دڵشاد مەجید/ ڕۆژنامەنووس
جنین بلاسخارت نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، تەنیا بە پاڵپشتی نێچیرڤان بارزانی و بەرھەم ساڵح و کازمی لە پۆستەکەی ماوە.
یەک ھێزی سیاسی عێراقی حەز بەچارەی ئەو ژنە ناکات و کەس حیسابی سەرکە توورێکی بۆ ناکەن .لەبەغدا کەس مەرحەبای ناکات.
-ئەم ژنە وەک فەرمانبەرێکی نێچیرڤان بارزانی ھەڵسوکەوت دەکات، ھەرکاتێک نێچیرڤان بارزانی ھەڕەشە لەسەر پێگەکەی و بازرگانی نەوتەکەی و باری دارایی و کۆمپانیاکەی ھەبێ. ئەم ژنەی بەکارھێناوە، بەناوی ئەوەی دۆخی ھەرێم لە خەتەرە.
-ئێستا دوای بڕیارەکەی دادگای فیدرالی بەجدی ھەڕەشە لەسەر مەلەفی نەوتی ھەرێم ھەیە، ئەم ژنە وەک عەرابی نێچیرڤان بارزانی دەیەوێ ھەموو حزبە سیاسیەکانی ھەرێم کۆبکاتەوە و بۆ ئەوەی دژایەتی بڕیاری دادگای فیدرالی بکەن.
وێنەیەک بداتە بەغدا کە ھەموو ھێزە سیاسیەکانی کورد دژی بریاری دادگای فیدرالین.
ئەوکاتە دوای کۆکردنەوەی حەشدی حزبەکان لەو دەرگایەوە سەرپەرشتی دانووسەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا بکا.بەغدا ناچار بە گفتۆگۆ کردن بکات. سەرەڕای ئەوەی حکومەتی ھەرێم دژی بڕیارەکەی دادگا وەستاوەتەوە.
▪-ئەم ژنە تەنیا بۆ بەھاناچوونی ماڵی بارزانی و پێگەیەکی نێچیر ئەوکارە دەکات، چونکە ئەگەر تا ئەمڕۆ نێچیر ڕۆڵێکی ھەبێ، ئەوە بەھۆی ئەوەیە کە ھێشتا مەلەفی نەوتی بەدەستە، ئەگەر ئەو مەلەفەش لەدەست نێچیرڤان دەربھێنرێت. نێچیرڤان بارزانی ڕۆڵی لەناو بڕیاری سیاسی ھەرێم ھەر بەقەدەر رۆلی فازیل میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دەبێ.
▪-ئەو وتارەی بلاسخارییش لە ئەنجوومەنی ئاسایش دای ئەوەمان بۆ دەردەخا ئەو مەترسیانەی ئەو باسی لێوەکرد، رێک مەترسییەکانی ماڵی بارزانیە.
-بلاسخارت قسە لەسەر ھێرشەکانی تورکیا و داگیرکاری تورکیا ناکات، بەڵام ئیدانەی موشەکبارانەکەی ئێران دەکات.
-بلاسخارت پەکەکە لەشەنگال بەھێزی (مفسد) پێناسە دەکات، بەڵام ھیچی نییە بۆ سوپای تورک لەناو خاکی ھەرێم..!!
-بلاسخارت باسی نەھێشتنی دزینی داھاتی نەوت، دزینی مووچەی خەڵک و راوەدونان و دەستگیردن رۆژنامەنووسان و کوشتنی خەڵک و نەبوونی ئازادیی ناکات. بەڵام باسی نەھێشتنی دوو زۆنی و دووئیدارەیی ھەرێم دەکات.
▪-بۆیە ھەرھێزێک بچێتە کۆبوونەوەکەی ھەولێری یوئێن و دانیشتن لەگەڵ بلاسخارت بکات، لە کڵاو دورینێکی پارتی و نێچیرڤان بارزانی زیاتر بۆ سەر حزبەکان زیاتر ھیچی تر نیە .
دڵنیابن ھیچ مەترسی لەسەر قەوارەی ھەرێم نیە.
تەنیا مەترسی لەسەر پێگەی ئابووریی و سیاسیی و بازرگانی بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی ھەیە.
#لەتوتێکی یوئێن بەناوی بلاسخارت دەڵێ مفسدین ( واتە ھێزێکی تێکدەر) نایەڵێ ڕێککەوتنی سنجار سەربگرێ.
ش.ف