KURDÎ
العربية
TÜRKÇE
ئەرشیف
سێ شه‌ممه‌, ئاب 9, 2022
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

عومەر ئۆجالان: ڕێبەر ئۆجالان لەسەر وەرزشکردن شەش مانگ سزادراوە

  ڕۆژنیوز
19/12/2021 - 9:47:42 am
لەناو چاوپێکه‌وتن
0 0
A A
عومەر ئۆجالان: ڕێبەر ئۆجالان لەسەر وەرزشکردن شەش مانگ سزادراوە
FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

ڕۆژنیوز – ئامانج هەرەکۆڵ

عومەر ئۆجالان، پەرلەمانتاری ئورفای هەدەپە، ڕایدەگەیەنێت گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئۆجالان بەرەو خراپتر دەچێت و دەوڵەت دەیەوێت بە سزای دیسپلینی بەڕێز ئۆجالان لە قاڵبێکدا بهێڵێتەوە، ئاماژە بەوەش دەکات کە بەپێی “یاسا پێویستە بەڕێز ئۆجالان ئازاد بکرێت، بەڵام دەوڵەتی تورک یاساکانی خۆی پێشێل دەکات و دەگۆڕێت بۆ ئەوەی بەڕێز ئۆجالان ئازاد نەکات”، سەبارەت بە دوو سزا نوێیەکەی ئەمدواییەی سەر ڕێبەر ئۆجالانیش، عومەر ئۆجالان دەڵێت: بە تۆمەتی پیاسەکردن و وەرزشکردن شەش مانگ بەڕێز ئۆجالان سزادراوە.

عومەر ئۆجالان، پەرلەمانتاری ئورفای پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە کە هاوکات برازای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە، لەبارەی گۆشەگیری و قەدەغەکردنی دیدار و سزادانی ڕێبەری ئۆجالانەوە، قسەی بۆ ڕۆژ نیوز کرد و ڕایگەیاند، کە ئامانجی سەرەکی ئەو گۆشەگیرییە “نەهێشتنی ڕۆڵی بەڕێز ئۆجالانە تا لە ڕۆژ هەڵاتی ناوەڕاستدا بێکاریگەری بکەن”.

– هۆکاری سەرەکی گۆشەگیریی تووندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چیە و چۆن ئەو گۆشەگیرییە قورسە هەڵدەسەنگێنیت؟

“دەوڵەتی تورک یاسا پێشێل دەکات”

عومەر ئۆجالان: لە ساڵی ١٩٩٩ەوە گۆشەگیرییەکی توند لە دژی بەڕێز ئۆجالان ئەنجامدرا، بەڵام لە ساڵی ٢٠١١ەوە ڕێگە لە ڕۆیشتن و دیداری پارێزەران گیراوە، هەندێک جار خێزانەکان دەچوون بۆدیدار، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٥ەوە گۆشەگیریی سەر بەڕێز ئۆجەلان بەرەو قۆناغێکی تر ڕۆیشتووە و گۆشەگیریی زیاتر بووە، بەڵام سوپاس بۆ چالاکییەکانی مانگرتوان لەخواردن کە بە پێشەنگایەتی لەیلا گوڤەن ڕێکخرابوو، لە ئەنجامدا دیدار بەڕێوەچوو ڕۆژی ٣ی ئازاری ٢٠٢٠، برای بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان، محەمەد ئۆجالان چاوپێکەوتنێکی ڕووبەڕوویان ئەنجامدا. لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢١ پەیوەندیەکی تەلەفۆنی بە کورتی ئەنجامدرا، بەڵام ماوەی نۆ مانگە هیچ چاوپێکەوتنێک لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان ئەنجام نەدراوە ئێستا گۆشەگیری زۆر توندە و بەرەو خراپتر دەچێت، بە گشتی دەزانین کە ئەم گۆشەگیرییە بەپێی یاسا نییە لە لایەن دەوڵەتەوە بێدەنگی هەیە و هیچ وەڵامێک نادرێتەوە.

بەڕێز ئۆجالان کەسایەتیەکی سیاسیە و پێشەنگایەتی سیاسەتی کوردی دەکات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا مۆدێلێکی نوێی بەرهەمهێناوە و هەموو کەس دەزانێت کە ئەم مۆدێلە بۆ مافی هەموو گەلانە لە ژێر پارادایمی ‘مۆدێرنیتەی دیموکراتی’ بەڕێز ئۆجالاندا، هەموو کەسێک دەتوانێت شوێنێک بدۆزێتەوە بۆ ژیان، بۆیە دەوڵەت گۆشەگیری زیاتر دەکات لە لایەکی دیکەوە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دووبارە دیزاین دەکرێتەوە، بۆیە تورکیا ئێستا شەڕێکی گەورە و سەرتاسەری لە دژی کورد ئەنجام دەدات.

ئێستا گۆشەگیرییەکی گەورە لەدژی ئیمراڵی هەیە، بەپێی یاسا سزای قورس بە لایەنی زیادەوە ٢٣ ساڵە، پێویستە بەڕێز ئۆجەلان بە گوێرەی یاسا ئازاد بکرێت، بەڵام دەوڵەتی تورک یاساکانی خۆی پێشێل دەکات و دەگۆڕێت بۆ ئەوەی بەڕێز ئۆجەلان ئازاد نەکات سزای زیندانی هەتاهەتایی قورسی بەسەردا سەپێنراوە کە نایاساییە، بێگومان گۆشەگیریی سەر بەڕێز ئۆجالان کاریگەری خراپی لەسەر تورکیا داناوە و تاکە رێگا بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشەکان ئازادی بەڕێز ئۆجالانە.

– ئێوە وەک بنەماڵە و پارێزەرێک بڕیارەکەی کۆمیتەی وەزیرانی دەرەوەی ئەوروپا بۆ ڕێبەری گەلی کورد چۆن هەڵدەسەنگێنن؟

“سی پی تی لە هەموو ڕویەکەوە بێمافی بەرامبەر بەڕێز ئۆجالان  دەکات”

عومەر ئۆجالان: کۆمیتەی وەزیرانی دەرەوەی ئەوروپا بڕیارێکی بۆ بەڕێز ئۆجالان دەرکرد، دەڵێن لە یاسای تورکیادا کەسێک کە لە زینداندا بێت ڕۆژێک دەبێت بچێتە دەرەوە و نابێت بێ هیوا بکرێت، بەڵام پێ ناچێت ئەم یاسایە بۆ بەڕێز ئۆجالان و هیچ زیندانییەکی دیکەی تورکیا بێت، بەپێی یاسا پێویستە بەڕێز ئۆجالان ئازاد بکرێت ئەمە بڕیاری کۆمیتەی وەزیرانی دەرەوەی ئەوروپایە، کە بڕیارێکە لەشوێنی خۆیدایە و زۆریش دواکەوتووە، ئەگەر بڕیاریش هەبێت ئەوە ناکرێت و یاسا پێشێل دەکرێت، ڕەوشی ئیمراڵی لە ژێر کۆنترۆڵی سی پی تیدایە، دەتوانێت سەردانی بکات، بەڵام سی پی تی ئەمە ناکات، ئەم بڕیارە لە ساڵی ٢٠١٤ لە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا دەرکراوە، بەڵام ئەنجومەنی ئەوروپا حەوت ساڵە نەیخستووەتە بەرنامەی کارەوە بەم دواییانە لە ٢ی کانوونی یەکەمدا خستیانە بەرنامەی کارەوە و چەندین شتیان تاوتوێ کرد، لە ئێستادا هیچ یاسایەک لە تورکیا نییە، تورکیا دەڵێت ئێمە بڕیارەکەی کۆمیتەی وەزیرانی دەرەوەی ئەوروپا دانپێدانانێن بە شێوەیەکی بەردەوام ئێستا گۆشەگیریی زیاتر قورس دەکات، بەڵام ئەم بڕیارەی کۆمیتەی وەزیرانی دەرەوەی ئەوروپا بۆ گەلی کورد زۆر گرنگە پاراستنی مافی بەڕێز ئۆجالان پێشتر شەرعی بوو و ئێستا ئەنجومەنی وەزیرانی ئەوروپا ئەمە قبوڵ دەکات.

– مەبەست لە سزای دیسپلینی و قەدەغەکردنی چاوپێکەوتنی ڕێبەر ئۆجالان چییە و چۆن ئەو سزایانە دەبینن؟

“دەیانەوێت بەڕێز ئۆجالان لە قاڵب بدەن”

عومەر ئۆجالان: سزای دیسپلینی شتێکی شکڵییە، مرۆڤ ناتوانێت بۆ ئەو شتانە بڵێت سزای دیسپلینیە، مرۆڤ دەبینێت کە هیچ قورسایی و جدیەتییەکی دەوڵەت نەماوە، لەبەر ئەوە ئەوان ئەم شتانە ئەنجام دەدەن، بەم دواییانە سزای شەش مانگ قەدەغەکردنی دیداریان بەسەر بەڕێز ئۆجەلان سەپاندووە و دەیانەوێت بەو شێوەیە قاڵبێک بۆ بەڕێزیان دابنێن، بەتۆمەتی پیاسەکردن و وەرزش کردن سزادراون، کە نایاساییە و قبوڵ ناکرێت، بەڕێز ئۆجالان مافی وەرزشکردنی ڕەتکراوەتەوە، بەڕێز ئۆجالان و هاوەڵەکانی ئێستا گەیشتوونەتە تەمەنێکی گەورە و بە گەورەترین نادادپەروەری مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت، دەیانەوێت بەم سزا چەپەڵانە بەڕێز ئۆجالان تەنگاو بکەن، بەڵام ئەمەش قەبوڵکراو نیە و دژی یاساکانی مافی مرۆڤە.

– وەک بنەماڵە و پارێزەرێک هەوڵتان چییە بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەر ئۆجالان و لە داهاتوودا چی دەکەن بۆ دیدارەکان؟

“پێویستە گۆشەگیری هەمیشە لە بەرنامەی کاردا بمێنێتەوە”

عومەر ئۆجالان: بۆ شکاندنی گۆشەگیری و چاوپێکەوتن لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان ئێمە خەباتی مەزن بەڕێوە دەبەین، ئێمە زۆر کاری گرنگ و کۆبوونەوەی مەزن دەکەین بۆ ئەوەی دیدار ئەنجام بدەین، من دوو جار لە هەفتەیەکدا داوا بۆ چاوپێکەوتن دەکەم. پارێزەران و خێزانەکانیش هەموو هەفتەیەک داوا دەکەن، لە لایەکی ترەوە ئێمە لەگەڵ دامەزراوەکان و ڕێکخراوەکان کۆدەبینەوە، پارێزەرەکان داوای دیداری بەپەلە دەکەن لەم بوارەدا کارەکانمان بەردەوامن، ئێمە لەناو گەلەکەماندا دەگەڕێین و کاردانەوەکانی خەڵک لە بەرامبەر گۆشەگیری دەبینین، ئێمە هەمیشە گۆشەگیری لە بەرنامەی کاردا دەهێڵینەوە و دەبێت ئەم کێشەیە لە بەرنامەی کاردا بمێنێتەوە، ئەم کێشەیە تەنیا پەیوەندی بە خێزان و پارێزەرەوە نییە، بەڵکو پەیوەندی بە هەموو خەڵکەوە هەیە، ئەمە مەسەلەی مانەوە و تیاچوونە، بەڵام لە کۆتاییدا لە سایەی بەرخۆدانی گەلەکەمان گۆشەگیریی تێکدەشکێت و بەڕێز ئۆجالان ئازاد دەکەین، بەهۆی گۆشەگیریی حکومەت خۆی تووشی کێشە بووە، بۆ ئەو مەبەستەش دەبێت ئەو گۆشەگیرییەی بەڕێز ئۆجالان لەلایەن هەموو ئازادیخوازان و گەلەوە تێکبشکێندرێت.

– گۆشەگیری کاریگەری لەسەر سیاسەت و ژیانی تورکیا چۆن دەبێت؟ ئەگەر لەگەڵ ڕێبەر ئۆجالان دیدار ئەنجام بدرێت، لە کێشەکانی تورکیا و باکوری کوردستاندا چ گۆڕانکارییەک ڕوودەدات؟

“گۆشەگیریی سەر بەڕێز ئۆجالان کاریگەری گەورەی لەسەر هەموو گەلانی تورکیا داناوە”

عومەر ئۆجالان: ئێستا بارودۆخی تورکیا نائاساییە، دەوڵەتی تورک لە هەموو بوارێکدا هەڵوەشاوەتەوە، تورکیا هیچ قورساییەکی لە بواری ئابووری و سیاسیدا نەماوە، دیپلۆماسییەتی تورکیاش لەگەڵ هەموو دەوڵەتەکاندا شکستی هێناوە، لەو کاتەدا کە دۆخی ئابووری تورکیا تا ڕادەیەک باش بوو لە پرۆسەی چارەسەریدا چەند دیدارێک هەبوو، بەڵام دوای ئەوەی دەوڵەت ئەم پرۆسەیەی تێکدا هیچ شتێک لە تورکیا بەجێگیری نەمایەوە و خراپتریش دەبێت، گۆشەگیریی سەر بەڕێز ئۆجالان کاریگەری گەورەی لەسەر هەموو گەلی تورکیا داناوە لە کەسایەتی بەڕێز ئۆجالاندا هەموو زیندانیان و گەلانی ئازادیخواز لەژێر گۆشەگیریدان، لە تورکیا هیچ مافێک نەماوە کەس ناتوانێت بۆچوون و فکری خۆی دەرببڕێت بەڵام ئەگەر کۆبوونەوە و دیالۆگ لەگەڵ بەڕێز ئۆجالاندا هەبێت ئەوا ئەو کێشەیە بە گشتی چارەسەر دەبێت.

ب.ل

 

دواتر

ناوچەی سەوزی بەغدا موشەکباران کرا

پێشتر

پارێزگای هەولێر بۆ پەردەپۆشكردنی لافاوەكە ڕێژەیەكی جیاوازی بڕی بارانبارین بڵاودەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار

لەتیف فاتیح فەرەج: سوید و فینلاند ناچنە ژێرباری مەرجەکانی تورکیاوە

لەتیف فاتیح فەرەج: سوید و فینلاند ناچنە ژێرباری مەرجەکانی تورکیاوە

5 ته‌مموز 2022
زاگرۆس هیوا: تا ئێستا هەزار و ٢٠٣ سەربازی تورک کوژراون

زاگرۆس هیوا: تا ئێستا هەزار و ٢٠٣ سەربازی تورک کوژراون

23 حوزه‌یران 2022

هیوا مەحمود عوسمان: چارەسەری کێشەی کورد لە ئیمراڵییە

سالار باسیرە: داگیرکاریی تورکیا دەکەین بە ڕۆژەڤێکی جیهانیی

خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژئاوا: بە هەموو هێزمانەوە ئامادەی بەرگریین

ڕەشاد گەڵاڵی: سەرسەخت دەبین بۆ کەمکردنەوەی جوڵەی وڵاتانی هەرێمایەتی

پێشتر
پارێزگای هەولێر بۆ پەردەپۆشكردنی لافاوەكە ڕێژەیەكی جیاوازی بڕی بارانبارین بڵاودەكاتەوە

پارێزگای هەولێر بۆ پەردەپۆشكردنی لافاوەكە ڕێژەیەكی جیاوازی بڕی بارانبارین بڵاودەكاتەوە

زۆرترین خوێندراو

گەریلا ڤیدیۆی چالاکیەکى دژى سوپای دەوڵەتى داگیرکەرى تورک  بڵاوکردەوە

گەریلا ڤیدیۆی چالاکیەکى دژى سوپای دەوڵەتى داگیرکەرى تورک  بڵاوکردەوە

8 ئاب 2022

گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکیەکى گەریلاکانى دژى سەربازانى دەوڵەتى داگیرکەرى تورک لە شاخى ئامێدى بڵاوکردەوە، کە تێیدا شەش داگیرکەری تورک دەکوژرێت....

دەوڵەتی تورک نییەتی خۆی بەرامبەر ڕۆژئاوا ئاشکرادەکات

دەوڵەتی تورک نییەتی خۆی بەرامبەر ڕۆژئاوا ئاشکرادەکات

8 ئاب 2022

وەزیرێکی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ڕایگەیاند، ئێمە بۆ ڕێگرتن لە دروستبوونی ستاتۆیەکی کوردی دەستوەردان لە سوریا دەکەن و دةلَيَت: ئێستا لە...

كۆبونەوەیەكی ئەمنی تیمێكی توركیا و پەدەكە ئاشكرا دەكرێت

كۆبونەوەیەكی ئەمنی تیمێكی توركیا و پەدەكە ئاشكرا دەكرێت

8 ئاب 2022

ڕۆژنیوز- بەغدا چاودێرێكی سیاسی عێراقی ئاشكرای دەكات، كە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر تیمێکی ئەمنی تورکیا چوونەتە هەولێر و لەگەڵ حکومەتی هەرێم"پەدەكە"دا...

هەپەگە: کوژرانى ١٤ سه‌ربازی دیکەى دەوڵەتى داگیرکەرى تورکی ڕاگەیاند

هەپەگە: کوژرانى ١٤ سه‌ربازی دیکەى دەوڵەتى داگیرکەرى تورکی ڕاگەیاند

8 ئاب 2022

هەپەگە ڕایگەیاند، له‌ چالاكی گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان لە گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم، خواکورک، کوردینە، جودى و ئامێدى ١٤ سەربازى...

له‌ شه‌وی زاوایه‌تیدا بووه‌ گه‌ریلا و به‌ خه‌نه‌ی زه‌ماوه‌ندی ئازادی به‌خاكسپێردرا

له‌ شه‌وی زاوایه‌تیدا بووه‌ گه‌ریلا و به‌ خه‌نه‌ی زه‌ماوه‌ندی ئازادی به‌خاكسپێردرا

9 ئاب 2022

لە سەروبەندی نزیكبوونەوەی ساڵیادی ١٥ی تەباخ، وڵات شەهموس كایا، بۆ بەرزكردنەوەی ورەی خەڵكی ئامەد و بەرپەرچدانەوەی دوژمن و  یادكردنەوەی جەماوەری...

عێراق بۆ راوەدوونانی چەتەکانى داعش درۆن بەکاردەھێنێت

عێراق بۆ راوەدوونانی چەتەکانى داعش درۆن بەکاردەھێنێت

8 ئاب 2022

وەزارەتی بەرگریی عێراق بڵاویکردەوە، لە رێگای درۆنی (CH4) کە دروستکراوى ھێزی ئاسمانیی وڵاتەکەمانە چاودێریی جموجوڵی پاشماوەى چەتەکانى داعش دەکەین و...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية
  • TIRKÎ

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke