KURDÎ
العربية
TÜRKÇE
ئەرشیف
شه‌ممه‌, ئایار 28, 2022
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

لە نەورۆزی ئامەد چیمان بینی؟

  رۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان
23/03/2022 - 10:41:27 am
لەناو وتار
0 0
A A
نەورۆزی ئامەد

نەورۆزی ئامەد

FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

هیوا سەیدسەلیم

جیاواز لە ساڵانی رابردوو تورکیا هەموو هەوڵێکی خۆی خستەکار تا رێگریی لە گردبوونەوەی ملیۆنی شاری (ئامەد)دا بکات، کە ساڵانە لە رۆژی نەورۆزدا لەلایەن پارتی دیموکراتی گەلان( HDP ) ئەنجام دەدرێت.

لە ئەمساڵدا، دەسەڵاتدارانی تورکیا پێیان وابوو لەو بارودۆخەی کە بەسەر (HDP) یان هێناوە،  لە زیندانکردنی هاوسەرۆک و پەرلەمانتار و سەرۆک شارەوانیەکان دەیان هەزار لە کادیر و لایەنگرانی سەر بە هەدەپ، ئیدی ئاستەمە جارێکی دیکە لەو کەشوهەوا سیاسیە تۆقێنەرەی تورکیا و باکووری کوردستان،  خەڵک بە پیر بانگەوازی هەدەپ بچێت بۆ بەشداری لە ئاهەنگی نەورۆز.

 بۆیە بۆ نەورۆزی ئەمساڵ سەرەتا لە لایەن دەوڵەتی تورکیا  لە شارەکانی باکووری کوردستان جگە لە ئامەد رێگەیاندا کە خەڵک بەشداری ئاهەنگی نەورۆز بکات، چونکە پێیان وابوو خەڵک خۆی بەشداری ناکات، بەڵام لەوەیاندا حسابیان کورتی هێنا، کوردستانیان لە شارەکانی (گەڤەر و جزیرە و سلۆپی…هتد)، تەنانەت لە شارێکی گەورەی وەک (ئزمیر)یش بە جۆش و خڕۆشی جاران نەورۆزیان پیرۆز کرد. بۆیە ئەو خرۆشانە جەماوەریەی کوردستانیان وایکرد، کە دەسەڵاتدارانی تورکیا بۆ ئاستەنگکردنی نەورۆزی ئامەد بکەونە خۆ، لەو بارەیەوە چەندین بڕیاریان دەرکرد لە نموونەی قەدەغەکردنی پۆشینی جلی کوردی لە لایەن پیاوان، هەروەها قەدەغەکردنی پۆشاکی رەنگاوڕەنگ لە لایەن ژنان.

جگە لەو دوو بڕیارەی سەرەوە، دەزگا ئەمنیەکان تەگەرەی زۆریان خستبووە بەردەم خەڵک بۆ گەیشتن بە گۆرەپانی نەورۆز، بۆ ئەم مەبەستە لە پێنج دەروازە، کە دەبوو خەڵک لێیەوە بگەنە قەدی نەورۆز چەندین بازگە داندرابوون تا خەڵک یەکەکە بپشکیندرێت، تەنانەت بۆ دابڕاندنی خەڵک لە سەکۆی پڕۆتۆکۆلی میوانان و سەر شانۆ سێ بەربەستی تێلبەند بە بەرزی سێ مەتر داندرابوو، ئەمە وێڕای ئەوەی بۆ بەشداری میوانان لەو رێوڕەسمە ئاستەنگی زۆر دروستکرابوو.

ئێمە کە وەک میوانی نەورۆزی لە ئامەد ئامادەبووین،  ئەو رۆژە چەند کاتژمێرێک بوو ئاهەنگ دەستیپێکردبوو، بەڵام وەک سەرجەم میوانەکانی دیکە بۆمان نەبوو بچینە ئەو شوێنەی کە لەلایەن لیژنەی ئامادەکاری مەراسیمی نەورۆز بۆمان دەستنیشانکرابوو، لە رێگای مۆبایلەکانەوە سەیری جۆش و خرۆشی جەماوەرمان دەکرد کە نۆرەیان بەست بوو بۆ گەیشتن بە گۆڕەپانی نەورۆز، زۆریش نیگەران بووین کە دوای ئەوەی هەزاران کیلۆمەترمان بڕیوە کەچی بەرپرسە ئەمنیەکانی تورکیا رێگامان پێناندەن لەگەڵ کوردستانیان بەشداری لە ئاهەنگی پیرۆز راگرتنی نەورۆز بکەین.

دەمەو نیوەڕۆ، بەرپرسانی هەدەپ پێیان راگەیاندین “نیگەران مەبن کاتێک لە دیداری پەرلەمانتاران و بەرپرسانی ئەمنی بێ هیوا دەبین پەنا بۆ پلانی دووەم دەبردرێت”.

شایانی باسە، پلانی دووەم کارتی جەماوەر بوو بۆ تێکشاندنی بەرپەستەکان و پڕکردنی مەیدان لە خەڵک، بۆیە لەگەڵ سەرکەوتنی ئەو پلانە ئێمەش کەوتینە ڕێ، دوو کیلۆمەترێک مابوو بگەینە ئەو دەروازەی کە میوان لێیەوە دەگەیشتنە مەیدانی نەورۆز، پەیوەندی کرا بە ئەوە کەسەی وەک سەرپەرشتیاری هەماهەنگی میوانەکان لەگەڵمان بوو  کە میوانەکان راگرن چونکە لە شوێنی دانیشتنی میوانەکان لە نێوانی هێزە ئەمنیەکان و جەماوەر پێکدادن دروست بووە خەڵک بریندراکراوە و دەیان کەس دەستگیرکراوە، پێدەچێت ئەوە پیلانێک بێت بۆ میوانەکان داندرابێت.

دوای کاتژمێرێک لە چاوەڕوانی سەرەنجام دوای پاشەکشەپێکردنی پۆلیس و هێزە ئەمنیەکانی دیکە لە لایەن جەماوەر هەواڵ هات کە میوانەکان بەڕێ بکەن، بەڵام کاتێک لە گۆڕەپانەکە نزیک بووینەوە هێشتا دوو کیلۆمەتر مابوو بۆ شوێنی ئاهەنگەکە لە لایەن بازگەی یەکەمی هێزە ئەمنیەکان سەرجەم میوانان لە سەیارەکان هێنرانە خوارەوە، وتیان:”دەبێت بە پیادە بڕۆن”.

دوای ئەوەی لە بازگەی یەکەم دەربازبووین، بازگەی دووەم تێلبەندێکی بەرز بوو جەندرمەکان هاواریان کرد:”کرد ئێرە شوێنی پڕۆتۆکۆلە”  کە باجەکانمان نیشاندان هاواریان کرد بکشێنەوە دواوە، ئەو جارەیان وتیان:”ئەوەی جلی کوردی لەبەرە بکشێتەوە”،  پەرلەمانتارێکی کۆنی کوردستان کە بە نوێنەرایەتی یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان  بۆ بەشداریی لە نەورۆزی ئامەد لەگەڵ مانبوو، یەکێک بوو لەوانەی خۆی و شوفێرەکەی دوورخرانەوە بە بیانووی ئەوەی جلە کوردیەکانیان رەنگی لەشکریە.

پرسیارم کرد رەنگی لەشکری چیە؟ جەندرمەکە مۆڕەی لێکردین، چونکە نەیدەویست بڵێ ئەوە جلانە رەنگی خاکیە ئەو رەنگەش هی گەریلایە، دەیووت رەنگی لەشکریە، کە ئەوەشیان دانپێنانێکی گرنگە کە گەریلا لەشکری کوردیە.

دوابەدوای پشکنینێکی زۆر سەرنجام گەیشتینە نێو خرۆشانی ملیۆنی لە (قەدێ نەورۆزێ) کە بەو شوێنە دوترێت، کە ساڵانە ئاهەنگی نەورۆزی ئامەدی لێ پیرۆز دەکرێت.

ئەو کاتەی ئێمە گەیشتین ئاهەنگ خەریک بوو کۆتاییدەهات، بەڵام لەو چەند کاتە کەمەی کە لە ناویان بووین هەزارن دیمەنی خرۆشانی جەماوەریمان بینی کە وەسفکردنی ئاسان نیە.

ئێوارە لە میوانداری بەرپرسانی هەدەپ روویان لە میوانە بیانیەکان کردوو وتیان” تکادەکەین ئەو دیمەنەی کە بینیتان وەک خۆی بۆ خەڵکی خۆتان بگوازنەوە” بەلاش نەوتراوە بۆ ئەوەی تورک بناسی، یەک رۆژ کورد بە.

 

ش.ف

دواتر

ئەمەریکا و ئەوروپا سزای دیکە بەسەر ڕووسیادا دەسەپێنن

پێشتر

سەدر بۆ پەرلەمانتارە سەربەخۆکان: پاداشتتان دەدەمەوە

بابەتی پەیوەندیدار

نێچیرڤان بارزانی دەیەوێ لەڕێگای بلاسخارتەوە کڵاو بخاتە سەر حزبەکان..!!

نێچیرڤان بارزانی دەیەوێ لەڕێگای بلاسخارتەوە کڵاو بخاتە سەر حزبەکان..!!

24 ئایار 2022
شه‌ڕی زاپ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه

شه‌ڕی زاپ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه

23 ئایار 2022

شه‌هیدانی ١٦ی گوڵان، پێشه‌نگی شۆڕشی دیموكراتیین

چیان له‌ شه‌نگال ده‌وێت؟

كاتی له‌ناوبردنی داگیركه‌ریی و خیانه‌ته‌

ڕۆژ ڕۆژی هەڵوێستی مەردانەیە

پێشتر
سەدر بۆ پەرلەمانتارە سەربەخۆکان: پاداشتتان دەدەمەوە

سەدر بۆ پەرلەمانتارە سەربەخۆکان: پاداشتتان دەدەمەوە

زۆرترین خوێندراو

هەپەگە لەبارەی بۆردوومانەکەی بامەڕنێ-وە پەدەکە بە درۆدەخاتەوە

هەپەگە لەبارەی بۆردوومانەکەی بامەڕنێ-وە پەدەکە بە درۆدەخاتەوە

27 ئایار 2022

هەپەگە لەبارەی بۆردوومانەکەی بامەڕنێ-وە ڕاگەیەندراویکی بڵاوکردەوە  و پەدەکە و میدیاکانی بەدرۆخستەوە و دەڵێت، هێرشەکە تورکیا ئەنجامیداوە، ڕەتیشیدەکاتەوە، کە هێرشیان بۆسەر...

پەدەکە و میت چەند مەلایەک بەکاردەهێنن دژی پەکەکە وتار بدەن

پەدەکە و میت چەند مەلایەک بەکاردەهێنن دژی پەکەکە وتار بدەن

27 ئایار 2022

لە چوارچێوەی شەڕی تایبەت و پڕوپاگەندە ناڕاستەکانی پەدەکە و میت دژی پەکەکە و گەریلاکانی ئازادیی، بەگوێرەی سەرچاوە هەرێمییەکان شەش مەلا...

ڤیدیۆی ڕاكردنی سەربازانی توركیا بە هێستر لە مەیدانەكانی جەنگ بڵاوكرایەوە

ڤیدیۆی ڕاكردنی سەربازانی توركیا بە هێستر لە مەیدانەكانی جەنگ بڵاوكرایەوە

26 ئایار 2022

سەربازانی داگیرکەری تورک لە زاپ هێستر دەدزن و بە هێسترەکان لە گۆڕەپانی شەڕ ڕادەکەن، ڤیدیۆی ئەو هەڵاتن و ڕاکردنەی سەربازانی...

هونەرمەندانی کینیا دیوارەکان بە دروشی’ ئازادیی بۆ ئۆجالان” دەنەخشێنن

هونەرمەندانی کینیا دیوارەکان بە دروشی’ ئازادیی بۆ ئۆجالان” دەنەخشێنن

27 ئایار 2022

هونەرمەندانی کینیا، دوای ئەوەی لەسەر دیوارەکانی نایرۆبی پایتەختی وڵاتەکەیان زیاتر لە ١٠٠ وێنەی ڕێبەر ئۆجالانیان نەخشاند و دروشمی "ئازادیی بۆ...

لەسەر مەزاری مام جەلال داوای دۆزینەوەی بکوژانی محەمەد زەکی چەلەبی کرا

لەسەر مەزاری مام جەلال داوای دۆزینەوەی بکوژانی محەمەد زەکی چەلەبی کرا

27 ئایار 2022

خانەوادەی زەکی چەلەبی و دەیان وڵاتپارێزی باکوری کوردستان سەردانی مەزاری مام جەلالیان کرد و ڕایانگەیاند، هاتینە لای مام جەلال و...

پەدەكە دەستی سوورە بە خوێنی شۆڕشگێڕانی هەرچوار بەشی كوردستان

پەدەكە دەستی سوورە بە خوێنی شۆڕشگێڕانی هەرچوار بەشی كوردستان

27 ئایار 2022

لەگەڵ بەرەوپێشچوونی هێڵێکی نەتەوەیی و نیشتمانپەروەر، کە لەپێناو ئازادیی و دۆزی ڕەوای گەلی کورد-دا بێوچان لە ناو تێکۆشاندا بووە و...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية
  • TIRKÎ

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke