KURDÎ
العربية
TÜRKÇE
ئەرشیف
شه‌ممه‌, ئایار 28, 2022
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

ماتیس گێهات: بەهۆی کاریگەریی تورکیاوە پەدەکە ڕێگریی لە شاندی نێونەتەوەیی ئاشتیی کرد

  بەرهەم لەتیف
24/06/2021 - 7:57:56 am
لەناو چاوپێکه‌وتن, چاوپێکەوتن
0 0
A A
FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

ماتیس گێهات چالاکوانێکی بەڕەچەڵەک ئەڵمانییە و ئەندامی شانی نێونەتەوەیی ئاشتی و ئازادیی بۆ کوردستانە، باس لەوە دەکات شاندەکەیان لە دوو هەفتەی ڕابردوودا چەندین پارت و لایەنی سیاسیی ڕێکخراوی مەدەنییان لە کوردستان بینیوە و “هەموویان دژایەتیی خۆیان بۆ داگیرکاریی تورکیا دەربڕیوە”، گێهات دەڵێت ئەوان لە گەڕانەوەیاندا بۆ ئەڵمانیا کاردەکەن بۆ ڕاگرتنی فرۆشتنی چەک بە تورکیا و دەشڵێت “٨٠٪ی خەڵکی ئەڵمانیا دژی فرۆشتنی چەکن بە تورکیا”، لەبارەی ڕێگرییەکانیشیانەوە دەڵێت: بەهۆی کاریگەریی تورکیاوە پەدەکە ڕێگریی لە کارەکانی شاندەکەمان کرد.

شاندی نێونەتەوەیی ئاشتیی و ئازادیی بۆ کوردستان لەڕۆژی ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢١ەوە هاتنە هەرێمی کوردستان، شاندەکە بڕیاربوو ژمارەیان ١٥٠ کەس بێت و ئامانجی هاتنیان بۆ ڕێگرییکردن لە دروستبوونی شەڕی کورد بەکورد و کارکردن بوو لەسەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک، بەڵام تەنها ٧٥ کەسیان توانییان بێنە باشوری کوردستان و ئەوانی دیکە ڕێگەیان پێنەدرا گەشت بکەن، لەو ژمارەیەش بەشێکیان لە فڕۆکەخانەی هەولێر دیپۆرتکرانەوە، شاندەکە نزیکەی دوو هەفتە لە باشوری کوردستان مانەوە و زنجیرەیەک سەردان و کۆبوونەوەیان ئەنجامدا.

ماتیس گێهات، ئەندامی ڕێکخراوی ڕایمتەلێن ڤافنین، کە ڕێکخراوێکە دژی فرۆشتنی چەک بە تورکیا کاردەکات و هاوکات ئەندامی شاندی ئاشتییە، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنیوز باس لە ئامانج و دەرەنجامەکانی سەردانی شاندەکەیان دەکات.

دەقی چاوپێکەوتنەکە:

– سەرەتا زۆر سوپاست دەکەین بۆ ئەم دەرفەتە، دەزانین ئێوە زیاتر لە دوو هەفتەیە ماندووبوون، دەمانەوێت بپرسین ئایا سەردانەکەتان چۆن بوو؟

“شەڕی داگیرکەریی تورکیا تەنها دژی گەلی کورد نییە بەڵکو دژی فەلسەفەیەکە”

ماتیس گێهات: منیش زۆر سوپاستان دەکەم، یەکەمین شت ئێمە ماندوونابین، ئەوەی کردمان کارێکی بچووک بوو، لێرە زۆر کەس هەن چەندین ساڵە بەرخۆدان دەکەن، بەڵام ئێمە تەنها بۆ دوو هەفتە هاتین بۆ ئێرە، بەڵێ، ئێمە هاتین بۆ ئەوەی ئەو شەڕە بووەستێت یانیش کۆتایی پێبێت، شەڕی داگیرکەریی تورکیا تەنها دژی گەلی کورد نییە، بەڵکو دژی فەلسەفەیەکە، دژی ژیانێکی ئازادە، ئێمەش پابەندی ژیانێکی ئازادین، ئێمەش لە ئەوروپا تێکۆشان دەکەین بۆ هێنانەکایەی سیستمێکی دیکە، بۆیە بەرپرسیارێتیی ئێمەیە پشتیوانیی لەهەرکەسێک بکەین کە لەم پێناوەدا تێکۆشان دەکات، هەر لەبەر ئەوەش بوو ئێمە هاتین بۆ ئێرە، چونکە ئەو شەڕەی ئێستا لە کوردستان هەیە تەنها تورکیا نایکات، بەڵکو چەندین دەوڵەتی زلهێزی لەپشتەوەیە، کە پەیوەندییان لەگەڵ تورکیا هەیە و دەیانەوێت شەڕ درێژەبکێشێت، ئێمەش لە کۆمەڵێک ڕێکخراوی جیاجیاوە هاتین و وەک گەل دژایەتیی خۆمان بۆ ئەو شەڕە دووپاتکردەوە.

– کێ بوون ئەوانەی کە ئێوە لە سەردانەکەتاندا بۆ باشوری کوردستان کۆبوونەوەتان لەگەڵ کردن؟

“کاریگەریی تورکیا نەیهێشت هەموو لایەنەکان ببینین”

ماتیس گێهات: ئێمە لەگەڵ کۆمەڵێک دەزگا و ڕێکخراو و کەسایەتیی جیاجیا کۆبووینەوە، گۆڕان، یەنەکە، تەڤگەری ئازادیی، حزبی شیوعی و ڕێکخراوە ژینگەپارێزییەکان و زۆرینەی لایەنەکانی دیکەمان بینی، هەروەها چاومان بە کەسایەتیی دیکەی وەک هونەرمەند و سیاسەتمەدار کەوت، هەندێک کاری دیکە هەبوو بەڵام ڕێککنەکەوت، دەتوانم بڵێم کاریگەریی تورکیا نەیهێشت هەموو لایەنەکان ببینین، بۆنموونە لە هەولێر ویستمان بچینە نوێنەرایەتیی یوئێن و بانگەوازییەکەی خۆمانی پێبگەیەنین، بەڵام ئاسایش هاتن و ڕێگەیان پێنەداین لە هۆتێلەکەش دەربچین.

– ئەو ڕێگرییانەی لە هەولێر هاتەبەردەممتان ئێوەی لە هەوڵەکانتان سارد نەکردەوە؟

“پێیان وتین یان دەبێت بگەڕێنەوە بۆ ئەوروپا یان دەبێت تەنها لە هۆتێلەکەدا بمێننەوە”

ماتیس گێهات: نا ئێمە بەوانە نەوەستاین، ئەوان ویستیان ئێمە بووەستێنن، چەندین هاوڕێی ئێمەیان دیپۆرت کردەوە، بەڵام ئێمە بێدەنگ نەبووین، بانگەوازییەکانی خۆمان لە هۆتێلەکەوە دەگەیاند، لەبەر ئەوەی پەدەکە نەیدەویست کارەکانمان لە هەولێر ئەنجامبدەین ئێمە هاتین بۆ سلێمانی، پێیان وتین یان دەبێت بگەڕێنەوە بۆ ئەوروپا یان دەبێت تەنها لە هۆتێلەکەدا بمێننەوە.

– ئێوە تاچەند توانیتان ئامانجەکانتان بپێکن لەم سەردانەدا؟

“بە هەموو دەوڵەتەکانی خۆمان وت کە لێرە چیی دەگوزەرێت”

ماتیس گێهات: باوەڕدەکەم ئەمە پرسیارێکی قورس بێت، چونکە بۆچوونی جیاجیا هەیە، لە ئەوروپا کاریگەرییمان هەبوو، چەندین میدیا و ڕۆژنامە کاریان لەسەر سەردانەکەمان کرد، بەڵام کۆمەڵێک کەسیش نەیانتوانی بێنە کوردستان و لەگەڵمانبن، بڕیاربوو شاندەکەمان ١٥٠ کەس بوونایە، بەڵام تەنها ٧٥ کەس توانییان بگەنە کوردستان، کۆمەڵێکیش لە فڕۆکەخانەی هەولێر دیپۆرتکرانەوە، هەندێک کەسیش لە ئەڵمانیا و فەرەنسا دەستبەسەرکران، هەربۆیەش کاریگەریی ئێمە زیاتربوو، چونکە ئەمە شتێکی ئاسایی نەبوو، بۆچی شاندی ئاشتیی ناتوانێت بچێت بۆ باشوور؟ پێشموایە کارەکانمان سەرکەوتووبوو چونکە زۆر کەسی جیاجیامان لەگەڵ بوو، گروپێکی زۆر ڕەنگین بووین، بە هەموو دەوڵەتەکانی خۆمان وت کە لێرە چیی دەگوزەرێت و ئەو بێدەنگییەمان شکاند.

– من هەمان پرسیارەکەی خۆت ئاڕاستەی خۆت دەکەمەوە، بۆچی شاندی ئاشتیی ناتوانێت بێت بۆ باشوری کوردستان؟

“لەبەر ئەوەی تورکیا کاریگەریی زۆری لەسەر پەدەکە هەیە”

ماتیس گێهات: پێموایە ئەمە زۆر ڕوونە، لەبەر ئەوەی تورکیا کاریگەریی زۆری لەسەر پەدەکە هەیە، هەر لەبەر ئەوەش بوو ڕێگرییان لە ئێمە کرد، بەهەمان شێوە ئەو دەوڵەتانەی ئەوروپاش کە تورکیا کاریگەریی هەیە لەسەریان، چونکە پەیوەندیی بەهێز لە نێوانیاندا هەیە لەبواری ئابوورییەوە، بەتایبەت لەڕووی بازرگانیی چەکەوە، دەوڵەتانی ئەوروپا زۆر بەوشێوەیە گوێڕایەڵیی تورکیا دەکەن و پشتیوانیی فاشیزم دەکەن.

– تۆ لە وڵاتی ئەڵمانیاوە هاتوویت، ئەڵمانیا یەکێکە لەو وڵاتانەی بڕێکی زۆر چەک بە تورکیا دەفرۆشێت، ئێوە لە گەڕانەوەتاندا بۆ ئەڵمانیا چۆن کار لەسەر ئەم پرسە دەکەن؟

“٨٠٪ی خەڵکی ئەڵمانیا دژی فرۆشتنی چەکن بە تورکیا”

ماتیس گێهات: لەمڕووەوە پێویستە بڵێم هاتنی ئەم شاندە هەنگاوی کۆتاییمان نابێت، من وەک ئەندامی ڕێکخراوێکی ژینگەیی کە دژ بە فرۆشتنی چەکین لەلایەن ئەڵمانیاوە بە تورکیا، دەمانەوێت ئەم بازرگانییە بەتەواویی بووەستێت، نامانەوێت ئەڵمانیا چەک بە تورکیا بفرۆشێت، بۆ ئەمەش کارەکانمان درێژەپێدەدەین و دەرفەتیشمان زۆرە، چونکە ٨٠٪ی خەڵکی ئەڵمانیا دژی فرۆشتنی چەکن بە تورکیا، بۆیە پێویستە خەڵکی ئەڵمانیا بزانێت ئەو چەکانەی ئەڵمانیا دەیانفرۆشێت لەکوێ بەکاردێت و بۆچی بەکاردێت و کێی پێ دەکوژرێت، بۆ ئەوەش ئێمە ئەو زانیارییانەی لێرە کۆمانکردەوە دەیبەینەوە بۆ ئەڵمانیا بە خەڵک دەڵێن کە چەکی ئەڵمانیی چ کاریگەرییەکی هەیە، ئەمەش کاریگەرییەکی زۆری دەبێت.

– ئێوە لێرە لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر ڕێکخراو و لایەنی سیاسیی و کەسایەتیی کۆبوونەوە، ئایا بیروبۆچوونی ئەوان چۆن بوو؟

“هەموویان دژایەتیی خۆیان بۆ داگیرکاریی تورکیا دەربڕی”

ماتیس گێهات: هەموویان دژایەتیی خۆیان بۆ داگیرکاریی تورکیا دەربڕی، هەندێکیان وتیان ناتوانین کاریگەرییمان هەبێت، بەڵام هەموویان لەدژی بوون، هەروەها داوایان لە ئێمە کرد بەردەوامبین لەسەر هەوڵەکانمان، بەتایبەت بێدەنگیی ئەوروپا بشکێنین، ئەوانیش پشتیوانیی خۆیان بۆ هەوڵەکانمان دووپاتکردەوە.

– بەشێک لە ئامانجی سەردانەکەی ئێوە بریتیبوو لە ڕێگرییکردن لە شەڕی کورد بەکورد، ئایا چۆن کارتان کرد بۆ ڕێگرییکردن لە شەڕی کورد بەکورد؟

“گرنگترین شت ئەوەیە گەلی کوردستان دژی شەڕی تورکیا یەک بێت”

ماتیس گێهات: ئێمە هەمیشە داوای یەکێتیی کوردستانمان کردووە، پێموایە ئەمە گرنگترین شتە دژی شەڕی تورکیا کە گەلی کوردستان یەکبێت، زۆرێک لە پارت و ڕێکخراوەکانیش ئەمەیان قبوڵکرد، چونکە ئەوانیش تێدەگەن کە شەڕی نێوان کورد شتێکی چەپەڵ و هیچ سەرکەوتنێکی بۆ کەس تێدانییە تەنها بۆ تورکیا نەبێت، لێرەش بینیمان زۆر کەس لە ڕیزەکانی وتیان ئێمە دژی خوشک و براکانی پەکەکە شەڕ ناکەین و چەکەکانمان دادەنێین.

– پرسیاری کۆتاییم بکەم، ئایا هەنگاوەکانی دواتری ئێوە چی دەبێت؟

“دەبێت هەموو گەلی جیهان درێژە بەم تێکۆشانە بدەن”

ماتیس گێهات: هەوڵەکانی ئێمە بەناوی دەستپێشخەریی کوردستان بپارێزین دەستپێکرد، هەر بەم دەستپێشخەرییەش بەردەوام دەبین، دەمانەوێت ئەم دەستپێشخەرییە لەلایەن گەلی کورد و گەلی ئەوروپاوە بەردەوام بێت بۆ پاراستنی کوردستان، چونکە ئەم تێکۆشانەی لێرە دەیبینین دژی فاشیزمی تورکیا، ئامانج لێی بەدیهێنانی ژیانێکی ئازادە، ئەمە دژی سیستمی سەرمایەدارییە و بۆ هەموو جیهانە، بۆیەش دەبێت هەموو گەلی جیهان درێژە بەم تێکۆشانە بدەن.

ش.ف

دواتر

بۆردوومانەکانی تورکیا بووەتە هەڕەشە لەسەر شاخەوانان

پێشتر

نرخی زێڕ بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆکى زانکۆى کۆیە: هەندێک بوونەتە داردەستی دووژمن و دەیانەوێت دۆخی سلێمانی بشێوێنن

سەرۆکى زانکۆى کۆیە: هەندێک بوونەتە داردەستی دووژمن و دەیانەوێت دۆخی سلێمانی بشێوێنن

24 ئایار 2022
ئارام حاجی

ئارام حاجی: پەدەکە هاوکارێکى گرنگی هێرشەکانى تورکیایە

8 ئایار 2022

جەمال بزورگ پور: دەبێت لایەنە سیاسییەکان هیچ دەرفەتێک بۆ داگیرکەران نەهێڵنەوە

عەلی کەریمی: پارتى بەشێکە لە ئیمپراتۆرییەتى عوسمانى نوێ

یوسف محەمەد: بەشداریی پارتی لە هێرشەکەی تورکیا هەڵەیەکی کوشندەیە

کەمال ڕەئوف: ئەگەر شەڕ دروست ببێت خەڵک چەک هەڵدەگرن و دەچنە پاڵ پەکەکە

پێشتر
نرخی زێڕ بەرزبووەوە

نرخی زێڕ بەرزبووەوە

زۆرترین خوێندراو

هەپەگە لەبارەی بۆردوومانەکەی بامەڕنێ-وە پەدەکە بە درۆدەخاتەوە

هەپەگە لەبارەی بۆردوومانەکەی بامەڕنێ-وە پەدەکە بە درۆدەخاتەوە

27 ئایار 2022

هەپەگە لەبارەی بۆردوومانەکەی بامەڕنێ-وە ڕاگەیەندراویکی بڵاوکردەوە  و پەدەکە و میدیاکانی بەدرۆخستەوە و دەڵێت، هێرشەکە تورکیا ئەنجامیداوە، ڕەتیشیدەکاتەوە، کە هێرشیان بۆسەر...

پەدەکە و میت چەند مەلایەک بەکاردەهێنن دژی پەکەکە وتار بدەن

پەدەکە و میت چەند مەلایەک بەکاردەهێنن دژی پەکەکە وتار بدەن

27 ئایار 2022

لە چوارچێوەی شەڕی تایبەت و پڕوپاگەندە ناڕاستەکانی پەدەکە و میت دژی پەکەکە و گەریلاکانی ئازادیی، بەگوێرەی سەرچاوە هەرێمییەکان شەش مەلا...

ڤیدیۆی ڕاكردنی سەربازانی توركیا بە هێستر لە مەیدانەكانی جەنگ بڵاوكرایەوە

ڤیدیۆی ڕاكردنی سەربازانی توركیا بە هێستر لە مەیدانەكانی جەنگ بڵاوكرایەوە

26 ئایار 2022

سەربازانی داگیرکەری تورک لە زاپ هێستر دەدزن و بە هێسترەکان لە گۆڕەپانی شەڕ ڕادەکەن، ڤیدیۆی ئەو هەڵاتن و ڕاکردنەی سەربازانی...

هونەرمەندانی کینیا دیوارەکان بە دروشی’ ئازادیی بۆ ئۆجالان” دەنەخشێنن

هونەرمەندانی کینیا دیوارەکان بە دروشی’ ئازادیی بۆ ئۆجالان” دەنەخشێنن

27 ئایار 2022

هونەرمەندانی کینیا، دوای ئەوەی لەسەر دیوارەکانی نایرۆبی پایتەختی وڵاتەکەیان زیاتر لە ١٠٠ وێنەی ڕێبەر ئۆجالانیان نەخشاند و دروشمی "ئازادیی بۆ...

لەسەر مەزاری مام جەلال داوای دۆزینەوەی بکوژانی محەمەد زەکی چەلەبی کرا

لەسەر مەزاری مام جەلال داوای دۆزینەوەی بکوژانی محەمەد زەکی چەلەبی کرا

27 ئایار 2022

خانەوادەی زەکی چەلەبی و دەیان وڵاتپارێزی باکوری کوردستان سەردانی مەزاری مام جەلالیان کرد و ڕایانگەیاند، هاتینە لای مام جەلال و...

پەدەكە دەستی سوورە بە خوێنی شۆڕشگێڕانی هەرچوار بەشی كوردستان

پەدەكە دەستی سوورە بە خوێنی شۆڕشگێڕانی هەرچوار بەشی كوردستان

27 ئایار 2022

لەگەڵ بەرەوپێشچوونی هێڵێکی نەتەوەیی و نیشتمانپەروەر، کە لەپێناو ئازادیی و دۆزی ڕەوای گەلی کورد-دا بێوچان لە ناو تێکۆشاندا بووە و...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية
  • TIRKÎ

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke