KURDÎ
العربية
TÜRKÇE
ئەرشیف
سێ شه‌ممه‌, حوزه‌یران 28, 2022
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

جەمیل هەورامی: بێدەنگیی لەبەرامبەر هێرشەکانی تورکیا بە واتای هاوکاریی دێت

  ڕۆژنیوز
03/04/2022 - 7:45:30 am
لەناو چاوپێکه‌وتن
0 0
A A
FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

ڕۆژنیوز- هەورامان

سەرۆکى کۆمەڵەى پێشمەرگە دێرینەکان، ڕەخنە لە بێدەنگیی عێراق، سەرۆکایەتیی هەرێم و فەرماندەی هێزە چەکدارەکان دەگرێت لە بەرامبەر بێدەنگییان لە ئاست داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و دەڵێت:من خەڵکی تەوێڵەم و سەرۆکی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانم، ئێران بێت ئێرە بگرێت من شەڕ نەکەم، کەواتە هاوکارم لەگەڵیان.

جەمیل هەورامى، سەرۆکى کۆمەڵەى پێشمەرگە دێرینەکانى کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسى ڕۆژنیوز، وەڵامی چەندین پرسیار لەبارەی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک، هەڵوێستی حکومەتی هەرێم و عێراق و ڕەوشی سیاسیی و هەرێمی کوردستان بەگشتیی، دەداتەوە.

دەقی چاوپێکەوتنەکە:

-ڕەوشی سیاسی ئەمڕۆی کوردستان هەرێمی لەڕووی سیاسیەوە چۆن هەڵدەسەنگێنى؟

جەمیل هەورامی: دۆخی کوردستان و عێراقیش لە هیچ قۆناغێکدا هێندەی ئەمڕۆ خراپ نەبووە، جگە لە دۆخی سوننە و شیعە، ئێستا شیعە و شیعەش پەرتبوون، کوردیش لەهەموو کاتێک دۆخی خراپترە و نەدەبوو بەو جۆرە بچێتە بەغدا، ئێمە پێشبینی ئەم دۆخەمان کردبوو، کە بەرەوخراپی دەڕوا، هەموولایەنە سیاسیەکانیشمان ئاگادارکردەوە.

-هەڵەکە لەکێوە بووە؟

” پۆستێك لەخزمەتی گەلدا نەبێت بۆچی باشە؟”

جەمیل هەورامی: ئەمجارە بەشێوەیەکى گشتی کورد کارێکی خراپی کرد، نازانم ئێمە بۆ قەڵەوبوون حزبایەتی دەکەین، یان بۆ پۆست و ئیمتیاز، پۆستێك لەخزمەتی گەلدا نەبێت بۆچی باشە، هەر بۆیە دەبوایە سەرجەم حزبەکان بە کارنامەیەکی هاوبەشەوە بچوونایە و مەرجیشیان جێبەجێکردنی داواکارییەکانی کوردبێت، ئاخر ئێمە سەرۆك کۆمارمان بۆچیە، کە ماددەی ١٤٠جێ بەجێ نەکرێت؟ .

– پێویستبوو کورد بەو پۆستانەى لە چەند ساڵى ڕابردوو لە عێراق لایبووە چی بکردایە، کە نەیکردووە؟

“گەورەترین هەڵەی ئەم قۆناغە، ڕێککەوتنەکەی پارتی بوو”

جەمیل هەورامى: دەبوو کار بۆ نەمانی تەعریب و داخوازییەکانی کورد بکرایە نەک پۆست و ئیمتیازات ،هیچ شتێکیان بۆ داوای مافی ڕەوای کورد نەکردووە، کەچی هاتوون لەسەر سەرۆك کۆمار یەکتر دەشکێنن و یەکتر بەجاشی وڵاتان تاوانبار دەکەن، جگە لە زیانیش سودی نیە، پێشموایە گەورەترین هەڵەی ئەم قۆناغە بەتایبەت پارتی، کە کردی ئەو ڕێکەوتنە تاکلایە نەبوو، کە بەبێ ئاگاداری هیچ لایەنێك و بێ بوونی هیچ کارنامەیەك کردى

-مەترسیی ئەو ڕێککەوتنەى پەدەکە لەگەڵ حەلبوسى و سەدر لەسەر هەرێمى کوردستان چییە؟.

جەمیل هەورامی: مەترسییەکە ئەوەیە ئەو لایانانەی پارتی لەگەڵیان ڕێککەوتووە دەیان ناسین و سەدر تائێستاش پێشمەرگە بەمیلیشیا دەزانێ، حەلبوسیش پێشتر لە پەرلەمان بووە ئەمانە چی بەرهەمێکیان بۆ ئێمە هەبووە، سەدر داوا دەکات سوپاى عێراق و پۆلیسی فیدراڵی پاسەوانی هەرێم بن، لەکاتێکدا پێشمەرگە بە بڕیاری کەس دروست نەبووە و بە بڕیاری کەسیش نابێتە میلیشیا.

– لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا زیاتر لە ١٠٠ سەربازى دەوڵەتى داگیرکەرى تورک چوونەتە ناو چوار گوندی برادۆست، هەڕەشەیان لێکردوون و داوای سیخوڕییان لێکردوون، بۆچونتان لەمابەرەوە چییە؟

جەمیل هەورامی: من دەگەڕێمەوە بۆ شەڕی چاڵدێران، کە بۆ یەکەمجار کوردستان کرایە دوو بەشەوە و لەوکاتەش بەدواوە ئەوانەى پارێزگارییان لەهەردوو سنوری بەشەکەى کوردستان کردووە کوردبوون، سەفەوى و عوسمانیەکان بەزۆر ئێمەیان بەشکردووە، کەچی ئێمە بوینەتە ئەڵقە لەگوێیان و سنوورەکانمان پاراستوون، بەبێ ئەوەی تورکێک لە ئەستەنبوڵەوە بێت بیپارێزێت، هەر هاوڵاتى کوردبووە پاراستویەتی.

-فراوانخوازییەکانی تورکیا تا چەند مەترسییدارە؟

جەمیل هەورامى: هەموو کەس دەزانێت تورکیا و جوڵەی تۆرانی شۆڤێنیترین جوڵانەوەن لەدنیادا، ئێستا جوڵانەوەی تۆرانی خەریکە دروست دەبنەوە و تەنانەت دروستیان کردووەتەوە، بەجۆرێک لە ئێستادا مەترسییەکى دیکە هاتووەتە پێش، کە ئەویش بریتیە لەوەى حەوت وڵاتى تورک زمان کۆمکارێکیان هاوشێوەى کۆمکارى عەرەبى دروستکردووە، کە بارەگاکەى لە ئەنقەرەیە و لەسەر پێشنیازى تورکیا درووستبووە و خودى ئەردۆغانیش سەرپەرشتى یەکەم کۆبوونەوەى کردووە، سەرەڕاى هەموو ئاڵۆزیی و جیاوازییەکان، بەڵام هەموویان لەسەر بابەتە نەتەوەییەکان یەکدەنگن.     

– ئامانج لە دروستکردنی ئەو کۆمکارە چیە و دەیانەوێت لە ڕێگەیەوە چی بکەن؟

جەمیل هەورامی: ئەوان دەڵێن ئەم کۆمکارە کۆمکارێکی ڕۆشنبیریی و بازرگانییە، من باوەڕناکەم ئەوانە کێشەی ڕۆشنبیریی و بازرگانییان هەبێت، چونکە ئەوان بازرگانیی خۆیان لەگەڵ زۆربەی شوێنەکان هەتا ئیسرائیلیش کردووە، جوڵانەوەی تۆرانیش لەوەتەی هەن یەك جۆر ڕۆشنبیریی و بیرکردنەوەیان هەبووە، ئەمە سەربازیی بووە، بەڵام تورکیا ناتوانێت بڵێت، سەربازییە، چونکە ئەندامی ناتۆیە و ناتۆش ئەمەی پێ قبوڵ نیە، بەڵام لە ناوەڕۆکدا سەربازییە.

– لەناو ئەو بەرەى، کە ئاماژەت پێکرد، هیچ لایەنێکى عێراق و کوردستانى بوونى هەیە؟

جەمیل هەورامى: لەهەمووی سەیرتر ئەوەیە، تورکمانی عێراق بەرەی تورکمانی، کە وڵات نییە، بەسیفەتی چاودێر بەشدارن لەو کۆمکارەدا، لەماوەی پێشووشدا باڵیۆزی تورکیا لە عێراق و لە هەولێر لە بارەگای بەرەی تورکمانی و کۆبوونەوەیان کردووە،  بەرەی تورکمانی حزبێکی کوردستانی و عێراقیە لە هەولێر مۆڵەتیان هەیە و ئایدن مەعروف وەزیرە لە هەرێم و سەباح هیلالیش پەرلەمانتاری هەرێمە و لە پەرلەمانی کوردستان و لەژێر ئاڵای کوردستان سوێندیان خواردووە، بەڵام لە کۆبوونەوەکەدا جگە لە ئاڵای تورکیا و تورکمانیی، ئاڵای عێراق و کوردستان دانەنراوە، سەیرە هێزێک مۆڵەتی هەبێت لە کوردستان یان وەزیر و پەرلەمانتارى هەبێت، بەڵام ئاڵای کوردستان دانەنێت لەتەنیشت ئاڵاکانی دیکەوە !.

– تورکیا دەیەوێت بە چی بگات لە باشووری کوردستان؟

جەمیل هەورامی: تورکیا دەڵێت، ساڵی ١٩٢٣ زوڵمان لێکراوە و ئەوکاتە لاوازبووین گەلەکۆمەمان لێکراوە و ئەم ناوچانەمان لێ سەندراوە ئەو وێنەی پشتی سەری ئەردۆغان نەخشەی سەردەمی عوسمانیە و لەعەفرینەوە بەدەریادا دێت تا دەگاتە ڕەقە بە ئەنبار و موسڵدا تێپەڕ دەبێت تا دەگاتە خانەقین، ئەردۆغان لەوبارەوە وتویەتی ١٠٠ ساڵ بەسەرسایکس بیکۆدا تێپەڕبووە و لەبەرئەوە ئێمە لە ساڵى ٢٠٢٣ دا دەچینەوە ناوچەکانی خۆمان .

-تورکیا پیلانەکانی بە بەهانی ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی عێراق جێبەجێ دەکات؟

جەمیل هەورامی: حکومەتی عێراق کاتی خۆی ڕێککەوتنێکیان هەبووە لەگەڵ تورکیا بۆ پێنج کیلۆمەتر،  بەڵام نابێت بمێنێتەوە و بۆکەسیان نیە سەربازگە دابنێت، باشە باشیک لە کوێیە لەکاتێکدا ئێستا دەنگۆش هەیە هاتبنە نزیك کەرکوك، ئەمە سەرەتایەکە و چەندین ڕوونکردنەوەشم لە ئەردۆغان و خلوسی ئاکار و وەزیری ناوخۆش بەرچاو کەوتووە، کە باسی ئەوەیان کردووە کەرکوك وڵاتی ئەوانە و شارێکی تورکیە، ئێستاش دان بەوەدا نانێن، کە موسڵ شاری ئەوان نیە دان بەو نەخشەیەدا نانێن، کە ئێستا بوونى هەیە  .

– بەرپرسانى هەرێمى کوردستان ئاگادارى پیلان و هەنگاوەکانى دەوڵەتى داگیرکەرى تورک هەن دژى هەرێمى کوردستان؟

جەمیل هەورامى: من سەرۆکی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانم، باشە من بۆ ئەو هەموو وردەکارییە دەزانم بۆ بەرپرسان نایزانن، ئەگەر دەیزانن بۆ کاری بۆ ناکەن و یەك ناگرن؟، ئەگەر ناشیزانن حەیفە و ناکرێت ئەوانە سەرکردایەتی هەرێمێك بکەن ئەو هەموو حزبەی تیابیت، بەڵام ئاگایان لە بابەتی سیاسی ناوچەکە بەتایبەت ئەوەی پەیوەندیی بەتورکیاوە هەبێت، نەبێت، هەموئەم مەترسیانەم بەحزبەکان وتووە، مەترسیەکە تەنها تورکیا نیە ئێستا ڕووسیاش دەڵێت؛ سیادەی سووری دەپارێزین، ئێ باشە عەفرین شارێکی سووری نییە، کە داگیرکراوە و ئاڵای تورکیای لێ هەڵکراوە؟، جگە لەوەی هەموو ڕۆژێک داعشیان بۆ دەنێرێت، ئێ باشە ڕووسیا لەکوێ بەرگری لە سەروەری سوریا دەکات .

– کێ ئاسانکاری بۆ هاتنی سوپای دەوڵەتى داگیرکەرى تورک دەکات بۆ هەرێم؟

جەمیل هەورامی: تائێستا بیستوتە سەرۆکایەتی هەرێم وەک فەرماندەی هێزە چەکدارەکان بەیاننامەیەك لەسەر ئەو بابەتە بڵاوبکاتەوە، یان وەزیری دەرەوەی عێراق، کە لەسەر پشکى کوردە شتێك بڵاوکاتەوە؟، مەگەر بۆردومانێکی سەخت بکرێت، ئەوا ئەوان بە دوو وشە قسە بکەن، بەڵام چی سکاڵایەکیان کردووە، سەرۆکایەتی هەرێم فەرماندەی هێزە چەکدارەکانە و دەبوایە لە نەتەوە یەکگرتووەکان سکاڵای تۆمارکردایە و بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێرە و ئەو هەموو کونسوڵگەرییەش هەیە، بەڵام ڕۆژێ لە ڕۆژان کونسوڵی تورکیایان بانگ نەکرد و پێى بڵێن: ئەم دەستدرێژی و پەلامار و هێرشەتان لە چیە؟، من خەڵکی تەوێڵەم و سەرۆکی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانم، ئێران بێت ئێرە بگرێت من شەڕ نەکەم، کەواتە هاوکارم لەگەڵیان، ئێ باشە ئەو سنوورە خەڵکی لێیە پێشمەرگە و زێرەڤانی و ئاسایش و پۆلیسی لێیە تائێستا بانگیان نەکردوون، عێراقیش باڵیۆزی تورکیای بانگ نەکردوووە، من ئەمە بەموئامەرە دەزانم لەسەر کورد، چونکە عێراق قسە ناکات.

-بێدەنگیی جیهانیش لە چوارچێوەی ئەو موئامەرەدایە؟

جەمیل هەورامی: کاتێک کوەیت داگیرکرا هەموو دوونیا هاتنە دەنگ و ٣٢ وڵاتیش هێرشیانکردە سەر عێراق و لە ئێستاشدا لەسەر دۆنیسك هەموو دوونیا لەسەر هێڵن، بەڵام بۆکەس لەسەر ئێمە نایەتە دەنگ ئیلا ڕێکەوتنێک هەیە، من ڕەش بینم و دەزانم ئەمە هەوڵێکە بۆ لەناوبردنی ئەم ئەزموونە، بەڵام ئێمە خۆمانکردووە بە کەڕەی شەربەت .

-پەیامتان بۆ پەکەکە چییە؟

جەمیل هەورامی: پەکەکە لێرە نیە ڕەنگە بتوانم سەردانیان بکەم و داوابکەین کەمێک فراوانخوازیان کەمکەنەوە ئەوەش بۆ ئەوەى باشتر بەرگریی لە خۆیان بکەن، لە کونە ماسی یەك گەریلای لێ نەبووە، هەموی هاوڵاتیە بۆگەشت دەڕۆن، کەچی تورکیا بۆردوومانی دەکات، ئەسڵ و ئەساسی نیە تورکیا، کە دەڵێت: ئەوەندە گەریلامان کوشتووە.

– لەم ڕۆژانەدا کەجەکە ڕایگەیاند، کە پەدەکە و دەوڵەتى داگیرکەرى تورک جارێکی دیکە پیلانی هێرشیان داناوە لەوبارەوە بۆچونتان چییە؟

جەمیل هەورامی: من ناتوانم  بڵێم ڕێککەوتنی تورکیا و پارتیە، بەڵام، کە تۆشەڕ نەکەی و کونسوڵ بانگ نەکەی، کە وەزیری دەرەوەش کوردە، باشە بۆ دوو ساروخ کونسوڵی ئێرانیان بانگ کرد ؟،ئەم چەند ساڵە ئەم هەمووە فڕۆكە و درۆنە و تۆپە، ٥٠٠ هێندەى ١٢ موشەکەکەی ئێران زیانیان هەبووە .

– یەنەکە ڕۆڵی چی ئەبێت بۆ ئەوەی ئەو هێرشە هاوبەشەى پەدەکە و دەوڵەتى داگیرکەرى تورک دروست نەبێت؟

جەمیل هەورامی: یەکێتی ڕۆڵێکی مێژویی هەیە و کەس ناتوانێت موزایەدەی لەسەربکات لەڕووی نەتەوەییەوە، لەئێستاشدا هەڵمەتێك هەیە بۆ ناشیرینکردنی یەکێتی حزبەکەشمان، لەهەرشوێنێك پێویست کات لە پێش هەمووکەسێکەوە بەرگریی دەکات.

– کێ ئەوهەڵمەتە لە دژى یەنەکە بەڕێوەدەبات؟

جەمیل هەورامی: نەیارانی گەلی کورد لەڕێگەی پەیج و سایتە سێبەرەکانەوە، لەم ڕۆژانە کوردستان ٢٤ بابەتێکی بڵاوکردووەتەوە و دواتر دەڵێت: هاكکراوم ئێ باشە بۆ بەس پەیجی پارتی هاك دەکرێت، من دژی ئەوشەڕەم، لێرە هیچ پیرۆزییەك نەماوە ئاڵا، ڕەمز، خاك، شەهید ئەمانە پیرۆز نەماون و لەکاتێکدا پێویستە رەمزەکان بپارێزین و نەمانی پیرۆزیش هەمووی خەتای سەرکردایەتی سیاسی کوردستانە.

ئ.م

دواتر

ڕۆژەڤ

پێشتر

پرۆسەی سیاسیی عێراق هەنگاوی دووەمی بۆ نانرێت

بابەتی پەیوەندیدار

زاگرۆس هیوا: تا ئێستا هەزار و ٢٠٣ سەربازی تورک کوژراون

زاگرۆس هیوا: تا ئێستا هەزار و ٢٠٣ سەربازی تورک کوژراون

23 حوزه‌یران 2022
هیوا مەحمود عوسمان: چارەسەری کێشەی کورد لە ئیمراڵییە

هیوا مەحمود عوسمان: چارەسەری کێشەی کورد لە ئیمراڵییە

22 حوزه‌یران 2022

سالار باسیرە: داگیرکاریی تورکیا دەکەین بە ڕۆژەڤێکی جیهانیی

خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژئاوا: بە هەموو هێزمانەوە ئامادەی بەرگریین

ڕەشاد گەڵاڵی: سەرسەخت دەبین بۆ کەمکردنەوەی جوڵەی وڵاتانی هەرێمایەتی

غازی فەیسەڵ: داعش و هێزی پارتی لە قەرەچوغن و تەقە لەیەکتر ناکەن

پێشتر
پرۆسەی سیاسیی عێراق هەنگاوی دووەمی بۆ نانرێت

پرۆسەی سیاسیی عێراق هەنگاوی دووەمی بۆ نانرێت

زۆرترین خوێندراو

بە ڤیدیۆ.. چالاکییەکی جیاوازی گەریلاکان دژی سوپای تورک

بە ڤیدیۆ.. چالاکییەکی جیاوازی گەریلاکان دژی سوپای تورک

28 حوزه‌یران 2022

گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار سیستمێکی کامێرای چاودێریی سوپای تورکی داگیرکەر تێکدەشکێنن، گەریلاکان لە ساتی ئەنجامدانی چالاکییەکەدا دەڵێت: سوپای تورک ئیرادەی...

گەریلاکان چۆن کاتەکانیان لە تونێلەکانی شەڕ بەسەردەبەن؟

گەریلاکان چۆن کاتەکانیان لە تونێلەکانی شەڕ بەسەردەبەن؟

28 حوزه‌یران 2022

ئەگەرچیی کەم ڕۆژ هەیە نەکەونە شەڕەوە و هیچ کاتێک نییە بەبێ دەنگی فڕۆکە و بۆردوومان تێینەپەڕێنن، بەڵام ئەوان ئەشکەوتەکانیان کردووەتە...

 “پەدەکە دزی لەو کەلوپەلانە دەکات کە ئەمریکیەکان بۆ ڕۆژئاوای کوردستانی دەنێرن”

 “پەدەکە دزی لەو کەلوپەلانە دەکات کە ئەمریکیەکان بۆ ڕۆژئاوای کوردستانی دەنێرن”

27 حوزه‌یران 2022

پەدەکە دزی لەو کەلوپەلانە دەکات کە ئەمریکیەکان بۆ ڕۆژئاوای کوردستانی دەنێرن و هەر بەو هۆیەشەوە گرژی لە نێوان فەرماندەی هێزە...

کەجەکە: تۆڵەی هاوڕێ هەڵمەت و هەموو شەهیدان لە فاشیستەکان دەکەینەوە

کەجەکە: تۆڵەی هاوڕێ هەڵمەت و هەموو شەهیدان لە فاشیستەکان دەکەینەوە

27 حوزه‌یران 2022

لە مەراسیمی سێیەمین ساڵیادی شەهید هەڤاڵ هەڵمەتدا خانەوادەکەی جەختیان لەوە کردەوە، پەیمان دەدەن لەسەر ڕێبازەکەی ئەو بەردەوامبن، هاوکات کەجەکەش لە...

داگیرکەران لەترسی گەریلا بە گوریس خۆراک و کەلوپەل ڕادەکێشن

داگیرکەران لەترسی گەریلا بە گوریس خۆراک و کەلوپەل ڕادەکێشن

27 حوزه‌یران 2022

سەربازانی تورک کە لە ناوچەی 'بەردە کۆن' لە ئەشکەوتی برینداران گیریان خواردووە، لە ترسی گەریلا خۆیان دەشارنەوە. ئەو پێداویستیانە، کە...

ناسنامەی بکوژەکەی هەولێر ئاشکرا بوو

ناسنامەی بکوژەکەی هەولێر ئاشکرا بوو

28 حوزه‌یران 2022

ناسنامەی بکوژی دوو مامۆستاکەی زانکۆی کۆلێژی سەلاحەدین ئاشکرا کرا و دەوترێت، کوڕی بەرپرسێکی پەدەکەیە. ئاسایشی شاری هەولێر، دەستگیرکردنی بکوژی دوو...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية
  • TIRKÎ

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke