KURDÎ
العربية
TÜRKÇE
ئەرشیف
شه‌ممه‌, ئایار 28, 2022
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

ڕۆژ ڕۆژی هەڵوێستی مەردانەیە

  رۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان
23/04/2022 - 2:03:52 pm
لەناو وتار
0 0
A A
ڕۆژ ڕۆژی هەڵوێستی مەردانەیە
FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

تێکۆشەر حسێن

پێش هەموو شتێک ئەو قسەیە ڕاست نیە کاتێک دەگوترێت تورکیا بەتەنها مەبەستیەتی شەڕێکی سەربازی لەدژی گەریلاکانی پەکەکە وقەندیل ئەنجام بدات، هەروەها جگە لە هەموو گۆڕانکارییە ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەکان، کۆمەڵێک هاوکێشەی سیاسیی دوور مەوداتریش هەن، لەپاڵ هەموو ئەمانەشدا ئەوەی تورکیا دەیکات بریتیە لەداگیرکاری گەورە لە دوو پارچەی کوردستان، وەک ئەوەی چەند ساڵێکە لە ڕۆژئاوا  چۆن سیاسەتێک پەیڕەو دەکات، بەهەمان شێوەش ئێستا لەباشوری کوردستان دەیبینین.

دەتوانم بڵێم ئەو مەترسیانەی ئێمە لە 2018 وە باسمان دەکرد، کە تورکیا بەنیازی داگیرکاری گەورەیە لەباشوری کوردستان، ئەوە بوو لەماوەی ڕابردوشدا بینیمان بەدرێژایی 30 کم ماوەی دوو ساڵ زیاتریشە لە سنوری ناوچەی سیدەکان وبرادۆست سنورکێشی کردووە و سنوری خاکی باشوری بەزاندووە و قەرەقول وبنکەی سەربازی دروست کردووە، تورکیا بەئاشکرا لەڕێگەی فەرمی دەوڵەت و سەرۆکایەتی کۆمارەوە دەڵێت، کەرکوک و هەولێر و موسڵ بەشێکن لەخاکی دەوڵەتی عوسمانی.

سیاسەتوان و ئەدیب ونوسەر ئیبراهیم ئەحمەد، سێ دەیە پێش ئێستا بەڕوونی سەبارەت بە سیاسەتی قڕکاری و داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا ئاماژەی بەوە داوە و دەڵێت؛ خۆ پێشتر پەکەکە بوونی نەبووە بەڵام بەدرێژایی مێژووی سەد ساڵە تورکیا هەمیشە خواستی داگیرکاری خاکی کوردانی هەبووە.

 پەیوەست بەم لەشکرکێشی وئەو ئۆپەراسیۆنەی لەم دواییانەشدا، کە مانگێک لەوەو پێش پەکەکە هۆشداری ئەوەی دابوو لە 15ـی نیسان تورکیا بەهاوکاری پەدەکە نیازی داگیرکاری وهێرشێکی بەرفراوانی هەیە لەباشوری کوردستان، ڕون وئاشکرایشە کە سنور بەزاندن بەبێ ڕێکەوتن ناچێت بەڕێوە، لەزاری خۆشیانەوە لەئاستی باڵا تورکیا بەفەرمی ڕایگەیاندووە کە ئۆپەراسیۆنەکەمان بەهاوکاری دۆستەکانمان لەهەرێم و بەئاگاداری دەوڵەتی عێراقیش بەڕێوەچووە.

ئەگەر وانیە، بۆچی نەحکومەتی هەرێم نە پەدەکەش ڕەتی ناکاتەوە ناڵێت نەخێر سیادە وسەروەری خاکی باشور پێشێل کراوە وکەتۆتە بەر شاڵاوی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا، عەبدوڵا ئاغار ژیتەم ئەندامێکی باڵای هەواڵگری میتە وبەئاشکرا لەڕێگەی تویتەرەکەی خۆیەوە دەڵێت، پەکەکە بۆیە توڕەیە، چونکە هەماهەنگی هەیە لەبەینی پەدەکە ومیت بۆ گەیشتن بەخاڵەکانی گەریلا ونزیک بوونەوە لەسنورەکانی گەریلا، تەنانەت ئاماژە بە مەترسیەکی گەورەش دەکات، دەڵێت؛ لە ئۆپەراسیۆنی پێشوتردا هەریەک لەئارتەشی تورکیا وهێزەکانی دۆستەکانمان لەباشور بەرگی سەربازی یەکتر دەپۆشن. هەم پێشمەرگەی ڕۆژ جاری پێشوو جلی لە شەڕی ئارتەشی تورکیای پۆشیبوو، هەم لەم جارەشدا لەشکەری ئارتەشی تورکیا جلی سەربازی هێزی زێرەڤانی پۆشیوە بۆ گەیشتن بەقەرەقولەکانی بەڕێگەی کورت مەودا و بەئوتومبێلی سەربازی هێزەکانی پەدەکە.

ئەگەر چی پەکەکە لەئاستی باڵاش ئەم هەواڵەی پشت ڕاستکردۆتەوە، بەڵام لێرەدا دوو خوێندنەوە هەیە بۆ ئەم قسانەی ژیتەمەکەی هەواڵگری میت، لەئەگەری بەڕاست وەرگەڕانی ئەم قسەیەدا دەبێت هەموو گەلی باشور هەست بەو مەترسیە پڕ گەورەیە بکات، کە ئەمەی ڕودەدات جێگەی قبوڵنیە، وە ئەگەریش ڕاست نەبێت ئەوا دیارە تورکیا پێش هەموو شتێک دەیەوێت تەفرەقە ودووبەرەکی بخاتە نێوان هێزە کوردیەکان و شەڕی دژ بەیەکی کوردەکان وبراکوژی هەڵبگرسینێت. کەئەمەش سیاسەتی دەوڵەتە داگیرکار ودیکتاتۆر وئیمپریالیستەکانە بۆئەوەی بەئاسانی پڕۆسەی داگیرکاریەکە بچێت بەڕێوە.

ئەوەی جێی نیگەرانی گەلی باشورە، پەدەکە هەمیشە دەیەوێت ناوچەیەکی نائارامی ناسەقامگیر دروست بکات لە سەنگەرەکانی پێشەوەی هەرێمەکانی گەریلا، هەر لەجوڵەپێکردنی هێز و دروستکردنی بنکەی سەربازیی لەم سنورانە، کە هیچ پێویست ناکات و ئامانج لێی تەنها سنوردارکردنی جوڵەی هێزەکانی گەریلایە.

جگە لە هەموو ئەمانەش، هەمیشە هێرشێکی ڕاگەیاندنی توندی ناڕەوا دەکاتە سەر گەریلا، بەوەی کە پەکەکە هۆکاری دروست بوونی ئەم دۆخە ناسەقامگیرەیە، حەزەکەم شتێک بڵێم بەر لەهەموو پارتە سیاسیەکانی باشور، بەر لەهەموو ئەو نەهامەتیانەی تورکیا دەیهێنێت بەسەر گەلی کورد زیاتر لەهەموو لایەک، زیاتر لەهەموو خەڵکی باشور بێگومان پەدەکە لێی زیانمەد دەبێت، لەو داگیرکاریە، بۆچی؟ چونکە تورکیا لەسنورێکی زۆری بەرفراوانی پەدەکە کەدەکاتە زۆنی زەرد هاتۆتە پێش و داگیرکاریەکە لە خاکی باشور پشکی شێر بەر سنوری بادینان کەوتووە، کە بادینانیش بەدڵی پارتی ناسراوە، للمعلومات بۆ هەموو لایەک ڕوون بێت، تورک ودەوڵەتی عوسمانی وئاکەپە ومەهەپەی فاشیست، لەڕووی سەربازیەوە ستاتۆیەکی شۆڤێنی وسیاسەتێکی هۆڤیتی پەیڕەو دەکات وسیفەتێکی نەگۆڕی هەیە، پۆستاڵی سەربازەکانی لەکوێ دابکوتێت بە شەڕ وخوێن نەبێت هیچ کات ئامادە نیە چۆڵی بکات، هەموومان دەزانین سێ دەیەیە ژمارەی بنکە وبارەگا سەربازی وهەواڵگریەکانی تورکیا گەیشتۆتە 40 بنکەی سەربازی لەسنوری شیلادزێ وبامەڕنی وزاخۆ وبادینان بەگشتی، تاوەکو ئێستاش ڕۆژێک لەڕۆژان ئامادە نیە یەک سەربازی بگەڕێنێتەوە وڵاتەکەی، بەڵکو ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ئارتەش وبنکە وبارەگا سەربازیەکانی زێدەتر دەکات لە باشور.

سەد ساڵی ڕێکە، تورکیا دەیەوێت بەناوی ناوچەی ئارام خەتی تەماسی نێودەوڵەتیەوە لەدەریای ڕەش وقەوقاز تا دەگاتەوە عەفرین وسێگۆشەی عێراق ـ ئێران ـ تورکیا ،سنوری جوگرافیا ودیمۆگرافیای وڵاتەکەی زێدەتر بکات لەسەر حسابی گەلانی دیکەی ناوچەکە بەتایبەت گەلی کورد، بەپلەی یەکەم خاکی کوردان لەم داگیرکاریە بێبەش نەبووە لێی.

سەبارەت بە هەڵوێستی پارتە سیاسیەکانی باشور بەگشتی وحکومەتی هەرێمیش لەسەر ئاستی هەرسێ سەرۆکایەتیەکە هەڵوێستێکی ئێجگار لاواز وشەرمنانەیان هەیە، ئەم هەموو داگیرکاریەی ڕوودەدات کەس بەبای خەیاڵیا نایەت وخۆی لێناکات بەخاوەن، بگرە هەندێک جار هەندێک لایەنی سیاسیش هەن کوێرانە پەکەکەی پێ تۆمەتبار دەکەن، لانی کەم وەک ئەوەی کەجەکە دەیانجار هاواری بۆ دەکات و بانگ لەپارتە سیاسیەکانی باشور وگەلی وڵاتپارێز دەکات، لانی کەم گەر ناتوانن ڕێگری بکەن لەداگیرکاریەکە، هیچ نەبێت باپارتە سیاسیی وخاوەن هێزەکانی باشور هاوکاری دەوڵەتی تورکیا نەکەن لەو داگیرکاریە، دەڵێن با شەڕەکە بۆ ئێمە لێگەڕێن.

بەبەرچاوی گەلی باشور وجیهان ڕۆژانە داگیرکاریەکان بەرەو پێشتر دەچن و فڕۆکەی جەنگی وچەکی هەرە پێشکەوتوو وتەنانەت چەکی کیمیاییش لەباشور بەکاردەهێنرێت.

لەدوایین گۆڕانکاری و پێشهاتی پڕ مەترسیدا، بەئاشکرا لەڕاگەیاندنەکانی دەسەڵات بانگەشە دەکرێت بۆ ڕەوایەتی دان بەو داگیرکاریە، وەک دەستکەوت بەئاشکرا لەڕاگەیاندنەکانیان دەنوسن، بۆ یەکەم جار تورکیا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بایرەکتار لەهەرێمی کوردستان لەدژی پەکەکە بەکار دەهێنێت، کە ئەمە لە نێو هیچ گەلانێکی جیهان نەک هەر قبوڵ نیە بەڵکو ئەو پەڕی شەرمەزاریە، ئەمڕۆ ڕۆژ ڕۆژی هەڵوێستە وکات کات کاتی ئازادیە.

ش.ف

دواتر

دەوڵەتی تورک هێرشی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دەستپێکردەوە

پێشتر

خەڵکی هەولێر دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک دەوەستنەوە

بابەتی پەیوەندیدار

نێچیرڤان بارزانی دەیەوێ لەڕێگای بلاسخارتەوە کڵاو بخاتە سەر حزبەکان..!!

نێچیرڤان بارزانی دەیەوێ لەڕێگای بلاسخارتەوە کڵاو بخاتە سەر حزبەکان..!!

24 ئایار 2022
شه‌ڕی زاپ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه

شه‌ڕی زاپ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه

23 ئایار 2022

شه‌هیدانی ١٦ی گوڵان، پێشه‌نگی شۆڕشی دیموكراتیین

چیان له‌ شه‌نگال ده‌وێت؟

كاتی له‌ناوبردنی داگیركه‌ریی و خیانه‌ته‌

دوو نەفرەتی پێویست

پێشتر
خەڵکی هەولێر دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک دەوەستنەوە

خەڵکی هەولێر دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک دەوەستنەوە

زۆرترین خوێندراو

هەپەگە لەبارەی بۆردوومانەکەی بامەڕنێ-وە پەدەکە بە درۆدەخاتەوە

هەپەگە لەبارەی بۆردوومانەکەی بامەڕنێ-وە پەدەکە بە درۆدەخاتەوە

27 ئایار 2022

هەپەگە لەبارەی بۆردوومانەکەی بامەڕنێ-وە ڕاگەیەندراویکی بڵاوکردەوە  و پەدەکە و میدیاکانی بەدرۆخستەوە و دەڵێت، هێرشەکە تورکیا ئەنجامیداوە، ڕەتیشیدەکاتەوە، کە هێرشیان بۆسەر...

پەدەکە و میت چەند مەلایەک بەکاردەهێنن دژی پەکەکە وتار بدەن

پەدەکە و میت چەند مەلایەک بەکاردەهێنن دژی پەکەکە وتار بدەن

27 ئایار 2022

لە چوارچێوەی شەڕی تایبەت و پڕوپاگەندە ناڕاستەکانی پەدەکە و میت دژی پەکەکە و گەریلاکانی ئازادیی، بەگوێرەی سەرچاوە هەرێمییەکان شەش مەلا...

ڤیدیۆی ڕاكردنی سەربازانی توركیا بە هێستر لە مەیدانەكانی جەنگ بڵاوكرایەوە

ڤیدیۆی ڕاكردنی سەربازانی توركیا بە هێستر لە مەیدانەكانی جەنگ بڵاوكرایەوە

26 ئایار 2022

سەربازانی داگیرکەری تورک لە زاپ هێستر دەدزن و بە هێسترەکان لە گۆڕەپانی شەڕ ڕادەکەن، ڤیدیۆی ئەو هەڵاتن و ڕاکردنەی سەربازانی...

هونەرمەندانی کینیا دیوارەکان بە دروشی’ ئازادیی بۆ ئۆجالان” دەنەخشێنن

هونەرمەندانی کینیا دیوارەکان بە دروشی’ ئازادیی بۆ ئۆجالان” دەنەخشێنن

27 ئایار 2022

هونەرمەندانی کینیا، دوای ئەوەی لەسەر دیوارەکانی نایرۆبی پایتەختی وڵاتەکەیان زیاتر لە ١٠٠ وێنەی ڕێبەر ئۆجالانیان نەخشاند و دروشمی "ئازادیی بۆ...

لەسەر مەزاری مام جەلال داوای دۆزینەوەی بکوژانی محەمەد زەکی چەلەبی کرا

لەسەر مەزاری مام جەلال داوای دۆزینەوەی بکوژانی محەمەد زەکی چەلەبی کرا

27 ئایار 2022

خانەوادەی زەکی چەلەبی و دەیان وڵاتپارێزی باکوری کوردستان سەردانی مەزاری مام جەلالیان کرد و ڕایانگەیاند، هاتینە لای مام جەلال و...

پەدەكە دەستی سوورە بە خوێنی شۆڕشگێڕانی هەرچوار بەشی كوردستان

پەدەكە دەستی سوورە بە خوێنی شۆڕشگێڕانی هەرچوار بەشی كوردستان

27 ئایار 2022

لەگەڵ بەرەوپێشچوونی هێڵێکی نەتەوەیی و نیشتمانپەروەر، کە لەپێناو ئازادیی و دۆزی ڕەوای گەلی کورد-دا بێوچان لە ناو تێکۆشاندا بووە و...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية
  • TIRKÎ

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke