له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
ناشرینترین و نا ئاكاریترین شه‌ڕ، شه‌ڕی نابه‌رانبه‌ره، شه‌ڕی هێزێكی سته‌مكارو خاوه‌ن چه‌ك و چۆڵی مۆدێرن له گه‌ڵ هێزێكی قوربانی و تا راده‌یه‌كی زۆر خاوه‌ن چه‌كی هاكه‌زایی، له‌وه‌ش ناشرینتر و نا ئاكاریتر ئه‌وه‌یه شه‌ڕه‌كه بخرێته رۆژانێكه‌وه گوایه رۆژانی جه‌ژن و پیرۆزن و ناكرێت تێیدا ئازاری مرۆڤ بدرێت، په‌لاماری هه‌مه لایه‌نه‌ی شه‌نگال هه‌ردوو ئه‌م ناشیرنیانه ده‌یگرێته‌وه.
مسه‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیری حكومه‌تی عێراقی له بری له داگیركاری تورك بكۆڵێته‌وه، له‌بری پرسیاری ئه‌وه بكات بۆ به قوڵایی سه‌ت كیلۆمه‌تر پتر باره‌گای سوپای دڕنده‌ی تورك هه‌بێت، په‌لاماری شاری شه‌نگال و ده‌ورو به‌ری ئه‌دات، ئه‌و شوێنه‌ی له 2014به گورگان خوارد درا و دواتر له سه‌ر ده‌ستی شه‌ڕوانانی كورد و شۆڕشگێڕانی شه‌نگال ئازاد كرا و هه‌رخۆیشیان ده‌ستیانكرده‌وه به ئاوه‌دانكردنه‌وه ی.
چه‌ند رۆژ پێش ئه‌م په‌لاماره دوو به‌رپرسی باڵای كورد كه هه‌ردووكیان پارتین، به ئاشكرا له به‌غداوه داوای په‌لامار دانی شه‌نگالیان ده‌كرد، له 2014ه‌و دوای شكستی داعشیشه‌وه باوكی شه‌رعی داعش، كه ئاكه‌په و ئه‌ردۆغانن مانگ نیه به درۆن و فڕۆكه شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری بۆردومان نه‌كه‌ن، توركیا هه‌موو خه‌ونی ئه‌وه‌یه شه‌نگال به ده‌ردی عه‌فرین به‌رێت، سه‌یر ئه‌وه‌یه له‌بری ئەوەی حكومه‌تی عیراقی داوای سه‌روه‌ریی بكات و شه‌ڕ بۆ ده‌ركردنی سوپای داگیركه‌ری تورك بكات، ده‌یه‌وێت خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری شه‌نگال نه‌مێنێت، شه‌ڕ فرۆشتنی توركیا و كازمی و هه‌روه‌ها پارتیش بۆ ئه‌وه‌یه ئێزدیه رابوه‌كان ده‌سته‌مۆو كه‌وی بكرێنه‌وه، ده‌نا هیچ بیانوویه‌كی تر نیه بۆ ئه‌وه‌ی به‌و جۆره په‌لاماری شه‌نگالیه‌كان بدرێت.
له ماوه‌ی رابردودا به‌رده‌وام شه‌نگالیه‌كان هه‌وڵی ئه‌وه‌یان داوه بار‌و دۆخی خۆیان و ئه‌و هه‌موو سته‌م و نادادیه‌ی ده‌رهه‌قیان كراوه به سه‌رانی حكومه‌تی عیراقی و به‌تایبه‌ت مسته‌فا كازمی بگه‌یه‌نن، زۆر جار به‌ڵێنی ئه‌وه‌شیان وه‌رگرتوه‌كه ده‌ستوه‌ردان له ژیانیان ناكرێت ، ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته خودی مسته‌فا كازمیان بینیووه، به‌ڵام ڕێی تێده‌چێت مسته‌فا كازمی بۆ ئه‌م هێرشه له ژێر فشاری توركیا و لایه‌نگری دیكه‌دا بێت، له ماوه‌ی رابردودا له گه‌ڵ وه‌فدێكی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی سه‌ردانی شه‌نگالمان كرد ، له‌وێ چین و توێژی جیاجیامان له خانه‌سور و سنونێ و شه‌نگال و ئۆردوگای سه‌رده‌شت و چیای شه‌نگال بینی، ئه‌وان به ئاشكرا ده‌یانگوت ئه‌گه‌ر لێمانبگه‌ڕێن خۆمان خۆمان به‌ڕێوه ده‌به‌ین، بۆ ئه‌وه‌ش سه‌دان قوربانیان دابوو، كه‌چی ئه‌وان نه‌ك لێیان ناگه‌ڕێن، ده‌یانه‌وێت جینۆسایدیان بكه‌نه‌وه.
شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری هێشتا له‌نێو ته‌پ و تۆزی شه‌ڕ و وێرانیدا ده‌ناڵێنن، خه‌ڵكی ناوچه‌كه پێكه‌وه خه‌ریكی ئاوه‌دان كردنه‌وه و راستكردنه‌وه‌ی ژیانه شكاوه‌كه‌ی ده‌ستی داعش و تورك و رۆژگارن، عێراق له‌بری ده‌ستی ئاوه‌دانی و دروستكردنه‌وه و خوێندنگه و نه‌خۆشخانه روخاوه‌كان تانك و زریپۆش ده‌نێرێته سه‌ریان و كوردێكی وه‌ك هۆشیار زێباریش له بری داوای ئاوه‌دانی داوای تێك و پێكدانی شه‌نگال ده‌كات، تویته‌كه‌ی زێباری جگه له خواستێكی ئه‌ردۆغانی هیچی تر نه‌بوو، ئه‌وه‌ی مایه‌ی خه‌مه ئه‌وه‌یه مسته‌فا كازمی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق له‌بری ته‌رخانكردنی بودجه بۆ لێقه‌ومان و شه‌هید و قوربانیانی ئه‌و ناوچه‌یه سوپا ده‌نێرێته سه‌ریان.
بێده‌نگی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان له‌و سته‌مه ،جۆرێكه له به‌شداری كردن وه‌ك چۆن كاتی خۆی روسیا‌و ئه‌مه‌ركاو فه‌ڕه‌نساوهه‌موو ئه‌وانی تر چاوپۆشیان له دڕنده‌كانی تورك و نۆكه‌رانی كرد عه‌فرین داگیر بكه‌ن.
ش.ف