KURDÎ
العربية
TÜRKÇE
ئەرشیف
شه‌ممه‌, ئایار 28, 2022
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

شەنگال لە ڕۆژئاوا، عەرەب و ئێزدییش لەیەک دادەبڕێندرێن

  ڕۆژنیوز
13/04/2022 - 10:23:42 am
لەناو وتار
0 0
A A
شەنگال لە ڕۆژئاوا، عەرەب و ئێزدییش لەیەک دادەبڕێندرێن
FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

ڕۆژنیوز – ئێزدین شەنگالی

هێرشەکانی سەر شەنگال کە لە فەرمانی ساڵی ٢٠١٤ بەدەستی چەتەکانی داعش دەستیپێکرد، هەشت ساڵە بە پیلانی جۆراوجۆر بەردەوامن، ئێستاش دەوڵەتی تورک بەهاوکاریی پەدەکە و بەدەستی حکومەتی کازمی، دەیەوێت شەنگال لە ڕۆژئاوا و گەلی عەرەب لە ئێزدییەکان داببڕێت و شەنگال بخەنە قەفەسەوە.

نزیکەی هەشت ساڵ بەسەر فەرمانی ٢٠١٤ی سەر ئێزدییەکاندا تێپەڕدەبێت، بەڵام هێرشەکان بەردەوامن لەسەر شەنگال و بەرخۆدانی شەنگالیش بەرامبەر ئەو هێرشانە بەردەوامە، هۆکاری ئەم هێرشە فرەڕەهەند و بەردەوامانە چین کە بەسەر کۆمەڵگەی ئێزدییدا دەسەپێندرێن؟ چی لە ئێزدیی و شەنگالییەکان دەخوازرێت؟ بۆچی شەنگال بەرخۆدان دەکات؟ پێویستمان بە وەڵامی ئەم پرسیارانە هەیە بۆ ئەوەی لە دۆخی شەنگال تێبگەین، چونکە ئێستا پیلانی نوێی گەمارۆدانی شەنگال و ڕادەستکردنی لەبواری جێبەجێکردن دایە.

ساڵی ٢٠١٤ دوو ئامانجی بنەڕەتیی هەبوون کە دەیانویست بەدەستی داعش بەدیبهێنن، یەکەم لەناوبردنی جەستەیی کۆمەڵگەی ئێزدیی بوو، دووەمیشیان چیای شەنگال بکەنە بارەگای پیلان و پرۆژەکانی دەوڵەتی تورک و پەدەکە، بەڵام ئەو پیلانە سەرینەگرت، دواتر دەرکەوت ئەو هێرشانەی کرایە سەر شەنگال، بەشێکە لە سەرلەنوێ داڕشتنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە لە عەممانەوە ئامادەکرابوو.

ساڵی ٢٠١٧ پەدەکە لەبری دەوڵەتی تورک دەستی بە جوڵە کرد

دوای تێکچوونی ئەو پیلانە بەدەستی گەریلاکانی پەکەکە و شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە، پەدەکە دەستی بە پیلانی گەڕانەوە بۆ شەنگال کرد، هەوڵیدا خۆی بکاتە پارچەیەک لە هەنگاوی ڕزگارکردنەوەی شەنگال و بەوشێوەیەش جارێکی دیکە حوکمی خۆی بەسەر شەنگالدا فەرز بکاتەوە، بەڵام جگە لە پڕوپاگەندەیەکی بەرفراوانی ڕاگەیاندن، پەدەکە هیچ ڕۆڵێکی لە ڕزگارکردنەوەی شەنگالدا نەبوو.

تاکتیکی ئەوکاتی پەدەکە بەمشێوەیە بوو؛ گەریلاکانی ئازادیی شەنگال ڕزگاربکەن لە چەتەکانی داعش و پەدەکەش بە پڕوپاگەندەی ڕاگەیاندن خۆی بکاتە خاوەنی ئەو دەستکەوتە، بەتایبەت دوای ئازادکردنی سەنتەری شەنگال پەدەکە ڕوویکردە هێزەکانی ئازادیی شەنگال، ئەو سیاسەتەی پەدەکە هەتا ساڵی ٢٠١٧ بەردەوام بوو، بەڵام دوای “ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی” پەدەکە جارێکی دیکە لە بەرامبەر هێرشی حەشدی شەعبی هەڵهات.

هەتا ئەوکاتە ستراتیژی دەوڵەتی تورک ئەوەبوو پەدەکە بگەڕێنێتەوە بۆ شەنبگال و بەوشێوەیە درێژە بە سیاسەتەکانی بدات، بەڵام لەبەر ئەوەی ستراتیژەکەی سەرنەکەوت، دەوڵەتی تورک خۆی دەستی بە هێرشی ئاسمانیی کرد بۆ سەر شەنگال، ئەوەش بووە قۆناغێکی نوێی هێرش لەسەر شەنگال، لەوکاتەوە هێرشە ئاسمانییەکانی دەوڵەتی تورک بەردەوامن و تەنانەت گەیشتە ئەو ئاستەی نەخۆشخانە و ئەنجومەنی گەلیش بکەنە ئامانج.

ئەمریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان بوونە بەشێک لە دەستێوەردانەکان

لەبەر ئەوەی دەرکەوت کە بەو هێرشانە ناتوانن ئیرادەی خەڵکی شەنگال بشکێنن، ئەمجارە لەژێر چاودێریی و پشتگیریی ئەمریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان و بە تێکەڵکردنی حکومەتی کازمیی، پیلانێکی بەرفراوانی نوێ دژی شەنگال دانرا، کە لە ٩ی ١٠ی ٢٠٢٠ واژۆکرا، ئەوەش بووە سەرەتای قۆناغێکی نوێی هێرشەکانی سەر شەنگال، کۆمەڵگەی ئێزدییش ئەو ڕێککەوتنەی وەک فەرمانێکی نوێ لەقەڵەمدا و هەتا ئێستاش بەردەوامە لە بەرخۆدان دژی ئەو پیلانە.

لەبەر ئەوەی پیلانی ٩ی تشرینی یەکەمیش سەری نەگرت، بەتایبەت دوای هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق لە ١٠ی ١٠ی ٢٠٢١، ئەمجارە پیلانێکی نوێ و بەرفراوانتریان لە شەنگال خستە بواری جێبەجێکردنەوە، دوای هەڵبژاردن پەدەکە بەخێرایی دەستی بە هەوڵە ئاژاوەگێڕییەکانی کرد، دەوڵەتی تورکیش بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان مەروان بەدەل، هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی شەنگالی شەهیدکرد، دوایین جاریش شەوی ١ی شوباتی ٢٠٢٢ دەوڵەتی تورک بە دەیان فڕۆکەی جەنگیی، بۆ ماوەی شەش کاتژمێر بۆردوومانی سنووری شەنگالی کرد.

سوپای عێراق چووە ناو شەنگال

جموجوڵی سوپای عێراق لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە شەنگال زیادیکرد، بەتایبەتیش لە دوو مانگی سەرەتای ئەمساڵدا هەزاران سەربازی عێراقیی گواسترانەوە بۆ شەنگال، هەندێک کەسی پەدەکە لەناو ئەو هێزانە هەوڵیاندا شەڕێکی گەرم لە شەنگال هەڵبگیرسێنن، بەڵام دانبەخۆداگرتنی یەبەشە و ئاسایشی ئێزیدخان ڕێگریی کرد لەو ئاژاوەگێڕییە گەورەیە.

دوای ئەو هێرشە فرەهەڕەندانەش، ئێستاش پرۆژەی گەرمارۆدانی شەنگال لە ڕۆژەڤدایە، ماوەیەکە سوپای عێراق بەبڕیاری حکومەتی کازمیی دەستی بە دروستکردنی دیوار کردووە لەنێوان شەنگال و ڕۆژئاوای کوردستان، دیوارەکە بەدرێژایی ٢٥٠ کیلۆمەتر لەسەر سنوور دروست دەکرێت و شەنگال و ڕۆژئاوای کوردستان بەتەواویی لەیەک دادەبڕێنێت، دیوارەکە لە دەروازەی تل کۆچەرەوە دەستپێدەکات و هەتا ڕەبیعە درێژ دەبێتەوە، کە دوو دەروازەی ستراتیژیین بۆ شەنگال.

هەرچەندە عێراق بەپاساوی پاراستنەی سنوورەکان لە چەتەکانی داعش ئەو دیوارە بەرزە دروست دەکات، بەڵام ئامانجە بنەڕەتییەکە دابڕاندنی شەنگال و ڕۆژئاوای کوردستانە لەیەکتر، چونکە لە عێراق و نە پەدەکەش هیچ ڕێوشوێنێکی جددیی بەرامبەر هێرشەکانی داعش لە ناوچەکانی دیکە ناگرنەبەر، جگە لە شەنگال نەبێت کە دیوار دروست دەکەن، لەکاتێکدا شەنگال زۆر ئارامە و داعش دەکەنە پاساو بۆ دروستکردنی دیوار.

ئامانجەکە دابڕاندنی شەنگالە لە ڕۆژئاوا

لەڕاستیدا ئەمە پرۆژەی گەمارۆدانی شەنگالە، دەیانەوێت شەنگال بخەنە ناو قەفەس و کلیلی ئەو قەفەسەش بدەنە پەدەکە، هەرکەسێکیش شارەزای مێژووی شەڕ بێت باش دەزانێت، کە گەمارۆدانی شارێک دوو ئامانجی سەرەکیی هەیە، یەکەمیان خۆڕادەستکردنییەتی بە هەڕەشە، ئەگەریش سەرنەگرێت داگیرکردنییەتی بە هێرشی سەربازیی، ئێستا ئامانجی گەرمارۆدانی شەنگالیش ئەمەیە، زۆر ڕوونە کە ئەگەر دەرفەت بڕەخسێت دەوڵەتی تورک و پەدەکە دەیانەوێت شەنگال داگیربکەن.

ئامانجێکی دیکەی دروستکردنی دیوار، دابڕاندنی گەلی عەرەب و ئێزدییە لەیەکتر، ئەوەش وەک بەشێکی دیکە لەو پیلانە، دەیانەوێت لە مەدیبانەوە هەتا بیر قاسم گوندە عەرەبنشینەکان لە ناوچە ئێزدینشینەکان داببڕێنن، چونکە ناوچە سنوورییەکانی شەنگال زیاتر گوندی عەرەبنشینی لێ هەیە، عەرەبەکانی ئەو ناوچانەش بوونەتە بەشێک لە سیستمی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال و لەناو خۆپاراستنی جەوهەریی و یەکە خزمەتگوزارییەکاندا پێگەیان هەیە، بەمدواییانەش هاوپەیمانێتییەکی بەهێز لەنێوان خەڵکی عەرەب و ئێزدییەکاندا دروست دەبێت.

دەیانەوێت گەلی عەرەب لە خۆبەڕێوەبەریی دووربخەنەوە

دەوڵەتی تورک و پەدەکە زۆر لە هاوپەیمانیی عەرەب و ئێزدییەکان دەترسن و دەیانەوێت ئەو هاوپەیمانێتییە تێکبدەن، پێکهاتەکان بکەنە دوژمنی یەک، عەرەبەکانیش دژی ئەو پیلانە هەڵوێستی تووندیان دژی تەلبەندکردنی گوندەکانیان نیشاندا، لەسەر ئەو هەڵوێستەش سوپای عێراق فشار و هەڕەشەی لەسەر عەرەبەکان زیادکردووە، هەڕەشەیان لێ دەکەن کە بەشداریی چالاکییەکان نەکەن و دژی سیاسەتەکانی حکومەتی کازمیی نەبن، لە بنەڕەتدا دەیانەوێت عەرەب نەیەتە ناو پرۆژەی خۆبەڕێوەبەرییەوە.

ئێستا کۆمەڵگەی ئێزدیی ڕووبەڕووی پیلانێکی بەرفراوانی گەمارۆدان، کۆچبەریی و لەناوبردنی کەلتووریی بووەتەوە، هەروەها پیلانی تێکدانی سیستمی خۆبەڕێوەبەریی و فکری نەتەوەی دیموکرات لەبواری جێبەجێکردندایە، لەبەر ئەوەش شەنگال هەم ڕووبەڕووی هێرشێکی فەرەلایەنی ئایدۆلۆژیی و کەلتووریی بووەتەوە، هەمیش سیاسەتی شەڕی بەسەردا دەسەپێندرێت، ئەو پیلانەش بەشێکە لە قەیرانی سیاسیی عێراق، ئەوەش دیارە کە نە هیزە ناوچەییەکان و نە هێزە نیودەوڵەتییەکانیش نایانەوێت قەیرانی سیاسیی عێراق چارەسەر ببێت، بەپێچەوانەوە چارەسەریی کێشەکان بەرەو دابەشبوون دەچێت، بۆیە پرۆژەی خۆبەڕێوەبەریی و فکری نەتەوەی دیموکرات بە تاکە ڕێگای چارەسەرکردنی كێشەکانی عێراقە، گەمارۆدانی عێراق لەڕاستیدا گەمارۆدانی چارەسەرییەکی دیموکراتییە لە عێراق.

ب.ل

دواتر

ساڵانه‌ نزیکەى ٤٠٠ هه‌زار گوڵ و دره‌خت له‌ هه‌ولێر به‌رهه‌م دەهێندرێت

پێشتر

دەوڵەتی تورک گوندەکانی ڕۆژئاوای کوردستان تۆپباران دەکات

بابەتی پەیوەندیدار

نێچیرڤان بارزانی دەیەوێ لەڕێگای بلاسخارتەوە کڵاو بخاتە سەر حزبەکان..!!

نێچیرڤان بارزانی دەیەوێ لەڕێگای بلاسخارتەوە کڵاو بخاتە سەر حزبەکان..!!

24 ئایار 2022
شه‌ڕی زاپ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه

شه‌ڕی زاپ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه

23 ئایار 2022

شه‌هیدانی ١٦ی گوڵان، پێشه‌نگی شۆڕشی دیموكراتیین

چیان له‌ شه‌نگال ده‌وێت؟

كاتی له‌ناوبردنی داگیركه‌ریی و خیانه‌ته‌

ڕۆژ ڕۆژی هەڵوێستی مەردانەیە

پێشتر
دەوڵەتی تورک گوندەکانی ڕۆژئاوای کوردستان تۆپباران دەکات

دەوڵەتی تورک گوندەکانی ڕۆژئاوای کوردستان تۆپباران دەکات

زۆرترین خوێندراو

هەپەگە لەبارەی بۆردوومانەکەی بامەڕنێ-وە پەدەکە بە درۆدەخاتەوە

هەپەگە لەبارەی بۆردوومانەکەی بامەڕنێ-وە پەدەکە بە درۆدەخاتەوە

27 ئایار 2022

هەپەگە لەبارەی بۆردوومانەکەی بامەڕنێ-وە ڕاگەیەندراویکی بڵاوکردەوە  و پەدەکە و میدیاکانی بەدرۆخستەوە و دەڵێت، هێرشەکە تورکیا ئەنجامیداوە، ڕەتیشیدەکاتەوە، کە هێرشیان بۆسەر...

پەدەکە و میت چەند مەلایەک بەکاردەهێنن دژی پەکەکە وتار بدەن

پەدەکە و میت چەند مەلایەک بەکاردەهێنن دژی پەکەکە وتار بدەن

27 ئایار 2022

لە چوارچێوەی شەڕی تایبەت و پڕوپاگەندە ناڕاستەکانی پەدەکە و میت دژی پەکەکە و گەریلاکانی ئازادیی، بەگوێرەی سەرچاوە هەرێمییەکان شەش مەلا...

ڤیدیۆی ڕاكردنی سەربازانی توركیا بە هێستر لە مەیدانەكانی جەنگ بڵاوكرایەوە

ڤیدیۆی ڕاكردنی سەربازانی توركیا بە هێستر لە مەیدانەكانی جەنگ بڵاوكرایەوە

26 ئایار 2022

سەربازانی داگیرکەری تورک لە زاپ هێستر دەدزن و بە هێسترەکان لە گۆڕەپانی شەڕ ڕادەکەن، ڤیدیۆی ئەو هەڵاتن و ڕاکردنەی سەربازانی...

هونەرمەندانی کینیا دیوارەکان بە دروشی’ ئازادیی بۆ ئۆجالان” دەنەخشێنن

هونەرمەندانی کینیا دیوارەکان بە دروشی’ ئازادیی بۆ ئۆجالان” دەنەخشێنن

27 ئایار 2022

هونەرمەندانی کینیا، دوای ئەوەی لەسەر دیوارەکانی نایرۆبی پایتەختی وڵاتەکەیان زیاتر لە ١٠٠ وێنەی ڕێبەر ئۆجالانیان نەخشاند و دروشمی "ئازادیی بۆ...

لەسەر مەزاری مام جەلال داوای دۆزینەوەی بکوژانی محەمەد زەکی چەلەبی کرا

لەسەر مەزاری مام جەلال داوای دۆزینەوەی بکوژانی محەمەد زەکی چەلەبی کرا

27 ئایار 2022

خانەوادەی زەکی چەلەبی و دەیان وڵاتپارێزی باکوری کوردستان سەردانی مەزاری مام جەلالیان کرد و ڕایانگەیاند، هاتینە لای مام جەلال و...

پەدەكە دەستی سوورە بە خوێنی شۆڕشگێڕانی هەرچوار بەشی كوردستان

پەدەكە دەستی سوورە بە خوێنی شۆڕشگێڕانی هەرچوار بەشی كوردستان

27 ئایار 2022

لەگەڵ بەرەوپێشچوونی هێڵێکی نەتەوەیی و نیشتمانپەروەر، کە لەپێناو ئازادیی و دۆزی ڕەوای گەلی کورد-دا بێوچان لە ناو تێکۆشاندا بووە و...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية
  • TIRKÎ

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke