KURDÎ
العربية
TÜRKÇE
ئەرشیف
دوو شه‌ممه‌, حوزه‌یران 27, 2022
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

مەحمود عوسمان: تورکمانەکان بە پشتیوانیی تورکیا دەڵێن’کەرکوک تورکمانییە’

  ڕۆژنیوز - هەولێر
18/12/2021 - 8:03:18 am
لەناو چاوپێکه‌وتن
0 0
A A
FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

سیاسەتمەدار ‘مەحمود عوسمان’، ڕایدەگەیەنێت، ئەمریکا کاری باشی لە عێراقدا نەکردووە، لەکاتێکدا بانگەشەى ئەوە دەکات سەروەریی عێراق دەپارێزێت، بەڵام “درۆ دەکات” لەگەڵ تورکیادایە و هانى دەدات هێرش بکاتە سەرمان، دەشڵێت”تورکمانەکان بە پشتیوانیی تورکیا دەڵێن،’کەرکوک هی ئێمەیە’، بەڵام بە وتەی ئەوان نابێت.

لەبارەى دۆخى عێراق و هەرێمى کوردستان و ناوچە دابڕێندراوەکان و چەند پرسێکى دیکە، سیاسەتمەدارى دیارى کورد ‘مەحمود عوسمان’ لە چاوپێکەوتنێکى تایبەتدا وەڵامی ڕۆژنیوز دەداتەوە.

مەحمود عوسمان
مەحمود عوسمان

دەقی چاوپێکەوتنەکە:

-بۆچوون و پێشبینییت لەسەر کابینەی داهاتووی حکومەتی عێراق چییە؟

“سەرکەوتوو نابێت”

مەحمود عوسمان: عێراق دەوڵەتێکى سەرنەکەوتووە و ئەم کابینەشى، کە پێکدێت هەرچۆنێک بێت جا تەوافوقیى بێت یان زۆرینە، ئەوا سەرکەوتوو نابێت، ئەوەش بەهۆى کە لەساڵى ٢٠٠٣ سەدام ڕووخا و ئەمریکا و هاوپەیمانان هاتنە عێراق لەوکاتەوە کۆمەڵێک کەس هەن حکوم دەکەن و لە ئێستاشدا دەیانەوێت هەر حکومى وڵات بکەن، لەکاتێکدا لە وڵاتانى جیهاندا چوار ساڵ جارێک دەسەڵات دەگۆڕێت، بەڵام ئەمانەى عێراق بە ئەنجامى هەڵبژاردن و هێنانى ڕێژەیەکى کەمى دەنگ ڕازى نین، بەڵکو دەیانەوێت هەر دەسەڵات لاى ئەوان بێت، لەکاتێکدا شکستخواردوون بۆ نمونە کەس هەبووە لە حکومەتدا بووە و لە ئەنجامدا شکستى هێناوە ئیتر ئەوە بۆچى لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە؟.

ڕۆژنیوز- هۆکارى مانەوەى بەشێکى زۆرى هێز و لایەنە سیاسیەکان لە دەسەڵاتدا لە عێراق بۆچى دەگەڕێتەوە؟

“ لە عێراقدا چەک دەسەڵاتدارە “

مەحمود عوسمان: بەهۆى ئەوەى زۆرینەى هێزەکانى عێراق چەکدارن و خاوەن گروپى میلیشیان، بە کردار هیچ کەس ناتوانێت ڕووبەڕوویان بێتەوە بۆیە ئەوانیش ئیرادەى خۆیان بەسەر زۆرینەى عێراقدا سەپاندووە، ئەوەتا زیاتر لە دوومانگە هەڵبژاردن ئەنجامدراوە، بەڵام ئەنجامى کۆتایی نییە و تەنانەت ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى ناوێرن ئەنجام ڕابگەیەنن، چونکە ئیهانە دەکرێن، بە بۆچونى من عێراق دۆخێکى زۆر خراپى هەیە و هەر جۆرە حکومەتێکیش پێک بێت سەرکەوتوو نابێت، چونکە ئەوانەى تێدان، کە پێشتر لە حکومەتدابوون و شکستیان هێناوە، لەئێستادا عێراق بووەتە سەربازگە و هەموو لایەنەکان چەکدارن و هەر وڵاتێکیش چەکدار بێت سەرکەوتوو نابێت، لە عێراقدا چەک دەسەڵاتدارە ئەوەش شتێکى خراپە.

– دەستوەردانەکانى وڵاتان تا چ ئاستێک کاریگەریى هەیە لەسەر پێکهێنانى حکومەتى نوێى عێراق؟

“دەستێوەردان زۆرە”

مەحمود عوسمان: بەشێوەیەکى گشتیى لە پاش ساڵى ٢٠٠٣ ەوە دوو وڵات بە هەمیشەیی لە عێراق دەستێوەردان دەکەن ئەوانیش بریتین لە ئەمریکا و ئێران، بەڵام هەندێک ئێران زیاتر، چونکە دەسەڵات لە عێراق لە دەستى شیعەدایە و ئێرانیش بەوهۆیەوە هەژمونى زیاترە، بەڵام ئەمریکا تا ڕادەیەک کاریگەریى هەیە، بەگشتیى دەستێوەردان لەبارودۆخى عێراقدا زۆر هەیە و لە ئێستادا، کە هەردوو وڵاتى ئەمریکا و ئێران لە ڤیەننا لە گفتوگۆدان ئەگەر ڕێکبکەون یان نا، ئەوە پەیوەندیى ڕاستەوخۆى بەعێراقەوە هەیە.

– ئایا وڵاتێکى دیکە هەیە دەستوەردان لەبارودۆخى عێراق بکات؟

“کەس لەبەرامبەر دەستوەردانی تورکیا قسە ناکات”

مەحمود عوسمان: لەبارودۆخى عێراقدا دەستێوەردانى دەرەکى زۆرە تورکیاش یەکێکى دیکەیە، لەو وڵاتانە، چونکە هەموو ڕۆژێک بۆردوومان دەکات و لە عێراقدا شەڕ دەکات و پەلامار دەدات و هاوڵاتیان دەکوژێت، بەڵام کەس قسە ناکات، لەکاتێکدا ئەمریکا بانگەشەى ئەوە دەکات سەروەریی عێراق دەپارێزێت، بەڵام “درۆ دەکات” لەگەڵ تورکیادایە، هەموو ڕۆژێک هانى تورکیا دەدات هێرش بکاتە سەرمان، تورکیا و ئێران بەئارەزووى خۆیان دێن و دەچن ئەوەش دۆخێکى خراپى لە عێراقدا خولقاندووە.

-بەڵام دەوترێت بەرەی ئەمریکا براوەی هەڵبژاردن بوو لە عێراق؟

“ئەمریکا سەرنەکەوتووە”

مەحمود عوسمان: ڕاستى بەرەى ئەمریکا سەرنەکەوتووە، چونکە سەدر زۆرینەیە، کە ئەویش لەگەڵ ئەمریکا نیە و دژى ئەمریکایە، بەس ئەوانەى لەگەڵ ئێران بوون دەنگى کەمیان هێنا و لە دەستپێکردنى خۆپیشاندانەکانەوە ڕوون بوو، کە دەنگى کەم دێنن، چونکە خۆپیشاندانى تشرین دژى ئەوانە بوو، ئێران شکستى خواردووە، ئەوەش قبوڵ ناکات.

-دۆخی ئێستای هەرێم چۆن هەڵدەسەنگێنیت؟

“یەکێتیی و پارتی کێشەیان هەیە، گەندەڵیی هەیە”

مەحمود عوسمان: گرفت هەیە، چونکە حزبەکان یەک دەنگ نین لەنێوان خۆیان و کێشەیان هەیە بەتایبەتى یەکێتى و پارتى، لە هەمانکاتدا کێشەى مووچەش هەیە و هەندێک جار بەغدا پارە دەنێرێت و هەندێک جاریش ناینێرێت، لەکۆتا ڕاپۆرتدا کۆمپانیاى دیلۆیت، کە چاودێرە لەسەر داهاتى نەوتى هەرێمى کوردستان دەڵێت، ٤٢% ى داهات دەدرێتە دەست وەزارەتى دارایی و بەگشتیى گەندەڵى و کێشەى دیکە هەیە و تەنانەت لە گفتوگۆش لەگەڵ بەغدا هەر حزبە و بەجیا دەچێتە بەغدا و هەروەها لەگەڵ تورکیا و ئێرانیش پێکەوە یەکدەنگ نین، لەبەر ئەوە ناتوانین بڵێین، دۆخەکە باشە.

-پەدەکە، زۆرترین جار باسى یەکڕیزى دەکات، بەڵام لەگە یەنەکە لەسەر پۆست ناکۆکە، هێز دەجوڵێنێت بەرامبەر پەکەکە، بۆچوونتان چیە؟

” لە کوردستاندا یەکڕیزیى بوونى نییە“

مەحمود عوسمان: لە کوردستاندا یەکڕیزیى بوونى نییە، هەر حزبە و بۆخۆى کاردەکات زیاتر، کێشەش لەنێوان حزبەکان هەیە بێگومان بەتایبەت لەنێوان پەکەکە و پارتى کێشە زۆرە و دیالۆگیش نیە لەنێوانیان تا چارەسەرى بکەن، هەروەها لەنێوان پارتى و یەکێتیش کێشە هەیە، بەبۆچونى من ئەوەش تەواونیە و پێستە هەمویان هەڵوێستى نەتەوەییان هەبێت بۆ خزمەتى کورد و کوردستان، بەڵام لەئێستادا هەر حزبە و بەجۆرێکە و پێویستە هەوڵبدەن پێشمەرگە یەکبخەن و حزبەکان یەک هەڵوێست و یەکدەنگبن و ئەم دۆخە چارەسەر بکەن باشترە ئەگینا کێشەکان گەورەتر دەبن.   

رۆژنیوز – سەرنجت چیە لەسەر کارى لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان لە هەرێمی کوردستان؟

“تەنها لە پەرلەمان قسە دەکەن و بەیاننامە دەردەکەن”

مەحمود عوسمان: ئۆپۆزسیۆن لە هەرێمى کوردستان بوونى نیە، کێن لایەنى ئۆپۆزسیۆن و ئەوانەشى ئەو ناوەیان لەخۆیان ناوە هەمویان جیان و یەکگرتوونین و ئەوەشى هەیە کارا نیە و توانایەکى ئەوتۆیان نیە و تەنها لە پەرلەمان قسە دەکەن و بەیاننامە دەردەکەن و ئەمانەى ئێرە هیچیان دیارنیە و بەرنامەیان نیە و حکومەتیش گوێ بە ئۆپۆزسیۆن نادات، واتە لە هەرێم دۆخێکى دیموکراسى بوونى نیە.

– بۆچی تا ئێستا دەستووری هەرێمی کوردستان نەنووسراوەتەوە؟

“بووەتە قوربانیی ململانێی حزبەکان”

مەحمود عوسمان: لەساڵى ٢٠٠٥ ەوە، کە دەستورى عێراق نوسراوە، کوردستان مافى هەبوو دەستورى هەبێت، بەڵام حزبەکانى کوردستان نەیانتوانیووە بینوسن و ناشتوانن بینوسن، چونکە ڕێک نین و ناکۆکن لەگەڵ یەک بۆ نمونە کاتێک باس دێتە سەر پۆستى سەرۆکى هەرێم پارتى دەڵێت، دەبێت لەناو خەڵکەوە هەڵبژێردرێت و ئەوانى دیکەش دەڵێن، دەبێت لەپەرلەمانەوە دیارى بکرێت و بۆ ئەو مەبەستەش چەندین جار کۆبونەتەوە و لیژنەیان دروستکردووە و ئەوا ١٦ ساڵە نەیانتوانیوە هیچ بکەن و ئەوەش کەموکورتیەکى زۆر گەورەیە و ئێستاش ناتوانن هیچ بنوسن، نەبوونى دەستوریش بووەتە قوربانى ململانێکانى نێوان حزبەکان.

– ئەگەر ئەمریکا لە عێراق بکشێتەوە چى ڕوودەدات؟

“ئەمریکا لە عێراق کاری باشی نەکردووە”

مەحمود عوسمان: ئەو ماوەى ئەمریکا لە عێراقدابووە کارێکى باشى نەکردووە، بەنیسبەت کوردەوە، لەگەڵ تورکیا هاوپەیمانە و گرنگى بە کوردانى ئێران نادات و هەوڵ دەدات لەگەڵ ئێران ڕێبکەوێت و لە عێراقیشدا لەگەڵ بەغدایە، بەڵام بۆڕووبەڕووبونەى داعش سڵاوێکى لەگەڵ کورد هەیە و بەبۆچوونى من خێرێکیان بۆ کورد نەبووە، ناکشێنەوە، بەڵکو کارەکەیان دەگۆڕن بۆ نمونە لەبرى ئەوەى هێزى شەڕکەربن، ناویان دەنێن شارەزا، چەکدارن بۆ بەرگریى لەخۆیان، بەڵام پێدەچێت لەگەڵ کازمى لەبارەى گۆڕینى کارەکەیان ڕێکەوتبن و پێدەچێت بمێننەوە، بەڵام بە ژمارەیەکى کەمتر و زۆر کەسیش هەیە دژى ئەوەیە و دەڵێت، دەبێت بڕۆن، بەڵام ئەگەر بمێننەوە و هاوکاریى عێراق بکەن خراپ نین.

–لەبارەی جموجوڵ و زیادبونى هێرشى چەتەکانى داعش بۆ سەر هێزەکانى پێشمەرگە بۆچونتان چیە؟

مەحمود عوسمان: داعش لەناوچەى سوننەکان، کە خۆیان لەوێ بوون زۆربوون بەهۆکارى ئەوەى ناوچە سنونە نشینەکان حەشد حوکمى دەکات و ئەوانیش دژى حەشدن و ئەوەش کاریگەرى هەیبووە تاوەکو داعش سودى لێ ببینێت، بەهۆى ئەوەى ناتوانن بچنە ناوچە شیعە نشینەکان لە ئێستادا زیاتر سەرنجیان لەسەر ناوچە کوردییەکانە و ئەوان وا بیر دەکەنەوە، کە بۆشایی ئەمنى هەیە، لەوێوە دێن چالاکى دەکەن و ئەگەر بێتو سوپاى عێراق و پێشمەرگە هاوکاربن، ئەوا ئەوانیش ناتوانن چالاکى بکەن و هەندێ پێداویستى سەرەکى جەنگیش هەیە بە میحوەرەکانى جەنگدا نین بەتایبەت لەلاى پێشمەرگە.

-دەبێت چۆن پارێزگاریی لە کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان بکرێت؟

“سیاسەتی نەتەوەیی هەبێت”

مەحمود عوسمان: لە کەرکوک دەبێت حزبایەتى نەکرێت، پێویستە سیاسەتێکى نەتەوەیی هەبێت لەوناوچانە و هەموو پارتەکان پێکەوە بۆ گەلى کورد کاربکەن بە مەبەستى سەلماندنى کوردستانىیبونى ئەو شارە، نەک هەریەکە و سەرقاڵى بارەگاى حزبىی خۆى بێت و زیندانى تایبەتى خۆى بێت یان هەریەکە و ئاسایشى خۆى هەبێت، پێشتر یەکێتى و پارتى وابوون، بەوهۆیەوە تورکمانەکان بەپشتیوانى تورکیا دەڵێن هی ئێمەیە، بەڵام خۆ بەقسەى ئەوان نابێت چونکە زۆربەى کوردە و زەوییەکەى خاکى کوردستانە و ماددەیەکى دەستوورى عێراقیش لەوبارەوە هەیە، کە ماددەى ١٤٠ و تا ئێستا جێبەجێ نەکراوە و چارەنووسى ئەو شارەش ئەو ماددە دەردەخات و پێویستە دۆخى ئەوێ ئاسایی بکرێتەوە و سەرژمێرى تێدا بکرێت و دواتر ڕاپرسى تێدا بکرێت و هاوڵاتیانى ئەو شارە خۆیان دیارى بکەن، کە لەگەڵ عێراق یان هەرێم بن.

ئ.م

دواتر

ڕۆژەڤ

پێشتر

داوادە کرێت؛ چارەکێکی پارەی کۆشکەکانی مەسرور بارزانی بخرێتە خزمەتی خەڵک

بابەتی پەیوەندیدار

زاگرۆس هیوا: تا ئێستا هەزار و ٢٠٣ سەربازی تورک کوژراون

زاگرۆس هیوا: تا ئێستا هەزار و ٢٠٣ سەربازی تورک کوژراون

23 حوزه‌یران 2022
هیوا مەحمود عوسمان: چارەسەری کێشەی کورد لە ئیمراڵییە

هیوا مەحمود عوسمان: چارەسەری کێشەی کورد لە ئیمراڵییە

22 حوزه‌یران 2022

سالار باسیرە: داگیرکاریی تورکیا دەکەین بە ڕۆژەڤێکی جیهانیی

خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژئاوا: بە هەموو هێزمانەوە ئامادەی بەرگریین

ڕەشاد گەڵاڵی: سەرسەخت دەبین بۆ کەمکردنەوەی جوڵەی وڵاتانی هەرێمایەتی

غازی فەیسەڵ: داعش و هێزی پارتی لە قەرەچوغن و تەقە لەیەکتر ناکەن

پێشتر
داوادە کرێت؛ چارەکێکی پارەی کۆشکەکانی مەسرور بارزانی بخرێتە خزمەتی خەڵک

داوادە کرێت؛ چارەکێکی پارەی کۆشکەکانی مەسرور بارزانی بخرێتە خزمەتی خەڵک

زۆرترین خوێندراو

لەسەر سنووری ئیسپانیا و مەغریب کۆمەڵکوژیی کۆچبەران

لەسەر سنووری ئیسپانیا و مەغریب کۆمەڵکوژیی کۆچبەران

26 حوزه‌یران 2022

لەکاتێکدا دوو هەزار کۆچبەر دەیانویست سنوورەکانی مەغریب تێپەڕببن و خۆیان بگەیەننە ئیسپانیا، پۆلیسی مەغریب هێرشی کردە سەریان و ٣٧ کۆچبەری...

دیار غەریب پێشەنگی تێکۆشانی نەتەوەیی و شەهیدی دەستی خیانەت

دیار غەریب پێشەنگی تێکۆشانی نەتەوەیی و شەهیدی دەستی خیانەت

26 حوزه‌یران 2022

ئەمڕۆ سێ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر شەهیدبوونی شۆڕشگێڕی پێشەنگ دیار غەریب ناسراو بە “هەڤاڵ هەڵمەت” ئەو ڕۆحی بوژانەوە و ڕاپەڕین بوو...

ڕۆژنامەنووسێک لە بەرەکانی جەنگی گەریلاوە چەندین زانیاریی نوێ دەخاتەڕوو

ڕۆژنامەنووسێک لە بەرەکانی جەنگی گەریلاوە چەندین زانیاریی نوێ دەخاتەڕوو

26 حوزه‌یران 2022

ڕۆژنامەنووسێک لە بەرەکانی جەنگەوە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ڕایدەگەیەنێت، لە سەرەتای هێرشەکانەوە تا ئێستا گەریلاکان بە تیمی ئۆپەراسیۆنی و بەشێوەیەکی...

پزیشكێكی پسپۆر چارەسەرییەكانی پەتای كۆلێرا دەخاتەڕوو

پزیشكێكی پسپۆر چارەسەرییەكانی پەتای كۆلێرا دەخاتەڕوو

22 حوزه‌یران 2022

پزیشکێکی پسپۆری نەخۆشییەکانی هەناو، هۆكاری دروستبوونی پەتای كۆلێرا دەگەڕێنێتەوە بۆ پیسبوونی ئاوی خواردنەوە و پابەندنەبوونی خواردنگەكان بەڕێنماییە تەندروستییەكانەوە و باس...

سوپای تورک بەهاوبەشیی لەگەڵ بەرپرسانی پەدەکە دارستانەکانی هرورێ تاڵان دەکات

سوپای تورک بەهاوبەشیی لەگەڵ بەرپرسانی پەدەکە دارستانەکانی هرورێ تاڵان دەکات

26 حوزه‌یران 2022

سوپای تورکی داگیرکەر بە هاوبەشیی لەگەڵ بەرپرسان پەدەکە دارستانەکانی سنووری گوندی هرورێ-ی ناوچەی بەرواریی دەبڕنەوە، بەگوێرەی سەرچاوەکان تائێستا دەیان بارهەڵگر...

سەربازگەی زیلكانی سوپای توركیا كرایە ئامانج

سەربازگەی زیلكانی سوپای توركیا كرایە ئامانج

26 حوزه‌یران 2022

سەربازگەی زیلكانی دەوڵەتی تورک لە شارەدێی باشیک-ی سەر بە پارێزگای موسڵ، بە دوو مووشەكی كاتیۆشا كرایە ئامانج. میدیا عێراقییەكان بە...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية
  • TIRKÎ

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke