گه‌نجۆ ژین‌دا
گه‌لانی كوردستان و دۆستانیان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و له جیهان، جارێكی‌تر خاڵێكیتریان بۆ مێژوو زیاد كرد، سه‌لماندیان هیچ جه‌ور و سته‌مێك ناتوانێ پێش له رۆحی ئازادیی شۆڕشگێڕ و وڵاتپارێز و دیموكراتخوازان و ژنان و گه‌نجان بگرێت. دیمه‌نه‌كانی نه‌ورۆز له‌ناو سه‌رما و سه‌قمی به‌فر و سه‌هۆڵبه‌ندانی وڵاتێ سه‌رحه‌دێ، تا ده‌گاته به‌سته‌ڵكی سه‌ر چیا سه‌ركه‌شه‌كانی كوردستان له بادینانه‌وه تا قه‌ندیل و ئاسۆس، رۆحی نه‌ورۆزانه‌ی كچان و كوڕانی كوردستان گڕی گه‌رم و مه‌شخه‌ڵی ئازادیی نه‌ورۆزی به‌رز و به‌رزتر كرده‌وه.
به‌ر له سه‌د ساڵ رژێمه ده‌وڵه‌ت – نه‌ته‌وه داگیركه‌ره‌كان، به پشتیوانی و واژۆی سیسته‌می هه‌ژموونگه‌رای مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری، كوردستانیان دابه‌ش كردوو له 24ی ته‌ممووزی 1923ش گوتیان شتێك نییه به‌ناوی كورد و كوردستان. ئه‌وه سه‌د ساڵه به‌مشێوه‌یه گه‌لی كورد و گه‌لانی ناوچه ده‌چه‌وسێنه‌وه‌و به ژینۆسایدیش له‌ناویان ده‌بن، نمونه‌كانی كۆچگری و دێرسیم، تا ده‌گات به هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال و سووتاندی هه‌زاران گوند و ئاواره كردنی ملیۆن مرۆڤی كورد، دیمه‌نه‌كان هێشتا زیندوون و كاڵ نه‌بوونه‌ته‌وه.
له په‌نجا ساڵی رابردوو له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵكوژیی و سڕینه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌ی، رێبه‌ر ئاپۆ له‌گه‌ڵ پێنج له هاوڕێیانی له‌ناو جه‌رگه‌ی پایته‌ختی داگیركه‌ری له كه‌نار به‌نداوی چووبووكی ئه‌نقه‌ره، یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆی سازكرد. به‌زمانێكی زۆر ساده، به‌ڵام پڕ ناوه‌ڕۆك و پڕ واتا، یه‌كه‌مین شیكاری خۆی بۆ ده‌ستپێكردنی هه‌زاران میلی رێگا سه‌خت و دژواره‌كه‌ی كرد، گوتی “كوردستان داگیركراوه”، به‌واتایه‌كیتر له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و قسه‌یه‌یی كه م.ئه‌تاتورك دوای كۆمه‌ڵكوژیه 70 هه‌زار كه‌سیه‌كه‌ی دێرسیم گوتبووی، شتێك نه‌ماوه به‌ناوی كورد و كوردستان، له‌سه‌ر چیای ئاگری خستمه ژێر گۆڕێكی چیمه‌نتۆ كرا‌و.
شیكاره‌كه‌ی رێبه‌ر ئاپۆ یه‌كه‌مین وه‌ڵام بوو بۆ قسه‌كه‌ی ئه‌تاتورك و پێی گوتن، ئێوه ناتوانن گه‌لێك له مێژوودا بسڕنه‌وه، ئێمه وه‌كو لاوانی ئه‌م گه‌له ده‌ستمان به‌كاروانێك كرد له‌به‌رامبه‌ر داگیركه‌ری و به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن ده‌ڕۆین.
دوای په‌نجا نه‌ورۆز، په‌نجا هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی، په‌نجا كۆنگره و كۆنفرانس و كۆبوونه‌وه. دامه‌زراندنی پارتیه‌ك وه‌ك رێكخستن، له‌شكرێكی گه‌ریلای پارتیزان و شۆڕشگێڕ، له‌شكرێكی ژنانی ئازادیخواز، كاروانێكی سه‌د هه‌زاران له گه‌نجان و لاوان له مه‌یدانه‌كانی تێكۆشان. ده هه‌زاران كه‌وتنه زیندانه‌كانی داگیركه‌ران، به ده هه‌زاران له‌م كاروانه‌دا شه‌هیدبوون. ئیدی حه‌قیقه‌تێك گوزه‌را و داهاتووش ئه‌و حه‌قیقه‌ته دیاری ده‌كات.
له په‌نجا نه‌ورۆزدا ئه‌م شۆڕشه مه‌زنه، بوو به‌پێشه‌نگی نه‌ورۆز و شه‌هیده‌كانی یه‌كه‌میشی پێشكه‌شی نه‌ورۆز كرد، بۆیه‌ش مه‌زلوم دۆغان جارێكی‌تر رۆحی كاوه‌ی ئه‌فسوناوی زیندوكرده‌وه‌و بوو به كاوه‌ی حه‌قیقی و كاوه‌ی سه‌رده‌م، له نه‌ورۆزه‌كانیتر زه‌كیه ئه‌لكان و ره‌هشان ده‌میرال و سه‌ما یوجه كردیان به كاروانێكی نه‌پساوه. ئه‌مه‌ش بووه هۆكار تاكو گه‌لێكی نه‌ورۆزی بێته مه‌یدان و رۆح و دڵ و ده‌روونی ئاوێته‌ی نه‌ورۆز ببێ.
نه‌ورۆزی یه‌كه‌م له باكوور ده‌ستیان پێكرد، له نه‌ورۆزه‌كانیتر له كوردستان په‌رت بوون، ئیدی هه‌ر زوو توانیان ببنه نه‌ورۆزی هه‌موو كوردان و ئازادیخوزان له هه‌ر كوێكی جیهان بن. بۆیه ده‌بینین كورد له ژاپۆن و چین و ئه‌مریكا و ئه‌فریقیاش نه‌ورۆز پیرۆز ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌ی كورد زۆر به‌دوایدا وێڵ بوو ئه‌ویش یه‌كێتی و یه‌ك رۆحی و یه‌ك هه‌ناسه‌ی بوو، ده‌مێك ساڵه رێبه‌ر ئاپۆ و په‌كه‌كه ئه‌مه‌یان پێكهێنا‌وه. راستینه‌ی كورد و كوردستان له نه‌ورۆزه‌كان جوانتر ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وه‌ش مژده‌ی سه‌ركه‌وتنی نه‌ته‌وه‌ی كورد و گه‌لانی ژێرده‌ستی پێیه.
ده‌وڵه‌ت – نه‌ته‌وه‌ی داگیركه‌ر له‌كه‌سایه‌تی ده‌وڵه‌تی توركیای فاشیست و داگیركه‌ر و دیكتاتۆر، به‌پشتیوانی نۆكه‌ر و به‌كرێگیراوه كورده‌كانی، ده‌یه‌وێت سه‌ده‌یه‌كیتر داگیركه‌ری له‌كوردستان تازه بكاته‌وه. بۆ ئه‌مه‌ش ماوه‌یه‌ك به‌ناوی داعش و ماوه‌یه‌ك به‌ناوی ئیمپڕاتۆریه‌تی عوسمانی نوێ و ماوه‌یه‌كیش له‌ژێر ریفراندۆم و كار و كرده‌وه‌ی جیاواز، ده‌یانه‌وێت بگه‌ن به مه‌رامه گڵاوه‌كانیان.
له یه‌كه‌م نه‌ورۆزی 1973 پیلانه‌كه‌یان هه‌ڵوه‌شایه‌وه، چونكه نهێنی داگیركه‌ریه‌كه‌یان ئاشكرابوو، ئیدی كوردایه‌تی كلاسیك و نۆكه‌ر به‌ناوی كوردستانی توركیا و عێراق و سووریا و ئێران نه‌ما، به‌ڵكو كوردستان چۆن یه‌ك كوردستان بوو، جارێكی‌تر گه‌ڕایه‌وه راستینه‌ی خۆی و به‌و هێزو توانایه ده‌ست به‌تێكۆشانی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كرا. ئه‌مڕۆ له‌كوردستان سه‌رتاسه‌ری هێڵی به‌كرێگیراو نۆكه‌ر هه‌موو كارته‌كانی ئاشكرا بووه، بۆیه‌ش هیچ پێویستیه‌ك نه‌ماوه كه له‌كوردستان هه‌بوونی هه‌بێ، چونكه خه‌تی یه‌كێتی و یه‌كریز و دیموكراتی و ئازادی ژن بۆته فه‌لسه‌فەی كوردی ئازاد و دیموكرات و خاوه‌ن پرۆژه‌ی چاره‌سه‌ری نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتیه.
له په‌نجایه‌مین نه‌ورۆزدا چیمان بینی؟ ماوه‌ی پازده رۆژه گه‌لی كوردستان له سه‌رتاسه‌ری وڵات، نه‌ورۆزی سه‌رفرازی رێبه‌ر ئاپۆ پیرۆز ده‌كات، ئه‌و نه‌ورۆزه‌ی كه رێبه‌ر ئاپۆ به پێنج كه‌س ده‌ستی پێكرد، ئێستا بۆته نه‌ورۆزی په‌نجا ملیۆنی. كوردی ئازادیخواز و دیموكرات و وڵاتپارێز و خمخۆر بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌ی له نه‌ورۆزی رێبه‌ر ئاپۆدا به‌شداره. ئه‌گه‌ر رێگری و كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كانی داگیر كه‌ر و نۆكه‌رانی نه‌بوایه منداڵانی سه‌ر بێشكه‌ش ده‌هاتن بۆ نه‌ورۆز. چونكه په‌نجا ساڵ نه‌ورۆزی رێبه‌ر ئاپۆ رۆحی خۆشه‌ویستی وڵات و ئازادی و رزگاری نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراتی داوه‌ته دار و به‌ردی كوردستان. كه‌سێك هه‌یه بتوانێ بڵێ نه‌ورۆزی رێبه‌ر ئاپۆیه و بتوانێ له‌ماڵه‌وه خۆی بگرێ و رانه‌كات تا مه‌یدانه‌كانی نه‌ورۆز.
په‌نجایه‌مین نه‌ورۆزی ئازادی رێبه‌ر ئاپۆ، سه‌د ساڵه‌ی داگیركه‌ری و بكرێگیراویه‌تی خستۆته ژێر چنگی خۆی، ئیدی داگیركه‌ری دوای په‌نجایه‌مین نه‌ورۆز له‌كوردستان له ده‌ره‌وه‌ی زوڵم و زۆرداری و چه‌وساندنه‌وه هیچ كارێكی نییه. سه‌د ساڵه‌ی داگیركه‌ری وه‌ك هه‌ره‌سی به‌فر له‌ژێر گه‌رمای نه‌ورۆزی ئازادی‌دا ده‌توێته‌وه، ئیتر خۆری داگیركه‌ری به‌ره‌و ئاوابوونه. رۆژی نه‌ورۆزی ئازادیش هه‌تا دێ گوڕوتینی زیاتر ده‌بێ و داگیركه‌ری و زوڵم سته‌م راده‌ماڵێ.
له په‌نجایه‌مین نه‌ورۆزدا، په‌نجا ملیۆن كورد، یه‌ك دڵ و یه‌ك رۆح و یه‌ك هه‌ناسه یه‌ك داواكاریان هه‌بوو، ئه‌ویش ئازادی خۆیان بوو، ئازادی وڵاته‌كه‌یان، گشتی كۆكرابووه‌وه له ئازادی جه‌سته‌ی رێبه‌ر ئاپۆ، واتا ئازادی جه‌سته‌ی رێبه‌ر ئاپۆ ئازادی بوونی كورد و وڵاتی كوردستانه. ئه‌مه‌ش حه‌قیقه‌ت و دیمه‌نی په‌نجایه‌مین نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ بوو.
ش.ف