KURDÎ
العربية
TÜRKÇE
ئەرشیف
شه‌ممه‌, ئایار 28, 2022
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

بەکر مستەفا: لەسەر داخوازیی پەكەكە دەبێت زیاتر پەرە بە كاری هونەریی بدەین

  ڕۆژنیوز
10/02/2022 - 7:45:19 am
لەناو چاوپێکه‌وتن
0 0
A A
FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

ڕۆژنیوز-بڕوا ئەسعەد

كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی په‌كه‌كه‌ ئەنجامنامەی کۆبوونەوەی ساڵانەی خۆی بڵاوکردەوە و بڕیاریدا زیاتر گرنگی به‌ تێكۆشان و خه‌باتی هزریی و هونه‌ر و وێژه‌ بدەن، هونەرمەندێکی باشووری کوردستان-یش پێیوایە ئەم بڕیارەی پەکەکە ئەرکیان قورستر دەکات و بەرپرسیاریی زیاتر دەخاتە سەر شانییان.

 لە بەرواری ١ی شوبات ٢٠٢٢ پەکەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەنجامنامەی کۆبوونەوەی ساڵانەی خۆی بڵاو کردوەوە، لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بە گرنگی تێکۆشانی هزریی کرا و بڕیاردرا “زیاتر گرنگی به‌ تێكۆشان و خه‌باتی هزری وه‌ك پرۆپاگه‌نده‌، هونه‌ر و وێژه‌ بده‌ین” و داواشیکرد لە هه‌موو وڵاتپارێزانی ڕۆشنبیر، نووسه‌ر، هونه‌رمه‌ند و وێژه‌وانی كورد له‌ ناو خۆیاندا زیاتر خۆیان ڕێک بخەن و ڕه‌هه‌ندی كلتوریی شۆڕشی ئازادیی پێكبهێنینن.

بەکر مستەفا، هونەرمەندی دیاری باشووری کوردستان، کە لە بواری نواندن و دەرهێنانی، لە شانۆ و دراماو فیلمی سینەمایی ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە، لە چاوپێکەوتنێکدا بۆ ڕۆژنیوز باسی لە گرنگی یڕیار و داخوازیەکەی پەکەکەی کر دبۆ هونەرمەندان و پێی وایە، ئەم بڕیار و داخوازیەی پەکەکە، ئەرکی هونەرمەندان قورستر دەکات و بەرپرسارێتی زیاتر دەخاتە سەرشانی هونەرمەندان، هاوکات ئاماژەی بەوەشکرد، گرنگە یەکێتی هونەرمەندان لە  سەر ئاستی هەر چوارپارچەکەی کوردستان دروست بکرێت، بۆ ئەوەی هەڵوێستی هاوبەش و چالاکی هاوبەشیان هەبێت.

چاوپێکەوتنەکە:

–هونەر و سیاسەت پەیوەندییان پێکەوە هەیە؟

بەکر مستەفا: بێگومان دەبێت سیاسەت بەشێکی زۆری پەیوەندیی بە هونەرەوە هەبێت، دەبێت هۆشیاری ببێتە  بناغەی سیاسەت، هۆشیاریش بە هونەر دروست دەبێت.

-هونەر چ کاریگەرییەکی هەیە لە پاراستنی ڕەوای گەل و نیشتیماندا؟

” هونەر ناسنامەی زیندوی هەموو گەلێکە”

بەکر مستەفا: هەر گەلێک بۆ ئەوەی بە زیندوویی بمێنێتەوە، دەبێت لە هونەردا لە ترۆپکا بێت، ئێمە ناڵێین هونەرەکەمان دەگات بە کارە جیهانیەکان، چونکە هونەری ئێمە وەرگیراوە، بە دڵنیایەوە هونەر ناسنامەی زیندوی هەموو گەلێکە، بۆ ئەوەی گەلانی دیکە لە ڕێگەی هونەرەکەیەوە بیناسن.

–خوێندنەوەتان چیە لە بارەی کۆبونەوەی ساڵانەی پەکەکە کە تێدا بڕیاریان داوە زیاتر گرنگی بە هونەر و وێژە بدەن؟

 ئێمە خاکەکەمان بووە بە چوارپارچەوە، با نەتەوەکەمان نەبێت بە چوارپارچەوە”

بەکر مستەفا: دەبوو زووتر ئەم بڕیارە بدرایە، وەکو چۆن ساڵانی شەستەکان و حەفتاکاندا هونەر بووە بناغەی شۆڕشەکان، ئێستاش گرنگە کاری لە سەر بکرێت بۆ سەرەتایەکی نوێ و هونەرێکی ڕەسەن، ئێمە خاکەکەمان بووە بە چوارپارچەوە، با نەتەوەکەمان نەبێت بە چوارپارچەوە.

-دەبێت هونەرمەندان چۆن وەڵامی ئەم داخوازیەی پەکەکە بدەنەوە؟

” ئەم بڕیارە ئەرکی ئێمە قورستر دەکات”

بەکر مستەفا: ئەگەر کورد یەک نەگرێتەوە خاکەکەشی یەک ناگرێتەوە، ئەم بڕیارەی پەکەکە ئەرکی ئێمە قورستر دەکات، دەبێت زیاتر برەو بە کاری هونەریی بدەین، لەڕووی نەتەوەییەوە زیاتر خۆمان بچەسپێنین، کورد نەتەوەیەکی گەورەو بیرکراوەیە، هەر هونەرمەندێک لە هەر پارچەیەکی کوردستان، زمانی ئەو وڵاتە دەزانێت جگە ل زمانی کوردیی، مانای وایە ئێمە هۆشیارترین، دەبێت زیاتر کاربکەین بۆ ناساندی کورد، بۆیە ئەم بڕیارە ئەرکی ئێمە قورستر دەکات، دەبێت کار بکەین سنورەکان تێپەڕ بکەین.

–ڕۆڵی هونەرمەندان لە پاراستنی ناسنامەی نەتەوەیی چۆن دەبینن؟

“هونەرمەندان ڕۆڵی خۆیان بینیوە”

بەکر مستەفا: لە شەستەکان و حەفتاکاندا و تەنانەت لە کاتی داگیرکاریی ئینگلیزیشدا، هونەرمەندان ڕۆڵی خۆیان بینیوە لە ترۆپکابوون، شان بە شانی شۆڕش کلتور و فەرهەنگ و هونەری کوردیی بناسێنن، هەنگاوی باشیان ناوە وەکوو بناغەیەک بۆ ئێمە کە خەریکین بینایەکی لە سەر دروستەکەین.

–هەماهەنگی هونەرمەندان لە سەر ئاستی چوارپارچەی کوردستان لە چ ئاستێکدایە؟

” زیاتر لە سەر ئاستی فێستیڤاڵەکانە “

بەکر مستەفا: پەیوەندیەکانمان زیاتر لە سەر ئاستی فێستیڤاڵەکانە، پەیمانگای هونەرە جوانەکان چەندین کاری شانۆییان بردوە بۆ ئامەد، لە گەڵ ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاواش پەیوەندیە کلتوریەکانمان باشن و هەوڵی باش هەیە.

–بۆچی لە بەشێکی فێستیڤاڵەکانی باشووری کوردستان ئاستەنگی بۆ فیلمەکانی پارچەکانی دیکە دروست دەکرێت؟

“وڵاتانی داگیرکەر دەستێوەردانیان هەیە”

بەکر مستەفا: بێگومان ئەوە یەکێکە لەو سیاسەتانەی دەیانەوێت تۆ خاوەنی ئەو فەرهەنگ و کلتورە نەبیت، بە تایبەت ئەو بەرهەمانەی تایبەتن بە خۆت، ئاستەنگی بۆ دروست دەکرێت، دراوسێکانمان کە کوردستانی بەسەردا دابەش بووە، ڕێگریی زۆر دەکەن، بە داخەوە ئێمەش ئەو هەنگاوە نانێین، ئەو سەهۆڵ بەندانە ناشکێنین کە بڵێین ئەمە هونەرە، هونەر لە هەر شوێنێکدا بە هەر شێوازێک دەربڕینی هەبێت، باسی کیان و زوڵمەکانی سەر خۆی بکات، نابێت ڕێگریی لێ بکرێت، لە وڵاتانی دیکە ئێستاش چەندین فیلم لە سەر جەنگی جیهانی یەکەم و دووەم دەکرێت، فیلم لەسەر چەوساندنەوەی نەتەوەکانی دیکە دەکرێت، کە لە سەر دەستی نەتەوەی دیکە دەچەوسێندرێتەوە، زۆر ئاسایی وەردەگیرێت، بەڵام من وا هەستەکەم ئازایەتی تیا نیە،  دەبێت ئازابین، ئەو فیلمانەی کە دێتە ئێرە، با بزانین چی کراوە، بۆ ئەوەی بزانین هەنگاوێکی دیکەمان ناوە، ئاستەنگەکان بە دەستی خۆیان نیە، ئەم کوردستانە قۆرخکراوە، بەڕاستی ناتوانن هەنگاو بنێن و ئەو تەوقە بشکێنن، چونکە وڵاتانی داگیرکەر دەستێوەردانیان هەیە لە فێستیڤاڵەکاندا، چونکە لە فکرو بیروباوەڕ دەترسن.

-بۆچی هەوڵی جددیی نەدراوە یەکێتیەکی هاوبەشی هونەرمەندان دروستبکرێت لە سەر ئاستی هەر چوارپارچەی کوردستان، بۆ کاری هاوبەش و هەڵوێستی هاوبەش؟

“پێویستمان بەوەیە فەرهەنگ و کلتوری خۆمان ببەینە دەرەوە“

بەکر مستەفا: هەموومان بیرمان لای ئەوەیە، ئێمە نەتەوەین، پێویستمان بەوەیە فەرهەنگ و کلتوری خۆمان ببەینە دەرەوە، ناسنامەیەک بێت نەتەوەکانی دیکە بمان ناسن، بەڵام ئایا ئەوانەی کوردستانیان داگیرکردوە دەهێڵن ئەم هەوڵ و تەقەلایە سەربگرێت؟ ئەمەش ناکاتە ئەوەی چوارمشقی دانیشین و بڵێین ئەمە ناکرێت، ئەمە بە هەوڵی درێژخایەن دەکرێت، چونکە دورترین ڕێگە بە یەک هەنگاو دەست پێ دەکات.

–لە کوردستان هێشتا خەڵک سەیری بەرهەمە بیانیەکان دەکەن بۆچی هەوڵ نادرێت بەرهەمە کوردیەکان لەو ئاستەدابن بینەری کورد دور بکەوێتە لە بیانیەکان؟

“زۆربەی کەناڵەکان بە مۆدێلەکانەوە سەرقاڵن”

بەکر مستەفا: ئێمە لە حکومەتی هەرێم، وەزارەتێکمان هەیە ناوی وەزارەتی ڕۆشنبیرییە، دەبێت وەزارەت لە هەوڵی ئەوەدابێت شتێک لە گەڵ کلتوری ئێمە ناگونجێت، ڕێگری لێ بکات، زۆربەی کەناڵەکان بە مۆدێلەکانەوە سەرقاڵن، بە خەڵک دەڵێن بڕۆن بەس خەریکی ڕەفاهیەت ببن، دەبێت جارێ زەمینەک ساز بکەین بۆ نەتەوەکەمان، چەند کەس لە سەر ئەو خاکە دەژێت، ئەوەنەش بوونە بە قوربانی سەرخستنی نەتەوەکەی، کەس بێ بناغە نەگەیشتوە بەوە.

–پێشنیار و چارەسەرییتان چییە بۆ ئەو دۆخە؟

“ئەگەر هونەرمەندانی هەر چوارپارچە یەکبگرن، هەنگاوێکی زۆر باشە، بۆ خاک و خەڵکەکەش وردە وردە ئاوێتە ببنەوە”

بەکر مستەفا: ئێمە نەتەوەیەکین هەتا پەرت و بڵاوبین، ڕۆژی لەمە خۆشتر و باشتر نابینین، بە یەکگرتوویی هەموو شتێک دەکرێت، هەموو ئەو سنورانە دەستکردن، مرۆڤ دەبێت بیر لە ئازادی بکاتەوە، ئازادییەک دەستدرێژی نەکەیتە سەر کەس، ڕێگەش نەدەیت کەس دەستدرێژیت بکاتە سەر، ئەگەر بتوانین هونەرمەندانی هەر چوارپارچە یەکبگرین، هەنگاوێکی زۆر باشە، بۆ خاک و خەڵکەکەش وردە وردە ئاوێتە ببنەوە.

س.س

دواتر

ڕۆژەڤ

پێشتر

لەسەر بۆردوومانەكانی دەوڵەتی تورک، حكومەت بێدەنگە و هاوڵاتیانیش نیگەرانن

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆکى زانکۆى کۆیە: هەندێک بوونەتە داردەستی دووژمن و دەیانەوێت دۆخی سلێمانی بشێوێنن

سەرۆکى زانکۆى کۆیە: هەندێک بوونەتە داردەستی دووژمن و دەیانەوێت دۆخی سلێمانی بشێوێنن

24 ئایار 2022
ئارام حاجی

ئارام حاجی: پەدەکە هاوکارێکى گرنگی هێرشەکانى تورکیایە

8 ئایار 2022

جەمال بزورگ پور: دەبێت لایەنە سیاسییەکان هیچ دەرفەتێک بۆ داگیرکەران نەهێڵنەوە

عەلی کەریمی: پارتى بەشێکە لە ئیمپراتۆرییەتى عوسمانى نوێ

یوسف محەمەد: بەشداریی پارتی لە هێرشەکەی تورکیا هەڵەیەکی کوشندەیە

کەمال ڕەئوف: ئەگەر شەڕ دروست ببێت خەڵک چەک هەڵدەگرن و دەچنە پاڵ پەکەکە

پێشتر
لەسەر بۆردوومانەكانی دەوڵەتی تورک، حكومەت بێدەنگە و هاوڵاتیانیش نیگەرانن

لەسەر بۆردوومانەكانی دەوڵەتی تورک، حكومەت بێدەنگە و هاوڵاتیانیش نیگەرانن

زۆرترین خوێندراو

هەپەگە لەبارەی بۆردوومانەکەی بامەڕنێ-وە پەدەکە بە درۆدەخاتەوە

هەپەگە لەبارەی بۆردوومانەکەی بامەڕنێ-وە پەدەکە بە درۆدەخاتەوە

27 ئایار 2022

هەپەگە لەبارەی بۆردوومانەکەی بامەڕنێ-وە ڕاگەیەندراویکی بڵاوکردەوە  و پەدەکە و میدیاکانی بەدرۆخستەوە و دەڵێت، هێرشەکە تورکیا ئەنجامیداوە، ڕەتیشیدەکاتەوە، کە هێرشیان بۆسەر...

پەدەکە و میت چەند مەلایەک بەکاردەهێنن دژی پەکەکە وتار بدەن

پەدەکە و میت چەند مەلایەک بەکاردەهێنن دژی پەکەکە وتار بدەن

27 ئایار 2022

لە چوارچێوەی شەڕی تایبەت و پڕوپاگەندە ناڕاستەکانی پەدەکە و میت دژی پەکەکە و گەریلاکانی ئازادیی، بەگوێرەی سەرچاوە هەرێمییەکان شەش مەلا...

ڤیدیۆی ڕاكردنی سەربازانی توركیا بە هێستر لە مەیدانەكانی جەنگ بڵاوكرایەوە

ڤیدیۆی ڕاكردنی سەربازانی توركیا بە هێستر لە مەیدانەكانی جەنگ بڵاوكرایەوە

26 ئایار 2022

سەربازانی داگیرکەری تورک لە زاپ هێستر دەدزن و بە هێسترەکان لە گۆڕەپانی شەڕ ڕادەکەن، ڤیدیۆی ئەو هەڵاتن و ڕاکردنەی سەربازانی...

هونەرمەندانی کینیا دیوارەکان بە دروشی’ ئازادیی بۆ ئۆجالان” دەنەخشێنن

هونەرمەندانی کینیا دیوارەکان بە دروشی’ ئازادیی بۆ ئۆجالان” دەنەخشێنن

27 ئایار 2022

هونەرمەندانی کینیا، دوای ئەوەی لەسەر دیوارەکانی نایرۆبی پایتەختی وڵاتەکەیان زیاتر لە ١٠٠ وێنەی ڕێبەر ئۆجالانیان نەخشاند و دروشمی "ئازادیی بۆ...

لەسەر مەزاری مام جەلال داوای دۆزینەوەی بکوژانی محەمەد زەکی چەلەبی کرا

لەسەر مەزاری مام جەلال داوای دۆزینەوەی بکوژانی محەمەد زەکی چەلەبی کرا

27 ئایار 2022

خانەوادەی زەکی چەلەبی و دەیان وڵاتپارێزی باکوری کوردستان سەردانی مەزاری مام جەلالیان کرد و ڕایانگەیاند، هاتینە لای مام جەلال و...

پەدەكە دەستی سوورە بە خوێنی شۆڕشگێڕانی هەرچوار بەشی كوردستان

پەدەكە دەستی سوورە بە خوێنی شۆڕشگێڕانی هەرچوار بەشی كوردستان

27 ئایار 2022

لەگەڵ بەرەوپێشچوونی هێڵێکی نەتەوەیی و نیشتمانپەروەر، کە لەپێناو ئازادیی و دۆزی ڕەوای گەلی کورد-دا بێوچان لە ناو تێکۆشاندا بووە و...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية
  • TIRKÎ

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke