو هێز یان دوو ده‌وڵه‌ت نییه، به‌ڵكو وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی هه‌ژموونگه‌را توركیا په‌ده‌كه وه‌ك به‌كرێگیراوێك بۆخۆی به‌كاردێنێ و ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی بێ پێی جێبه‌جێ ده‌كات. په‌ده‌كه به‌حیساب په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ توركیا هه‌یه و له‌ڕێگای ده‌وڵه‌تی تورك ده‌رگایه‌كی بۆ باشووری كوردستان كردۆته‌وه! ده‌بێ ئه‌و پرسیار بكه‌ین ئایا گه‌لی كورد چ ده‌سكه‌وتێكی له‌و په‌یوه‌ندیه‌ییانه‌ی په‌ده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورك به‌ده‌ستخستووه؟ ئایا دروستكردنی زیاتر له 70 باره‌گای سه‌ربازی و بردنی نه‌وتی هه‌رێم بۆ ماوه‌ی په‌نجا ساڵ و كورد به‌ردانه یه‌كتری و داگیركردنی بازاڕ و هونه‌ر و رۆشنبیری كوردی، چ سوودێكیان بۆ باشووری كوردستان هه‌یه، ئایا ئه‌وانه ده‌سكه‌وتن؟
بیركردنه‌وه‌ی په‌ده‌كه بۆ خۆسپاردنه داگیركه‌ران، هاوته‌مه‌نه له‌گه‌ڵ مێژووه‌كه‌ی. تا ئێستا په‌ده‌كه به‌یارمه‌تی هێزه داگیركه‌ره‌كان له‌سه‌رپێ ماوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌یان ئاشكرایه و پێویستی به‌هیچ به‌ڵگه و شایه‌دحاڵێك نییه. له‌ئێستادا په‌ده‌كه وابیرده‌كاته‌وه، ئه‌و به‌كرێگیراوه‌تیه‌یی بۆ ده‌وڵه‌تی توركیش وه‌ك ساڵانی رابردوو دیسان ده‌بێته‌وه هێز و شۆڕشی كوردستان به رابه‌رایه‌تی په‌كه‌كه‌ی پێ لاواز ده‌كات، یان له‌ناو بچێ، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌به‌رانبه‌ر حیزبی دیموكرات كردی له ساڵانی 1979 و 1980. بۆیه په‌ده‌كه به‌بێ په‌رده و به‌بێ شه‌رم، بۆته ده‌سكه‌لای ده‌ستی سیاسه‌ته داگیركه‌ریه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك. له‌وه‌ش زیاتر گوایا له رێگا توركیا و به پیلانی گلادیۆی ناتۆ، ده‌توانن گازی سروشتی ئه‌وروپا پڕ بكه‌نه‌وه، واتا به‌سزادانی رووسیا و رێگری كردن له گواستنه‌وه‌ی گازی سروشتی رووسیا بۆ ئه‌وروپا، ئه‌وا په‌ده‌كه گازی هه‌رێم له‌ڕێگای توركیا ده‌گه‌ێنێته ئه‌وروپا، بۆ ئه‌مه‌ش دیداری مه‌سرور و جۆنسۆن رێكخرا. ریفراندۆمه‌كه‌ی 2017 چۆن له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركه‌وه قبوڵ كرا، گاز فرۆشتنه‌كه‌ش هه‌روایه.
په‌ده‌كه لای گرنگ نییه گه‌لی كورد و شۆڕشی كوردستان چی به‌سه‌ردێت، گرنگ به‌ده‌ست خستنی پاره و نۆكه‌رایه‌تیه بۆ داگیركه‌ران. له‌ماوه‌ی مانگێكدا بینیمان په‌ده‌كه چۆن ئه‌ركه‌كانی بۆ داگیركه‌ری پێكدینێ؛ یه‌كه‌م، سنووری ده‌وربه‌ری زاپ و مه‌تینانی به‌هێزه‌كانی گوڵان و چه‌ته‌كانی رۆژ دەروپێچ كردووه. دووه‌م، گوایا ده‌ستی به‌سه‌ر ئه‌و چه‌ك و جبه‌خانه و ده‌مامكی دژه كیمیاوی و پێویستی ته‌قه‌مه‌نی داگرتووه و ده‌زگای پاراستن و میت له راگه‌یاندنه‌كانیان پیشانیان دا. سێیه‌م، گرووپێكی كۆنترا به‌ناوی گه‌ریلای په‌كه‌كه له راگه‌یاندنی میت و پاراستن پیشاندران، گوایا له‌دژی داموده‌زگاكانی باشوور ته‌قینه‌وه ده‌كه‌ن!
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و داگیركه‌ری و به‌كرێگیراوه‌تیه، گه‌ریلای ئازادیی كوردستان به‌هه‌موو توانا و به‌هێز و ئیراده‌یه‌كی له‌پۆڵا رووبه‌ڕوویان بۆوه‌ته‌وه. گه‌ریلا له‌شه‌ڕێكی نابه‌رابه‌ردایه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خاوه‌ن بیروباوه‌ڕێكی سه‌رده‌میانه و ئازاده. بۆیه گه‌ریلا نه‌ك ته‌نها به‌رخودانی ده‌كات، به‌ڵكو له‌شه‌ڕی تێكشكاندن و له‌ناوبردنی داگیركه‌ری دایه. پێویسته شێواز و تاكتیك و ستراتیژی گه‌ریلا باش بناسرێ و بزانرێ له سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك و له‌به‌رانبه‌ر هه‌موو ته‌كنۆلۆژیایه‌ك ده‌كرێ رووبه‌ڕووبوونه‌وه بكرێ و دژمن تێكبشكێنرێ. گه‌لی كوردی وڵاتپارێزیش به‌گشتی پشتیوانی گه‌ریلا ده‌كا، پێویسته پشتیوانیه‌كان بكرێنه سه‌نگه‌ربه‌ندی نێوان گه‌ریلا و گه‌ل.
له‌ماوه‌ی مانگێكی شه‌ڕدا به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی مه‌یدانی شه‌ڕ، نزیكه‌ی 500 سه‌ربازی دوژمن كوژراوه، هه‌روه‌ها نزیكه‌ی به‌و ژماره‌یه‌ش بریندار هه‌یه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌كی قه‌ده‌خه كراوی كیمیاوی و هه‌موو جۆره چه‌كێكی قه‌ده‌خه كرا‌و به‌كاردێنێت، به‌ڵام دیسان گه‌ریلا گورزی كه‌مه‌رشكێن له دوژمن ده‌دات.
كاتێك دووژمن ناتوانێ له مه‌یدان شه‌ڕدا به‌سه‌ر گه‌ریلادا سه‌ركه‌وێ، بۆیه په‌لاماری خه‌ڵكی وڵاتپارێز و سڤیل ده‌دات، له‌باكوور به‌ده‌یان له ئه‌ندامانی هه‌ده‌په‌ی خستۆته زیندانه‌كان و له‌ناویندا ژن و پیاوی ته‌مه‌ن هه‌شتا ساڵی هه‌یه، هه‌روه‌ها په‌لاماری هه‌رێمه ئازاده‌كانی رۆژئاوای كوردستان ده‌دات. له باشووریش میت و پاراستن له هێرشێكی ترسنۆكانه‌یان و پێشینه ئاماده‌كراو مه‌حمه‌د زه‌كی چه‌له‌بیان له 17ی گوڵان شه‌هید خست. هه‌ڤاڵ زه‌كی وه‌ك هه‌موو كوردێكیتری باكوور كه له‌به‌ر زوڵمی داگیركه‌ری و به‌كرێگیراوه‌تی له سلێمانی نیشته‌جێبوو، له‌ماوه‌ی نزیكه‌ی ده ساڵ هه‌بوونی هه‌ڤاڵ زه‌كی له سلێمانی، نیشانیدابوو كه بۆ كوردیكی وڵاتپارێز كێشه نییه له كامه شاری كوردستانبێ، ئه‌و به‌هه‌موو خزمه‌ته وڵاتپارێزیه‌كانی راده‌بوو، بۆیه‌ش خه‌ڵكی سلێمانی وه‌ك یه‌كێك له‌خۆیان خاوه‌نداریه‌تیان لێ‌كرد.
گه‌لی كوردستان له زاپێ له شه‌ڕێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه دایه، یان وه‌ك ده‌ڵێن له شه‌ڕی مان و نه‌مان دایه، بۆیه گرنگه ئه‌و راستیه بزانرێ كه گه‌ریلای ئازادی كوردستان و گه‌ل پێكه‌وه به پێشه‌نگایه‌تی ژنان و گه‌نجان، له یه‌ك سه‌نگه‌ردابن، چونكه وه‌ك ده‌گوترێ ئه‌و شه‌ڕه شه‌ڕی گه‌لی شۆڕشگێڕیه. هه‌مانكات نابێ بۆ به‌كرێگیراو و نۆكه‌رانیش هه‌روا به‌ساده‌ی و بێ ده‌نگی به‌سه‌ر بچێ، ده‌بێ به‌كرێگیراوانیش وه‌ك داگیركه‌ران باجی ئه‌و نۆكه‌رایه‌تی و خیانه‌ته بده‌ن و چیتر وه‌ك دڕكێك نابێ له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستاندا به‌رده‌وامی به‌خۆیان بده‌ن. بۆیه ده‌بێ ئه‌و شه‌ڕه ببێته شه‌ڕی نه‌مانی داگیركه‌ر و نۆكه‌ران و سه‌ركه‌وتنی گه‌لی كوردستان.
ش.ف