KURDÎ
العربية
TÜRKÇE
ئەرشیف
دوو شه‌ممه‌, حوزه‌یران 27, 2022
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

زوبێر ئایدار: حکومەتی هەرێم ڕێگە نادات لێکۆڵینەوە لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بکرێت

  ڕۆژنیوز
12/12/2021 - 12:30:56 pm
لەناو چاوپێکه‌وتن
0 0
A A
زووبێر ئایدار

زووبێر ئایدار

FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

ڕۆژنیوز – ئامانج هەرەکۆڵ

زوبێر ئایدار، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە لەبارەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە ئاشکرای دەکات، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێگریی لە لێکۆڵینەوە لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دەکرێت و “بە جیهان دەڵێن تورکیا ئەو چەکەی بەکارنەهێناوە” دەشڵێت: پێویستە هەموو گەلی کورد خیانەتی پەدەکە ببینن و بەو پێیە هەڵسوکەوت بکەن.

زوبێر ئایدار، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان-کەجەکە، لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنیوزدا تیشکی خستە سەر پەرەسەندنەکانی ئەم دواییە و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە دژی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان و بەرخۆدانی دایکان لە دەروازەی سێمالکا.

دەقی چاوپێکەوتنەکە؛

– ماوەیەکی زۆرە دەوڵەتی تورک بە هاوکاری پارتی دیموکراتی کوردستان بە هەموو هێز و تەکنیکییەوە هێرش دەکاتە سەر ناوچەی پاراستنی میدیا ئامانجی ئەو هێرشانە چیە و بۆچی دەوڵەتی تورک پارتی دیموکراتی کوردستان وەک شاڕێیەک لە دژی گەریلاکان بەکاردێنێت؟

“سیاسەتی بنەماڵەی بارزانی هیچ پەیوەندییەکی بە بەرژوەندیی کوردەوە نییە”

زوبێر ئایدار: ئامانجی دەوڵەتی تورک ڕوونە و هەموو کەس ئەم ئامانجە دەزانێت، لە ساڵی ٢٠١٥ەوە هێرشی دەوڵەتی تورک لە چوارچێوەی پلانی چۆک دانەداندا ئەنجام دراوە، ئامانجی ئۆپەراسیۆنە سەرەکییەکانی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، تێکشکاندنی گەریلا و بزووتنەوەکەیە، ئەگەر دوژمن سەرکەوتوو بوایە ئێستا دۆخەکە جیاواز دەبوو، بەداخەوە ڕۆڵی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ دوژمن لەم هێرشانەدا زۆر گەورە بوو، لە هەموو شەڕەکانی کورد-دا هەمیشە هەندێک کورد دوژمن بوون، لە سەرەتای شۆڕشەکەمانەوە پارتی دیموکراتی کوردستان هاوکاری دەوڵەتی تورکی کردووە، پارتی دیموکراتی کوردستان خۆی بەستووەتەوە بە تورکیاوە یارمەتییەکی گەورە دەداتە دەوڵەتی تورک، پەدەکە ڕێگای گەریلا دەگرێتە بەر و هێرش دەکاتە سەر گەریلاکان، هەموو ئەمانە ڕوون بووەتەوە لە شەڕی تەڤگەری ئازادییدا پارتی ڕۆڵی نەرێنی دەبینێت، پارتی سیاسەتی خێزانێک دەکات و تەنیا کار بۆ هێزی بنەماڵەکەی دەکات و هیچ پەیوەندیەکی بەکوردەوە نییە ئەم سیاسەتەی پارتی زیان بە گەلی کورد دەگەیەنێت.

– پەدەکە لە خەلیفان گەریلای خستە بۆسەوە و شەهیدیکردن، تائێستاش چارەنووسی تەرمی ئەو شەهیدانە دیار نییە، پەدەکەش لەسەر ئەم بابەتە بێدەنگە، ئایا پەدەکە بەم هەڵسووکەوتانە بەدوای چییەوەیە و هەنگاوەکانی ماڵی بارزانی چی زیانێک بە گەلی کورد دەگەیەنێت؟

“هیچ کێشەیەکمان لەگەڵ پەدەکەدا نەبوو بەڵام ئەوان هێزیان نارد بۆ هاوکاریی تورکیا”

زوبێر ئایدار: کێشەی خەلیفان کێشەیەکی بنەڕەتی و جددییە، هیچ کێشەیەک لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و پەکەکەدا نەبوو، تەنانەت دیالۆگ لەگەڵ پەدەکە بەردەوام بوو، بەڵام لە مانگی حوزەیراندا پەدەکە هێزەکانی لە پشت زەندورا برد بۆ ئەوەی هاوکاری دەوڵەتی تورک بکات لە چیای مەتینا، لەوێ پێنج پێشمەرگە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە کوژران، پارتی دیموکراتی کوردستان بۆسەی بۆ گروپێکی گەریلا دانا لە خەلیفان و ئەو گەریلایانەی شەهیدکرد، کە بەرگرییان لە خاکی باشور دەکرد، تائێستاش پەدەکە هیچ لێدوانێکی لەوبارەیەوە نەداوە، لەکاتێکدا چەند مانگێکە دایکی ئەو شەهیدانە داوای تەرمی شەهیدەکانیان دەکەن، ئێمە سڵاو لە بەرخۆدانی ئەو دایکانە دەکەین و پشتیوانییان دەکەین، مرۆڤ ناتوانێت ناوێک بۆ کردەوەکانی پەدەکە بدۆزێتەوە، هەروەها لەم ڕۆژانەی ڕابردوودا داعش دەستی بە جموجوڵ کردووە و لە مەخمور ١٠ پێشمەرگەی کوشتووە، بەڵام پەدەکە هێزەکانی دەبات دژی گەریلا جێگیریان دەکات، لەبەر خاتری تورکیا پەدەکە ئێشک دەگرێت دژی گەریلا، ئەمە مایەی قبوڵکردن نییە و دەبێت گەلی کورد ئەم ڕاستییانە ببینن.

ماوەیەکی درێژە چەکی کیمیایی دژی گەریلاکان لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بەکاردەهێندرێت، چەندین جار داوا لە ڕێکخراو، لایەنی سیاسیی و گەلی کورد کراوە، بەڵام تائێستاش ڕێکخراوەکانی بواری مافی مرۆڤ بە ئەرکی خۆیان هەڵنەستاون، بۆچی تائێستا ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و بەتایبەت ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی بێدەنگن؟

“حکومەتی هەرێم ڕێگەنادات لێکۆڵینەوە لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بکرێت”

زووبێر ئایدار: دەوڵەتی تورک لە شەڕی دژی گەریلادا سڕبووە، ناتوانێت بەسەر بەرخۆدانی گەریلادا سەربکەوێت و ئێستاش چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت، بەبەرچاوی جیهانەوە لە هەموو شوێنێک ئەو چەکە قەدەغەکراوە بەکاردەهێنێت، گروپێک گەریلا شەهیدبوون و خەڵکی گوندەکانی ئەو ناوچانەش دووچاری زیان بوونەتەوە، ئێمە لەسەر ئەم بابەتە کار دەکەین، بەڵام بەداخەوە جیهان بێدەنگە، ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی کە ناوەندەکەی لە هۆڵەندایە، لەسەر خواستی دەوڵەتەکان دەجوڵێتەوە، ئەو شوێنەی چەکی کیمیایی لێ بەکاردەهێندرێت باشووری کوردستانە، حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆی هاوکاریی تورکیا دەکات و بە جیهان دەڵێت ئەو چەکە بەکارنەهاتووە، ئەوەی ڕێگەنادات لێکۆڵینەوە بکرێت حکومەتەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانن، ئەمەمان لە ڕاگەیاندنە جیهانییەکاندا خستووەتە ڕۆژەڤەوە، بەڵام نەمانتوانی هەڵوێستێک لە دەوڵەتان و ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی وەربگرین، بەڵام ئێمە بەردەوام دەبین لەسەر هەوڵەکانمان، ئەردۆغان و تورکیا بە هەمان ڕێگەی سەدام حسێندا دەچنەوە و کۆتایشیان هەر وەک یەک دەبێت.

تاڕادەیەک هەڵوێست دژی هاوکاریی بنەماڵەی بارزانیی بۆ تورکیا هەیە، بۆ ئەوەی داگیرکاریی و خیانەت و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی کۆتایی پێ بێت، داوای چی لە گەل دەکەن و بەتایبەت داوای چی لە ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی دەکەن؟

“چەنێک مەترسیی هەبێت هێندەش بەرخۆدان هەیە”

زووبێر ئایدار: لەو پرۆسەیەی کە ئێمە تێیداین، پرۆسەیەکی زۆر هەستیارە، دەبێت ئەم ڕاستییەی شەڕ قبوڵ بکەین و بەپێی پرۆسەکە هەڵسوکەوت بکەین، لە هەر چوار پارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵاتیش هێرشێکی نائاسایی دەکرێتە سەر بزووتنەوەکەمان، لە هەموو شوێنێک دوژمن دەیەوێت ئێمە ببەزێنێت، بەڵام ئێمە لە هەموو شوێنێک بەرخۆدانمان هەیە، چەنێک مەترسیی هەبێت هێندەش بەرخۆدان هەیە، دەبێت گەلەکەمان خۆیان ئامادە بکەن و بڕیاریان هەبێت، ئەوانەی یارمەتی داگیرکەران دەدەن ئیدانە و مەحکومیان دەکەین، دەبێت گەلەکەشمان هەڵوێستیان لە دژیان هەبێت، ئەمە کاتی سەیرکردن نییە، کاتی شەڕی شۆڕشگێڕانی خەڵکە، ئێمە دەبێ بەشداری بەرخۆدان و شەڕ بکەین، ساڵی ٢٠٢١ کۆتایی هات، ئێمە بەرەو ساڵی نوێ دەچین، ئەگەر ئەمساڵ لە ڕووی تێکۆشانەوە هەڵسەنگێنین زۆر سەرکەوتووین، ڕۆژانی خۆشمان لەپێشە و هیوامان ئەوەیە، کە لە ساڵی ٢٠٢٢دا هەڵمەتی ئازادی ڕێبەری ئاپۆ بەرزبێتەوە و هەنگاوی گەورەتر بنێت.

ب.ل

دواتر

دانپێدانانی چەند سیخوڕێکی میت لە ڕۆژئاوای کوردستان بڵاودەکرێتەوە

پێشتر

هەولێر.. حەوت ساڵە حکومەت دەستیی دەستیی بە چوار هەزار کرێچیی دەکات

بابەتی پەیوەندیدار

زاگرۆس هیوا: تا ئێستا هەزار و ٢٠٣ سەربازی تورک کوژراون

زاگرۆس هیوا: تا ئێستا هەزار و ٢٠٣ سەربازی تورک کوژراون

23 حوزه‌یران 2022
هیوا مەحمود عوسمان: چارەسەری کێشەی کورد لە ئیمراڵییە

هیوا مەحمود عوسمان: چارەسەری کێشەی کورد لە ئیمراڵییە

22 حوزه‌یران 2022

سالار باسیرە: داگیرکاریی تورکیا دەکەین بە ڕۆژەڤێکی جیهانیی

خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژئاوا: بە هەموو هێزمانەوە ئامادەی بەرگریین

ڕەشاد گەڵاڵی: سەرسەخت دەبین بۆ کەمکردنەوەی جوڵەی وڵاتانی هەرێمایەتی

غازی فەیسەڵ: داعش و هێزی پارتی لە قەرەچوغن و تەقە لەیەکتر ناکەن

پێشتر
هەولێر.. حەوت ساڵە حکومەت دەستیی دەستیی بە چوار هەزار کرێچیی دەکات

هەولێر.. حەوت ساڵە حکومەت دەستیی دەستیی بە چوار هەزار کرێچیی دەکات

زۆرترین خوێندراو

لەسەر سنووری ئیسپانیا و مەغریب کۆمەڵکوژیی کۆچبەران

لەسەر سنووری ئیسپانیا و مەغریب کۆمەڵکوژیی کۆچبەران

26 حوزه‌یران 2022

لەکاتێکدا دوو هەزار کۆچبەر دەیانویست سنوورەکانی مەغریب تێپەڕببن و خۆیان بگەیەننە ئیسپانیا، پۆلیسی مەغریب هێرشی کردە سەریان و ٣٧ کۆچبەری...

ڕۆژنامەنووسێک لە بەرەکانی جەنگی گەریلاوە چەندین زانیاریی نوێ دەخاتەڕوو

ڕۆژنامەنووسێک لە بەرەکانی جەنگی گەریلاوە چەندین زانیاریی نوێ دەخاتەڕوو

26 حوزه‌یران 2022

ڕۆژنامەنووسێک لە بەرەکانی جەنگەوە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ڕایدەگەیەنێت، لە سەرەتای هێرشەکانەوە تا ئێستا گەریلاکان بە تیمی ئۆپەراسیۆنی و بەشێوەیەکی...

دیار غەریب پێشەنگی تێکۆشانی نەتەوەیی و شەهیدی دەستی خیانەت

دیار غەریب پێشەنگی تێکۆشانی نەتەوەیی و شەهیدی دەستی خیانەت

26 حوزه‌یران 2022

ئەمڕۆ سێ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر شەهیدبوونی شۆڕشگێڕی پێشەنگ دیار غەریب ناسراو بە “هەڤاڵ هەڵمەت” ئەو ڕۆحی بوژانەوە و ڕاپەڕین بوو...

پزیشكێكی پسپۆر چارەسەرییەكانی پەتای كۆلێرا دەخاتەڕوو

پزیشكێكی پسپۆر چارەسەرییەكانی پەتای كۆلێرا دەخاتەڕوو

22 حوزه‌یران 2022

پزیشکێکی پسپۆری نەخۆشییەکانی هەناو، هۆكاری دروستبوونی پەتای كۆلێرا دەگەڕێنێتەوە بۆ پیسبوونی ئاوی خواردنەوە و پابەندنەبوونی خواردنگەكان بەڕێنماییە تەندروستییەكانەوە و باس...

سوپای تورک بەهاوبەشیی لەگەڵ بەرپرسانی پەدەکە دارستانەکانی هرورێ تاڵان دەکات

سوپای تورک بەهاوبەشیی لەگەڵ بەرپرسانی پەدەکە دارستانەکانی هرورێ تاڵان دەکات

26 حوزه‌یران 2022

سوپای تورکی داگیرکەر بە هاوبەشیی لەگەڵ بەرپرسان پەدەکە دارستانەکانی سنووری گوندی هرورێ-ی ناوچەی بەرواریی دەبڕنەوە، بەگوێرەی سەرچاوەکان تائێستا دەیان بارهەڵگر...

سەربازگەی زیلكانی سوپای توركیا كرایە ئامانج

سەربازگەی زیلكانی سوپای توركیا كرایە ئامانج

26 حوزه‌یران 2022

سەربازگەی زیلكانی دەوڵەتی تورک لە شارەدێی باشیک-ی سەر بە پارێزگای موسڵ، بە دوو مووشەكی كاتیۆشا كرایە ئامانج. میدیا عێراقییەكان بە...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية
  • TIRKÎ

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke